دراوی وڵاتی ئوردن چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-04-20:23:00 - کۆدی بابەت: 10148
دراوی وڵاتی ئوردن چییە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئوردن یان شانشینی ئوردنی هاشمی (بە عەرەبی: الأردن، بە ئینگلیزی: Jordan) وڵاتێکی عەرەبییە لە باشووری ڕۆژاوای کیشوەری ئاسیا، لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ شانشینی سعوودیە هاوسنوورە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ عێراق هاوسنوورە، لە باکوورەوە لەگەڵ سووریا هاوسنوورە، لە ڕۆژاواشەوە لەگەڵ کەناری ڕۆژاوای فەڵەستین و ئیسرائیل و دەریای مردوو هاوسنوورە. عەممان گەورەترین شار و پایتەختی ئوردنە، ناوەندی ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیری وڵاتەکەیە.

لە ڕووی ئابوورییەوە ئوردن لەلایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە بە وڵاتێکی داهات سەروو ناوەند پۆلێن دەکرێت، خاوەنی ئابوورییەکی بچووکە.

دراوی وڵاتی ئوردن چییە؟

وڵاتی ئوردن بەکارهێنەری دراوێکی تایبەتە بە ناوی دیناری ئوردنی (بە ئینگلیزی: Jordanian dinar، بە عەرەبی: دينار أردني) هێماکەی (JOD) کورتکردنەوەی (JR)، دراوی نیشتیمانی ئوردنە، لە تەممووزی ساڵی ١٩٥٠ دینار بووە دراوی فەرمی ئوردن، جێگای دراوی پاوەندی فەڵەستینی گرتەوە.

دابەشکراوە بەسەر ١٠ درهەم، ١٠٠ قرش یان ١٠٠٠ فلسدا، پۆلێنەکانی بریتین لە ١ دینار، ٥ دینار، ١٠ دینار، ٢٠ دینار و ٥٠ دینار، هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە بە پۆلێنەکانی نیو قرش، ١ قرش، ٢,٥ قرش، ٥ قرش و ١٠ قرش، هەروەها چارەکە دینار، نیو دینار و ١ دینار.

بانکی ناوەندی ئوردن لە ساڵی ١٩٥٩ دەستی بەسەر بەرهەمهێنان و سیاسەتی دراودا گرت. لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە دینار بە دۆلاری ئەمریکییەوە پەیوەستکراوە، بەهای دیناری ئوردنی بە ٠,٧٠٩٠ بۆ هەر دۆلارێکی ئەمریکیی دانراوە.


سەرچاوەکان



427 بینین