دراوی وڵاتی ئیسپانیا چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-08-31-11:55:00 - کۆدی بابەت: 10088
دراوی وڵاتی ئیسپانیا چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئیسپانیا یان شانشینی ئیسپانیا (بە ئینگلیزی: Spain، بە عەرەبیإسبانيا) وڵاتێکی باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئەورووپایە و ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە، پایتەختەکەی مەدریدە، لە باکوورەوە گەرووی جەبەل تاریق وڵاتی مەغریب دەوریان داوە، لە ڕۆژئاواوە لەگەڵ پورتوگال هاوسنوورە، لە باکووریشەوە لەگەڵ فەڕەنسا هاوسنوورە.

ئیسپانیا لە ڕووی ئابوورییەوە خاوەنی ئابوورییەکی سەمایەداری تێکەڵاوە، یەکێکە لە وڵاتە خاوەن ئابوورییە گەورەکان لە یەکێتی ئەورووپا و ناوچەی یۆرۆ و لە جیهاندا.

دراوی وڵاتی ئیسپانیا چییە؟

وڵاتی ئیسپانیا وەک وڵاتانی تری ناوچەی یۆرۆ دراوی سەرەکییان یۆرۆیە (بە ئینگلیزی: Euro، بە عەرەبی: یورو) هێماکەی (€)، هەر یەک لە وڵاتانی ئەندام دەتوانن دراوی یەکتر بەکاربهێنن، هەرچەندە هەر وڵاتێک دیزاینی تایبەت بەخۆی هەیە بۆ دراوەکە، یۆرۆیەک بەسەر ١٠٠ سەنتدا دابەشکراوە، لە ساڵی ١٩٨٦ چووە یەکێتی ئەورووپاوە، لە ساڵی ١٩٩٩ یۆرۆی وەرگرت، لە ساڵی ٢٠٠٢ـەوە ئیسپانیا بە فەرمی بەکاری دەهێنێت، یۆرۆ جێگەی دراوی پێسێتای گرتەوە کە پێشتر دراوی یاسایی ئیسپانیا بوو. لەلایەن بانکی ناوەندی ئەورووپییەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت.

بە گشتی بەهای دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ نزیکن لە یەکەوە، بە شێوەیەکی گشتی بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لەنێوان ٠,٨ بۆ ١ یۆرۆدایە.

حەوت جۆری جیاواز پۆلێنی دراوی یۆرۆ هەیە کە بریتین لە ٥ یۆرۆ، ١٠ یۆرۆ، ٢٠ یۆرۆ، ٥٠ یۆرۆ، ١٠٠ یۆرۆ، ٢٠٠ یۆرۆ و ٥٠٠ یۆرۆ، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١ سەنت، ٢ سەنت، ٥ سەنت، ١٠ سەنت و ٥٠ سەنت، لەگەڵ ١ یۆرۆ و ٢ یۆرۆ، کە دراوی یاسایی سەرانسەری ناوچەی یۆرۆن.


سەرچاوەکان



319 بینین