دراوی وڵاتی ئێران چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-01-23:30:00 - کۆدی بابەت: 10115
دراوی وڵاتی ئێران چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئێران یان کۆماری ئیسلامی ئێران (بە ئینگلیزی: Iran، بە فارسی: ایران) وڵاتێکە لە ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا، لە ڕۆژاوا لەگەڵ عێراق و تورکیا هاوسنوورە، لە باکووری ڕۆژاوا لەگەڵ ئازەربایجان و ئەرمینیا هاوسنوورە، لە باکوورەوە لەگەڵ دەریای خەزەر و تورکمانستان، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ ئەفغانستان و پاکستان هاوسنوورە، لە باشووریشەوە کەنداوی فارس و کەنداوی عومان هاوسنوورین.

لە ڕووی ئابوورییەوە خاوەنی ئابوورییەکی تێکەڵە، تا ڕادەیەکی زۆر ئابوورییەکەی پشت بە پاڵاوتن و هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، ئەندامی ڕێکخراوی ئۆپیکە، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکانی وڵاتەکە پێگەی ئێرانی لە بواری دارایی و بازرگانیدا لە جیهاندا لاوازکردووە.

دراوی وڵاتی ئێران چییە؟

وڵاتی ئێران بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتن بە ناوی ڕیاڵی ئێرانی کە بە تمەن ناسراوە (بە ئینگلیزی: Iranian rial، بە فارسی: ریال ایران) کورتکراوی (IRR) هێماکەی (Rls یان IR) دراوی فەرمی وڵاتی ئێرانە، بە ناوی ڕیاڵی ئیسپانییەوە ناونراوە، بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٧٩٨ دەرکەوتووە و لەلایەن بانکی ناوەندی ئێرانەوە بەڕێوەدەبرێت.

پۆلێنەکانی بریتین ١٠,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، ٢٠,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، ٥٠,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، ٥٠,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی و ١,٠٠٠,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، هەروەها پۆلێنیشی هەیە کە بە دەگمەن بەکاردەهێندرێت کە بریتین لە ١٠٠، ٢٠٠، ٥٠٠، ١٠٠٠، ٢٠٠٠ و ٥٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی.

هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی ١,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، ٢,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی، ٥,٠٠٠ ڕیاڵی ئێرانی و هەروەها ٥٠٠ و ٢٥٠ ڕیاڵی ئێرانی کە بە دەگمەن بەکاردەهێندرێن.

لە کاتێکدا کە ڕیاڵ بە فەرمی بە دراوێکی ترەوە پەیوەستنەکراوە، بەڵام بەهاکەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا بە جێگیری ماوەتەوە و نزیکەی ٤٢ هەزار ڕیاڵی ئێرانی بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکی بووە.


سەرچاوەکان



1535 بینین