ڕێبوار حەمە تۆفیق

له‌لایه‌ن: - بەهەشت ناجی بەهەشت ناجی - به‌روار: 2022-08-23-19:57:00 - کۆدی بابەت: 9969
ڕێبوار حەمە تۆفیق

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕێبوار حەمە تۆفیق محەممەد (بە ئینگلیزی Rebwar hama tofiq) لەدایکبووی ١ی تەمموزی ١٩٧٤-١٩٧٣ لە شاری سلێمانی، مامۆستا، پارێزەر، نوسەر، زمانزان، رۆژنامەنووسی کوردە بەشداری لە چەند بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی کردووە بۆ تاوێتوێکردن لە بابەتە ئەدەبیی و مێژوویەکان.

ژیاننامە

ڕێبوار لە ساڵی ١٩٨١ دەستی بەخوێندن کردووە لە ھەڵەبجەی شەھید لە قوتابخانەی (باڵامبۆ) دواتریش لە ساڵی ١٩٨٧ چووەتە قوتابخانەی ناوەندی ئازادی کوڕان، دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی لەوێ چووەتە ئامادەیی رۆشنبیری لە شاری سلێمانی و لەوێ دەستی بەخوێندن کردووە لە ساڵی ١٩٩٦ لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی زمان دەخوێنێت و لە ١٩٩٩ تەواوی دەکات بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەھێنێت لە بوارەکەی، پاش ئەوەی زانکۆ تەواو دەکات، وەک مامۆستا لە (گوندی قاشان) سەر بە قەزای ماوەت لە قەزای شارباژێر دەست بە کاری مامۆستایی دەکات، ھەرچۆنێک بێت مامۆستا ڕێبوار نزکەی دوو ساڵ لە مەکتەبی بیر و ھۆشیاری کاری کردووە لە گۆڤاری نۆڤین نوسین وەرگێڕانی لە کتێبخانەکان بڵاو کردۆتەوە، بە بەکارھێنانی شارەزایی لە زمانەوانی.

لە ساڵی ٢٠٠٨ لە پەیمانگای کورد دەست بە کاری کەلەپوری دەکات تا ساڵی ٢٠١٧ پاشان لەم دەزگایەدا وەک شارەزای لە پێداچوونەوەی زمانەوانی و لێکۆلینەوەی لە بەشەکەی کارەکانی کردووە و فەرھەنگی ئامادەکردووە.

بەرھەمە بڵاوکراوەکانی

  1. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٠٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ ٨٧٨ دوو چیرۆکی (ڤانۆ و داتۆ) وەرگێڕان.
  2. (لەگەڵ دوو کڵۆ بەفردا ھاتین) ١٩٩٦ نامیلکەی شیعر.
  3. ڕۆژنامەی ژیانەوە (پاشکۆی ئەدەب) ١٩٩٧، خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی ئێوارەی پەروانە.
  4. گۆڤاری گەلاوێژی نوێ ١٩٩٨،  لێکۆڵینەوەی بەدەروونی کردنی زمان.
  5. گۆڤاری ڕامان ١٩٩٩، لێکۆڵینەوەی زمان لەنێوان خوێندنەوەی ستراکتۆرالیزمانە وسایکۆسۆسیۆلۆجیانەدا.لێکۆڵینەوە.
  6. گۆڤاری ھزر ١٩٩٩ ژمارە ٢، لێکۆڵینەوەی بەدەروونی کردنی زمان یان بەزمان کردنی دەروون.
  7. ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی ٠١ی تەممووزی ٢٠٠١ ٤٢١، ژاک دریداو بنەما شکێنی نووسین.
  8. ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠١ ٤٢٤ زمان، گوتار، گفتوگۆ نووسین
  9. ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٢ ٥١٢ دەربارەی فۆکۆ ودێرینەناسی.

وەرگێڕان

  1. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٣ ٤١ دەربارەی زەردەشتی نیچە کێیە وەرگێڕان.
  2. ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ ٢٥٣ نامەیەکی کراوە بۆ بەرچاوی لێپرسراوان.

