چەند ڕێگایەک بۆ لێکردنەوەی پەڵەی ڕۆن لە جلوبەرگ

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-05-20-22:34:00 - کۆدی بابەت: 8722
چەند ڕێگایەک بۆ لێکردنەوەی پەڵەی ڕۆن لە جلوبەرگ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پەڵەی ڕۆن یەکێکە لەو پەڵانەی کە لێکردنەوەی زۆر قورسە ئەگەر لە پەڵەی چەوری سەر جلوبەرگەکانت دەترسیت چەند جۆر بەرهەمی ناوماڵ هەیە کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ پاککردنەوەی بۆ ئەوەی دووبارە پاک و نوێ دەربکەوێتەوە.

ڕێگاکانی لابردنی پەڵەی ڕۆن

لابردنی پەڵەی ڕۆن بە بۆدرەی منداڵ: هەر ڕۆنێکی زیادە و چەوری بە کلێنس لاببە، هەوڵبدە زۆرترین چەوری و ڕۆن لەسەر جلەکە لاببەیت پێش ئەوەی بچیتە هەنگاوی دواتر، چەوری یان پەڵەی ڕۆنەکە بەتەواوی بە بۆدرەی منداڵ دابپۆشە، بۆدرەکە بە کلێنس یان کەوچکێک لاببە لەسەر پەڵەکە، ئەم کارە بە وریاییەوە ئەنجام بدە، کەمێک لە شامپۆی قاپشۆردن بکە ناو ئاو و تێکەڵی بکە، کاتێک دەستی بە کەفکردن کرد بە فڵچەیەکی کۆن و بە بەکارهێنانی جووڵەی بازنەیی پەڵەکە پاک بکەوە دڵنیابەرەوە لەوەی دەچێتە ناو هەردوو لای قوماشەکە (ناوەوەی کراسەکە و دەرەوەی کراسەکە)، دواتر تەنها بە شامپۆی جلشۆردن جلەکە بشۆ و با وشک  ببێتەوە.

شامپۆی قاپشۆردن، شامپۆ یان سابوون بۆ لابردنی پەڵەی ڕۆن:

  • هەموو پەڵەی ڕۆنەکان بە شامپۆی قاپشۆردن داپۆشە هەروەها دەتوانیت لەم شێوازەدا شامپۆ یان سابوونی دەست و جەستە بەکاربهێنیت، بۆ پەڵەی بەهێزتر دەتوانیت ئەو سابوونانە بەکاربهێنیت کە پێیان دەوترێت سابوونی جلشۆر، ئەگەر پاککەرەوەی ڕەنگاوڕەنگ بەکاردەهێنیت دڵنیابە لەوەی ئەو پاککەرەوەیەی بەکاریدەهێنیت ڕەنگی جلەکانت ناگۆڕێت.
  • دەتوانیت سابوونەکە ڕەندە بکەیت و دوای شێدارکردنەوە بیڕێژیت بەسەر پەڵەکەدا، یان سابوونەکە بەسەر پەڵەکەدا بهێنیت هەتا بەباشت کەف دەکات.
  • کەفی سابوون یان شامپۆ لە پەڵەکە بدە و فڵچەیەکی کۆن بەکاربهێنە بۆ لابردنی پەڵەکە.
  • پاشان جلەکە بە ئاو و پاککەرەوە بشۆ و بیخە بەر هەوا تا وشک دەبێتەوە.

لێکردنەوەی پەڵەی ڕۆن بە سرکە: ئەگەر دەتەوێت سرکە بەکاربهێنیت بۆ پاککردنەوەی پەڵە، سەرەتا سرکە و ئاوەکە تێکەڵ بکە (ئاوەکە دوو ئەوەندەی سرکەکە بێت)، بیکە سەر پەڵەی جلەکە، پاشان سرکەکە لەسەر جلەکە بشۆ و ئەو هەنگاوانەی سەرەوە بە پاککەرەوە، سابوون یان شامپۆ ئەنجام بدە.

لابردنی پەڵەی ڕۆن و چەوری بە ساردی: راستەوخۆ ساردییەکە بڕێژە بەسەر پەڵەکەدا و یەک دوو کاتژمێر چاوەڕێ بکە تا پەڵەکە بەتەواوی تیایدا تێکەڵ دەبێت، پاشان بەو هەنگاوانەی سەرەوە جلەکە بشۆ.

هەویری ددان: هەویری ددانەکە لەسەر پەڵەکە دادەنێیت و بە فڵچە بڵاوی دەکەیتەوە، پاشان جلەکە دەشۆیت.

خوێ بۆ ڕزگاربوون لە پەڵەی ڕۆن: خوێ و کحول بە ڕێژەی یەک بۆ چوار تێکەڵ دەکەیت خاولییەکی وشک دەهێنیت و لەناو گیراوەکەدا نوقمی دەکەیت و دەیهێنیت بەسەر پەڵەکاندا.

لابردنی پەڵەی ڕۆن بە گەچ: گەچی سپی دەتوانێت پەڵە چەورییەکان لاببات بە هەڵمژینی چەوری نێوان ڕیشاڵەکان، گەچەکە بە توندی بدە لە پەڵەکە بۆ ئەوەی بچێتە ناو هەموو بەشەکانیەوە ١٥ خولەک چاوەڕێ بکە و گەچەکە لە جلەکە لێ بکەوە، پاشان هەر بەو ڕێگایانەی باس کرا بیشۆ. 

جلەکان ببە بۆ دوکانی جلشۆری: ئەگەر پەڵەکە گەورەتر و کۆنتر بوو لەوەی کە بەم شێوازانە پاک بکرێتەوە یان جلەکانت بەنرختر بوو لەوەی کە بتوانیت مەترسی بکەیت و ئەم ڕێگایانە لەسەری تاقی بکەیتەوە باشتر وایە کارەکە بۆ پسپۆڕەکەی جێبهێڵیت.


سەرچاوەکان



1280 بینین