شاھۆ گۆران

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-28-23:03:00 - کۆدی بابەت: 9582
شاھۆ گۆران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاھۆ گۆران (بە ئینگلیزی: Shaho Goran)، نووسەر، ڕۆشنبیر و ڕوژنامەوانی کوردی خەڵکی باشووری کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٣٤ لەدایکبووە، ناوی تەواوی شاهۆ کوڕی عەبدوڵڵا گۆران شاعیری ناسراوی کورد بوو، شاھۆ گۆران لە شاری بەغداد وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان چالاک بوو. لە ساڵی ٢٠٠٤ لە شاری بەغداد کۆمەڵەی ھونەری دیجلەی دامەزراند، ئەم ناوەندە لە ساڵی ٢٠١٤ گوازرایەوە بۆ شاری کەرکووک، شاھۆ گۆران ئەندامی دەزگای ئۆجالان بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بوو، ھەروەھا وەکوو ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەکانی (وادی ڕافیدین)، (مستقبل الحر) و (اڵان) نووسینەکانی خۆی بڵاو دەکردەوە، شاھۆ گۆران لە بواری وێژە و کولتووردا چالاک بوو و چەندین کتێبی نووسیوە. شاھۆ دژ بە حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش چالاک بوو، پشتگیریی لە ڕێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران دەکرد و ئەندامی كۆمیتەی بەرگریكردن لە دانیشتووانی ئەشڕەف لە لیبرتی بوو، شاهۆ گۆران بە کۆکردنی کۆمەڵێک بەڵگە بەرگریی لەم رێکخراوە دەکرد و کتێبێکیشی لەسەر مێژووی ئەم ڕێکخراوە نووسیوە.

کتێبەکانی

  • تێپەرین بە ناو ئاگردا
  • چاوخشاندنێک بەسەر مێژووی رێکخراوی موجاھیدینی خەلقی ئێران لە عێراق، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە ئەحمەد زەردەشت

 کۆچی دوایی

شاھۆ گۆران لەدوای ئەوەی ماوەیەکی درێژ تووشی نەخۆشی بوو لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١ لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کرد.

.


سەرچاوەکان



283 بینین