پێشنیاز

  1. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٦ ژمارە٦، لێکۆڵینەوەی قانع وفەرھەنگی ئایندەبینی.
  2. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٦ ژمارە٧، لێکۆڵینەوەی قانع و فەرھەنگی ئایندەبینی.
  3. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.
  4. ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ ژمارە٤١٥٣، خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی مێژووی پەروەردەو فێرکردن، خوێندنەوە.
  5. ھەفتەنامەی ناوخۆ.
  6. ٢٠٠٧ ١٠٢ دابەشبوونی ڕێکخراوەیی و ڕیزبەندی پلە حزبییەکان، وەرگێڕان.
  7. ڕۆژنامەی ڕۆژنامە ٢٧ی ئابی ٢٠٠٧ ٤٦ کتێبی (پۆلیتیکا) وچەند سەرنجێک.
  8. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠ی ئابی ٢٠٠٧ ژمارە٤٣٥١، خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی پەچەلەلای ژنی کورد، لێکۆڵینەوە.
  9. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢١ی ئابی ٢٠٠٧ ژمارە٤٣٥٢، خوێندنەوەیەک بۆ دیاردەی پەچەلەلای ژنی کورد، لێکۆڵینەوە.
  10. ڕۆژنامەی ڕۆژنامە (پەیک) ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ ژمارە٦، دوو نامەی شیعری قانع و دکتۆر شۆ، ئامادەکردن.
  11. ڕۆژنامەی ھاوڵاتی ٢٩ی ئابی ٢٠٠٧ ژمارە٣٥٠، ڕۆشنبیر و دەسەڵات ،ڕەخنە.
  12. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٧ ژمارە٧٢، ئەحمەدی خانی و پردێک بۆ پەڕینەوە، نووسین.
  13. گۆڤاری ھەنار.
  14. ٢٠٠٧ ژمارە١٠، گوناھی سروشتی فەلسەفەی ئەڵمانی قسەکردنە بەزمانی خواز، وەرگێڕان.
  15. گۆڤاری ئایندە ٢٠٠٧ ژمارە٧٥، چەمکی شێتی لەڕۆمانی (تاریکستانی لم) دا لێکۆڵینەوە.
  16. گۆڤاری نۆڤین ٢٠٠٧ ژمارە١١، فەیلەسوف وسیاسەتمەدار وەرگێڕان.
  17. گۆڤاری نۆڤین ٢٠٠٧ ژمارە١٢، سەوواف و کۆمەڵەی (ئیخوان موسلیمین) لە عێراقدا وەرگێڕان.
  18. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ ژمارە٤٤٤٨ چەند سەرنجێک لەسەر ڕێنووسی کوردی ڕەخنە.
  19. گۆران لەیادەوەری ھاوچەرخەکاندا ٢٠٠٧ کتێب کۆکردنەوەو ئامادەکردن.
  20. چەند وێستگەیەک لە جیاوازییە فیکرییەکان ٢٠٠٧ کتێب، وەرگێڕان.
  21. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٠١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ژمارە٤٤٦٠ وەڵامێک بۆ سەرنجەکانی حەسەن یاسین وھاوڕاکانی، ڕەخنە.
  22. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ژمارە٤٤٨٤ تاراوگە، ڕۆشنبیر، نەتەوایەتی نووسین.
  23. مەکیاڤیللی وئەندێشەی ڕێنیسانس ٢٠٠٨ کتێب، وەرگێڕان.
  24. پێوانە نێودەوڵەتییەکان لەپاراستنی مافی کەمینەدا ٢٠٠٨ کتێب، وەرگێڕان.
  25. ڕۆژنامەی ئاسۆ ٢٠٠٨ ژمارە٨٠٩، چاوپێکەوتن.
  26. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠٠٨ ژمارە٤٦٧٨، کاکەیییەکان لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەنسرۆپۆلۆژیدا خوێندنەوەی کتێب.
