دراوی وڵاتی کوەیت چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-21-20:33:00 - کۆدی بابەت: 9940
دراوی وڵاتی کوەیت چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کوەیت (بە ئینگلیزی: Dawlat al Kuwayt یان kuwait، بە عەرەبی: دولة الكويت) دەوڵەتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە باشووری ڕۆژاوای ئاسیا. دەکەوێتە باکووری کەنداوی فارس، لە باکوورەوە لەگەڵ عێراق و لە باشوورەوە لەگەڵ شانشینی عەرەبی سعوودیە هاوسنوورە.

کوەیت ئابوورییەکی دەوڵەمەندی لەسەر بنەمای نەوت هەیە، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان، دیناری کوەیتی یەکێکە لە بەرزترین یەکە دراوییەکانی جیهان، هەروەها یەکێکە لەو وڵاتانەی بەرزترین داهاتی تاکی هەیە. نەوت ڕێژەیەکی بەرچاوی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی و داهاتی هەناردەکردنی کوەیت پێکدەهێنێت. دەوڵەتی کوەیت وڵاتێکی بێ باجە، هەروەها یەکێکە لەو وڵاتانەی کەمترین ڕێژەی بێکاری هەیە لە جیهاندا.

دراوی وڵاتی کوەیت چییە؟

کوەیت سوود لە دراوێکی تایبەتی وەردەگرێت بە ناوی دیناری کوەیتی (بە ئینگلیزی: Kuwaiti Dinar، بە عەرەبی: دينار كويتي) کۆدی دراو (KWD)، دراوی نیشتیمانی وڵاتی کوەیتە، ناوی دینارەکە لە دیناری ڕۆمانییەوە وەرگیراوە. دیناری کوەیتی دابەش دەبێت بەسەر ١٠٠٠ فلسدا.

دیناری کوەیتی لە ساڵی ١٩٦١ جێگرەوەی ڕوپیەی کەنداو بوو، ڕوپیەی کەنداو دراوێک بوو بە بەهای ڕوپیەی هیندی بەسترابوویەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ کاتێک عێراق هێرشی کردە سەر کوەیت، دیناری عێراقی جێگەی دراوی کوەیتی گرتەوە، پاش کۆتایی هاتنی جەنگەکە، دیناری کوەیتی وەک دراوی فەرمی وڵاتەکە گەڕێندرایەوە و زنجیرەیەکی نوێی دراوی بانکی خرایە بازاڕەوە.

پۆلێنەکانی دراوی کوەیت بریتین لە چارەکە دینار، نیو دینار، ١ دینار، ٥ دینار، ١٠ دینار و ٢٠ دینار.

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بەهای یەک دیناری کوەیتی ٣,٣ دۆلاری ئەمریکی بوو بەمەش بە بەبەهاترین دراوی جیهان دانرا.

بەهای دراوی کوەیت

دراوی کویت تا ڕادەیەک بەهاکەی جێگیرە، لەنێوان مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بۆ کانوونی دووەمی ٢٠٢١ دیناری کوەیتی لەنێوان ٣,١٧ بۆ ٣,٣٣ بوو بەرانبەر هەر دۆلارێکی ئەمریکی.


سەرچاوەکان



728 بینین