عەلی ڕوخزادی

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-04-29-22:37:00 - کۆدی بابەت: 8436
عەلی ڕوخزادی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەلی ڕوخزادی (بە ئینگلیزیAli Rokhzadi) (بە فارسی: علی رخزادی) زمانناسێکی کورد و مامۆستای زانکۆی کوردستان بوو. کە لە ساڵی 1946 زایینی، لە گوندی میشیاو نزیک بە سەرسێف لە ناوچەی سنووری سەرشیو سەر بە شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە.

ژیاننامە

عەلی ڕوخزادی لە شارەکانی سەقز و سنە چووەتە بەرخوێندن و خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٦٣ لە سنە بووە بە مامۆستا. لەدوای چەن ساڵ مامۆستایی و هاوکات خوێندن لە زانکۆ، دکتۆرای زمان و ئەدەبی فارسیی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و ئەندامی کۆڕی زانستیی زمانی کوردی بووە.

کۆچی دوایی

عەلی ڕوخزادی لە ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی نەخۆشی دڵ و گورچیلەوە لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان

  • دستور زبان فارسی، ناشر آموزش و پرورش سنندج ١٩٨٥
  • گزیده‌ی صناعات ادبی و نیازهای سخن در ادب فارسی، ناشر آموزش و پرورش ١٩٨٧
  • نوای شعر فارسی ( قافیه و عروض )، نشر ژیار، سنندج ١٩٩٩
  • آواشناسی و دستور زبان كردی، تهران، ترفند ٢٠٠٠
  • مطابقت آوایی و دستوری زبان كردی و فارسی، ناشر: مؤلف، سنندج ٢٠٠٤
  • مطابقت آوایی و واژگانی زبان كردی (گویش سورانی) با زبان فارسی معیار و پهلوی، ناشر: مؤلف، سنندج ٢٠٠٥
  • آموزش زبان كردی سورانی (دستور زبان، گفتگو، لغات كاربردی)، انتشارات كردستان ٢٠٠٧
  • تطبیق حدیقهٔ سنایی و منطق‌الطیر عطار و جام جم اوحدی (از دیدگاه جلوه‌های عرفانی، تمثیلات، شیوهٔ داستان‌پردازی وآرایه‌های ادبی و هنری).

بە کوردی

  • ڕێزمانی كوردیی سۆرانی (لەدوای خۆی چاپ کرا).
  • گوارەی کوردەواری (پەند و قسەی پێشینیان)، سنە، انتشارات كردستان، ٢٠٠٢


سەرچاوەکان



189 بینین