نزار غەزالی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-31-23:22:00 - کۆدی بابەت: 10096
نزار غەزالی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نزار غەزالی (بە عەرەبی: نزار غزالي، بە ئینگلیزی: Nazar Ghazali)، لە ١٠ـی نیسانی ساڵی ١٩٨٤ لە شاری دهۆک لەدایکبووە. یاریزان و ڕاهێنەری نێودەوڵەتیی لەشجوانییە. وەکوو یەکەم کورد خاوەنی چەند نازناوێکی جیهانییە لە بواری لەشجوانی. هەروەها خاوەنی دوو بڕوانامەی ماستەرە کە پێکهاتوون لە فێرکارى لەشساغی و لەشڕێکی و پسپۆری لە پارێزگارى خۆراکیی وەرزشی.

نزار غەزالی
یاریزانی لەشجوانی
زانیاری گشتی
ناوی تەواوی نزار ئەحمەد حوسێن
لەدایکبوون ١٠ـی نیسانی ١٩٨٤ دھۆک، هەرێمی کوردستان
ئایین ئیسلام

ئەرکەکانی

سەرپەرشتیاری هێنانی پاڵەوانە ناوخۆیی و جیهانییەکانە بۆ کوردستان، هەروەها ڕاهێنەری تایبەتیی نێچیرڤان بارزانییە.

خەڵاتەکانی

لەسەر ئاستی کوردستان

  1. پاڵەوانییەتی دهۆک، پلەی سێیەم لە ساڵی ١٩٩٨.
  2. پاڵەوانییەتی هەولێر، ساڵی ١٩٩٩ پلەی سێیەم.
  3. پاڵەوانییەتی دهۆک، ساڵی ٢٠٠٠ـدا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی عێراق

  • لە ساڵی ٢٠٠١، لە پاڵەوانییەتی لاوانی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە لە شاری مووسڵ.
  • لە ساڵی ٢٠٠٣، لە پاڵەوانییەتی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، هەروەها لە هەمان پاڵەوانییەتی یەکەمی جوانترین لەشولاری لەسەر ئاستی کوردستان لە شاری هەولێر بردووەتەوە.
  • لە ساڵی ٢٠٠٤، لەپاڵەوانییەتی لەسەر ئاستی عێراق لە شاری هەولێر ئەنجامدراوە، پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە.

لەسەر ئاستی جیهان

لەگەڵ بەشداریکردنی لە پاڵەوانییەتییە ناوخۆیییەکان، بەشداری پاڵەوانییەتە جیهانەکانیشی کردووە کە گرنگترینیان ئەمانەن:

  • لە ساڵی ٢٠٠٤، مەدالیای زێڕی لە پاڵەوانییەتی وڵاتانی عەرەبی بردووەتەوە لە ئوردن.
  • لە ساڵی ٢٠٠٤، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا کە لە بەحرەین بەڕێوەچووە، توانی مەدالیای بڕۆنز بباتەوە.
  • لە پاڵەوانییەتی کراوەی هەموو کێشەکان بەناوی "قەتەڕی زێڕین زەهەبی"، پلەی شانزەهەمینی بەدەستهێناوە کە  لە شاری دەوحەی قەتەر بەڕێوەچووە.
  • لە ساڵی ٢٠٠٩، لە پاڵەوانییەتی ئاسیا، پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت، ئەم پاڵەوانییەتە لە وڵاتی تایلەند بەرێوەچوو.
  • لە ساڵی ٢٠١١، لە پاڵەوانی جیهانی توانی پلەی حەوتەم بەدەستبهێنێت کە لە هیندستان بەرێوەچوو.
  • لە ساڵی ٢٠١٣، لە پاڵەوانییەتی جیهانی لە هەنگاریا توانی پلەی یەکەم بباتەوە.
  • پاڵەوانییەتی "ئاڕلۆند کلاسیک" لە ٢٠١٤ـدا کە لە مەدریدی ئیسپانیا بەڕێوەچوو، پلەی دووەم بەدەستدەهێنێت.
  • پاڵەوانییەتی جیهانی دایمۆند کابـی ساڵی ٢٠١٦ـدا پلەی یەکەم وەردەگرێت. ئەم ئەم پاڵەوانییەتییە لە ئەسینای یۆنان بەڕێوەچووە.
  • پاڵەوانییەتی دایمۆند کابـی جیهانی ساڵی ٢٠١٦، پلەی دووەمی ئاستی یەکەمەکان بەدەستدەهێنێتەوە.


سەرچاوەکان



177 بینین