زانیاری تەندروستی دەربارەی ڕۆژووگرتن

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد - به‌روار: 2022-04-27-01:57:00 - کۆدی بابەت: 8403
زانیاری تەندروستی دەربارەی ڕۆژووگرتن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

مانگی ڕەمەزان یەکێکە لە مانگە پیرۆزەکانی ساڵنامەی ئایینی ئیسلام، کە تێیدا موسوڵمانان بۆ ماوەی مانگێکی تەواو بەڕۆژوو دەبن، هەروەها لەم مانگەدا موسوڵمانان هەوڵدەدەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خودا و ئەندامانی خێزانەکانیان و هاوڕێ و خەڵکیدا باشتر بکەن، خەڵکی لە ڕەمەزاندا لە دوای پارشێو (بانگی بەیانی) تاکوو بانگی ئێوارە واتە (بەربانگ و خۆرئاوابوون) بەڕۆژوو دەبن و خۆیان لە هەموو شتێک دەگرنەوە وەک:

بەروارەکانی ڕەمەزان و کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون هەموو ساڵێک دەگۆڕێت چونکە ڕۆژژمێری ئیسلامی لەسەر بنەمای خولانەوەی مانگە.

زانیاری تەندروستی دەربارەی ڕۆژووگرتن

لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کە هەندێک کەس پێویست ناکات بەڕۆژوو ببن، ئەمە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە نەخۆشی درێژخایەن یاخود نەخۆشییەکی سەختیان لەو کاتەدا هەیە، لەگەڵ کەسانی بەتەمەن کە لاوازن یان نەخۆشن، ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەن و دەرمانیان هەیە، لەوانەیە پرسیاریان لەلا دروستببێت دەربارەی ڕۆژووگرتن لە مانگی ڕەمەزاندا، چونکە مانگی ڕەمەزان دەتوانێت شێوازی خواردنەکەت و کات و چۆنیەتی وەرگرتنی دەرمانەکەت بگۆڕێت، ئەگەر دڵنیا نیت کە دەتەوێت بەڕۆژوو بیت، یان ڕۆژوو بۆت پارێزراونییە، پێویست ناکات بە تەنیا بڕیارەکە بدەیت، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە بۆ ئامۆژگاری دەربارەی ئەوەی کە ئایا ڕۆژووگرتن بۆ تۆ پارێزراوە یان نا، دەتوانی بپرسیت کە بەڕۆژووبوون لەوانەیە چی کاریگەرییەکی هەبێت لەسەر نەخۆشی و چارەسەرەکانت، ئایا تۆ دەتوانیت دەرمانەکەت ڕێک بخەیت، هەروەها دەتوانیت بۆ ئامۆژگاری و پشتیوانی ڕۆحی لەگەڵ مەلاکان بدوێیت.

زۆر گرنگە قسە لەگەڵ پزیشکەکەتان بکەن پێش ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک بکەن لە دەرمانەکانتاندا یان چەند دەخۆن و دەخۆنەوە، ئەوان پێتان دەڵێن کە ئایا ڕۆژووگرتن بۆ ئێوە پارێزراوە یان چی کاریگەرییەک دەخاتە سەر تەندروستیتان.

وەرگرتنی دەرمان لە ماوەی ڕەمەزاندا

لە مانگی ڕەمەزاندا وەرگرتنی دەرمان بە شێوەی زارەکی (بە دەم) بە شکاندنی ڕۆژوو دادەنرێت، ئەگەر دەرمانی ئاسایی یان تەواوکەری ماددەی خۆراکی وەردەگریت و دەتەوێت بەڕۆژوو بیت، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە دەربارەی بژاردەکانت پێش ئەوەی دەست پێ بکەیت، پزیشکەکەت لەوانەیە بتوانێت گۆڕانکاری لە دەرمان و چارەسەرەکانتدا بکات، بۆنموونە لەوانەیە بتوانێت دەرمانەکەت بگۆڕێت یان کاتی وەرگرتنی دەرمانەکان بگۆڕێت.

بیروڕای جیاواز هەیە سەبارەت بەوەی کە چی جۆرە دەرمانێک بە شکاندنی ڕۆژوو دادەنرێت، ئەو دەرمانانەی کە لە ڕێگای خواردن و خواردنەوەوە وەرناگیرێت نابێتە هۆی شکاندی ڕۆژوو وەک دەرمانەکانی (قەترەی گوێ و چاو، هەڵمژەرەکان، هەویری ددان شۆردن و ئەو دەرمانانەی لە ژێر زمان دادەنرێت)، هەروەها بۆ ڕێنوێنی لەسەر دەرمانی تایبەت، قسە لەگەڵ پزیشکەکەت بکە.


سەرچاوەکان



400 بینین