  27. گۆڤاری ھەنار ٢٠٠٨ ژمارە٣٤، بەیتی شێخ فەرخ و خاتوو ئەستی لە ڕووی مۆرفۆلۆژییەوە، لێکۆڵینەوە.
  28. ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ ٢٠٠٨ ژمارە٤٧٤٧، حەکایەتی خورافی کوردیی لەڕووی مۆرفۆلۆژییەوە خوێندنەوەی کتێب.
  29. سایتی سبەی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ ڕاپەڕین و ڕەھەندە فەرامۆشکراوەکانی (ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ وەک نموونە)، لێکۆڵینەوە.
  30. سایتی سبەی ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٩ پەڕینەوەی مێژوویی، لێکۆڵینەوە.
  31. سایتی سبەی ١٨ی ئازاری ٢٠٠٩ حیزب لە ھاوکێشەی جەماوەر، حکوومەتدا، نووسین.
  32. سایتی خامەی نووسەران ٠٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لەپەراوێزی گوتاری ڕاستگۆیانەی مەکیاڤیللیدا، نووسین.
  33. ڕۆژنامەی چەتر ١٢ی نیسانی ٢٠١٠ ٢ دیمانەیەک لەگەلأ حەمەئەمین ھەورامانیدا، چاوپێکەوتن.
  34. کۆمەڵی ھەقە ٢٠١٠ کتێب، لێکۆڵینەوە.
  35. سایتی سبەی ٠٢ی حوزەیرانی ٢٠١٠ کێ سیاسەت بکات، نووسین.
  36. سایتی سبەی ٢٠١٠ ئەمجارەش سلێمانی، نووسین.
  37. ڕۆژنامەی چەتر ١٢ی تەممووزی ٢٠١٠ ژمارە١٥ قەندیل، نووسین.
  38. سایتی سبەی ١٣ی شوباتی ٢٠١١ (ئاژاوەگێڕەکان کێ نیین؟)، نووسین.
  39. دیداری نالی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ دوا سەفەری نالی ،لێکۆڵینەوە.
  40. گۆڤاری نووسەر ٢٠ی نیسانی ٢٠١٢ ژمارە٦ گۆران و سەفەر لێکۆڵینەوە.
  41. سایتی سبەی ٢١ی نیسانی ٢٠١٢ ڕاگەیاندن و ڕای گشتی، وتار.
  42. گۆران لەیادەوەری ھاوچەرخەکاندا ٢٠١٢ بەرگی ٢ کتێب ،کۆکردنەوە و ئامادەکردن.
  43. گۆڤاری ڕامان ٠٥ی ئایاری ٢٠١٣ ژمارە١٩٢، دوو شیعری دیکەی سلێمان بەگی کاتب فارسی، لێکدانەوە.
  44. سایتی سبەی ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ شکۆی یاسا، وتار.
  45. گۆڤاری نووسەر ٢٠١٣ ژمارە٨–٩ مێژوو وەک ئیلھام، لێکۆڵینەوە.
  46. گۆڤاری ڕامان ٠٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ٢٠٠ لەپێناو ڕێبازێک بۆ پاراستنی دەستنووسەکان، لێکدانەوە.
  47. ڕۆژنامەی گڕی نەورۆز ٢١ی ئازاری ٢٠١٤ ژمارە ١٤ (چۆن بۆ یادی نەورۆز بڕوانیین؟)، وتار.
  48. گۆڤاری کۆمەڵایەتی سەردەم ٢٠١٤ ژمارە٢٢ یاسا لەنێوان پەیمانی کۆمەڵایەتیی و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتیدا، وتار.
  49. بەیتی شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی ٢٠١٤ کتێب، لێکۆڵینەوە.
  50. جوولەکەکانی شاری سلێمانی ٢٠١٥ کتێب، لێکۆڵینەوە.
  51. گۆڤاری ئاراستەی پەروەردەیی ٢٠١٥ دوو پەروەردەیی و فێرکردن، وتار.
  52. گۆڤاری کەلتوری کورد ٢٠١٦ ٢ مەلاپەرێشان و ھۆنراوەی ئایینی، لێکۆڵینەوە.
  53. سلێمانی ٢٠١٦ بەشداری جوولەکەکانی سلێمانی لە ژیانی ڕۆشنبیری شاردا، وتار.


سەرچاوەکان



337 بینین