زرێپۆشی کادیڵاک گەیج کۆماندۆ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-20-21:23:00 - کۆدی بابەت: 9923
زرێپۆشی کادیڵاک گەیج کۆماندۆ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

کادیڵاک گەیج کۆماندۆ (بە عەرەبی: كاديلاك غيج كوماندو، بە ئینگلیزی: Cadillac Gage Commandoئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی گەورەی سەربازییە، بۆ سەرەتاکانی سەردەمی جەنگی سارد دەگەڕێتەوە و دروستکراوی ئەمریکایە. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا وەکوو ئامڕازێکی گرنگ و تایبەت پەرەی پێدراوە. دەتوانرێت زرێپۆشی کادیڵاک لە ئەرکە جۆراوجۆرەکانی وەک هەڵگرتنی سەرباز، ئۆتۆمبێلی سیخوڕی و هەڵگرتنی چەکدا بەکاربهێنرێت. لە سەرەتای دروستکردنی مۆدێلە سەرەتاییەکانی زرێپۆشەکە، بەباشی لە جەنگی ڤێتنامدا بەکارهێنران و زۆربەیان تاکوو سەرەتای نەوەدەکان بە گەلانی هاوپەیمانی ئەمریکا دەفرۆشران.

ڕێکخستنی ئۆتۆمبێلەکە

زرێپۆشەکە لە یەک پارچە پۆڵا و دەبڵ ئەکسلێک (٤*٤) و ٤ تایەی گەورە پێکهاتووە. شۆفێر و فەرماندەکە لە پێشەوە دادەنیشن، شوێنی تیمەکە لە ناوەڕاستدایە و بزوێنەرەکەش لە دواوە دانراوە. دەرگا سلایدەکەی لە سەرەوە دانراوە و دەتوانرێت جۆرە جیاوازەکانی چەکی تیادا دابنرێت و لە هەر لایەکییەوە دەرگایەکی هەیە. دەروازەی تەقەکردن و بلۆکی بینین (جامەکان) ڕێگا بە بەکارهێنانی چەکە دەستییەکان دەدەن لە ناو زرێپۆشەکەوە.

هێزی زرێپۆشەکە

زۆربەی وەشانەکانی زرێپۆشەکە بە دۆشکەیەکی 7.62 ملم یاخود دۆشکەیەکی قورسی 12.7 ملم دروستکراوە. وڵاتەکانی تر مۆدێلی جۆراوجۆریان دەویست کە شوێنی دوو چەک و دوو کەسی هەبێت، بە دۆشکەیەکی ئۆتۆماتیکی 20 ملم و دۆشکەیەکی قورس بەناوی ئۆڕلیکۆن 204 GK کە جێگیر نەکراوە بە زرێپۆشەکەوە. ئەم جۆرە توانای هەیە هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش بکاتە ئامانج جگە لە تانکەکان.

لەکاتی هێرشکردندا دەتوانرێت زرێپۆشەکە بەکاربهێنرێت لەگەڵ جێگەی دوو سەرباز لەگەڵ چەکی 90mm MECAR یاخود تۆپی کۆکەڕیل (کانۆن). ئەم جۆرە بەگشتی هەڵگری ٣٩ گوللەی ٩٠ ملمن. هەندێکی تریان بەڕێژەیەکی کەم و تایبەت و سنووردار بەرهەمدەهێنرێن و هەڵگری چەکی قورس و تایبەتن بۆ نموونە ئۆتۆمبێلی دژە فڕۆکەی ڤاڵکانی ٢٠ ملم، هەندێکی تریان هەڵگری مووشەکی دژە تانک و هاوەنی 81 ملم، 107 ملم و 120 ملمـن.

جووڵە

زرێپۆشەکە دەتوانێت زۆر بەخێرایی بە ڕێگەوبانەکاندا بڕوات. بزوێنەرەکەی توانای بڕینی ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبەخشێت بە زرێپۆشەکە. مۆدێلی V-100 کێشەی هەبوونی قورسی و کێشێکی زیادی هەبوو لەچاو جۆرەکانی تری. بەڵام دواتر لە مۆدێلەکانی تردا ئەم کێشەیە چارەسەر کراو و بزوێنەرەکەی بەهێزتر بوو لە ڕێگەوبانەکاندا. 

بەکارهێنەران

زرێپۆشەکە لەلایەن ڤێتنامەوە قبووڵکرا و لە جەنگی ئەو کاتەی ڤێتنام بەکارهێنرا. هەروەها سوپای ئەمریکا و هێزی ئاسمانی، زرێپۆشەکەیان وەکوو فڕۆکەی M٧٠٦ بەکارهێنا لە ئەرکەکانی هێرشبردن و پاڵپشتیدا. مۆدێلی V-150 باشترین جۆر و مۆدێلی زرێپۆشەکەیە و هەناردەی وڵاتە جیاوازەکانی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باشوور کراوە.

جۆرە بەناوبانگەکان و ئەو وڵاتانەی بەکاریدەهێنن

  • زرێپۆشی V-100
  1. پۆلیڤیا
  2. کەمبۆدیا
  3. گواتیمالا
  4. لوبنان
  5. مالیزیا
  6. عومان
  7. پیرۆ
  8. سەنگاپورا
  9. ڤێتنامی باشوور
  10. سوودان
  11. ڤەنزوێلا
  12. ڤێتنام
  • زرێپۆشی V-200
  1. سەنگاپورا
  • زرێپۆشی V-150
  1. بۆتسوانا
  2. کامیرۆن
  3. چاد
  4. دۆمینیکا
  5. میسڕ
  6. ئەسیوبیا
  7. گابۆن
  8. هایتی
  9. ئەندەنووسیا
  10. جامایکا
  11. کوەیت
  12. مالیزیا
  13. مەکسیک
  14. فلیپین
  15. پورتوگال
  16. شانشینی سعوودیە
  17. سەنگاپورا
  18. سۆماڵ
  19. سوودان
  20. سووریا
  21. تایوان
  22. توونس
  23. ڤەنزوێلا


سەرچاوەکان



225 بینین