ئەنوەر شێخانی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-05-03-15:25:00 - کۆدی بابەت: 8489
ئەنوەر شێخانی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەنوەر شێخانی (بە ئینگلیزی: Anwar Shexani)، ناوی تەواوی ئەنوەر محەممەد مەولودە، لە ١٥ی حوزەیرانی ١٩٥١ لە شاری هەولێر لەدایکبووە، خاوەنی ٧ منداڵە، لە دوای ساڵی ١٩٧٣ پەیوەندی بە بارەگای هێزی دەشتی هەولێر دەکات لە دێگەڵە دەبێتە پێشمەرگە و دەستپێکی سەرەتای لە بەتالیۆنی ٣ی زۆزک دەبێت، لە ٣١ی ئازاری ١٩٩١ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان، هەروەها دەستەی دامەزرێنەری تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیڤی بووە، لە ساڵی ١٩٩٢ هەر لەم کەناڵەدا دامەزرێنەری چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بووە کە دیارترینیان بەرنامە جەماوەرییەکەی (هەگبەی کوردەواری) بووە کە وەک یەکەمین بەرنامەی فۆلکلۆری و کولتووری کوردی بوو، هەر خۆشی بۆماوەی ١٠ ساڵ پێشکەشکاری بەرنامەکە دەبێت، لە ساڵی ١٩٩٨ دەستەی دامەزرێنەری سەندیکای هونەرمەندانی کورردستان بووە، وەکوو سکرتێری گشتی سەندیکا هەڵبژێردراوە لە وێستگەی ژیانیدا وەکو ئەکتەر، بەڕێوبەری بەرهەم و بەرهەمهێنەر بەژداری زیاتر لە ٦٠ کاری شانۆیی، دەیان فیلمی درێژ و کورتی سینەمایی، دراما و دیکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵە جیهانی و نێودەوڵەتییەکان کردووە.

نموونەی بەرهەمەکانی وەکو ئەکتەر و بەڕێوبەری بەرهەم

  • هەبوو نەبوو
  • محمد و سێوێ
  • نرخی ئازادی
  • داسەکەی شاسوار
  • چڵپاو
  • مام حەسەن دەگێڕێتەوە
  • لەژێر تارای سوورمەچنا
  • گەمەی شاروپاشای گەمە
  • ئاهەنگێک لە هەوارگەی یاران
  • ڕووناکی ونبووەکان

نموونەی کارەکانی وەک بەرهەمهێنەر و ئەکتەر

  • خەونی پێشمەرگەیەک
  • گۆڕەبەکۆمەڵەکان
  • تاوانەکانی علی کیمیایی
  • گوڵەکانی کەرکووک
  • ژیان
  • چاپڵینی چیاکان
  • سیمای خۆڵەمێش
  • یەک مۆمک دوو مۆمک
  • کورتەفیلمی ئاو
  • زنجیرە درامای گرێ
  • زنجیرە درامای ڕادیۆی قەڵا

کۆچی دوایی

لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.


سەرچاوەکان



303 بینین