مەریوان سەفادین

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-09-11-19:44:00 - کۆدی بابەت: 10209
مەریوان سەفادین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مەریوان سەفادین (بە ئینگلیزی: Mariwan Safadin) گۆرانیبێژێکی کوردە، لە ساڵی ١٩٧٢ لە هەڵەبجەی شەهید لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، تا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لەوێ ژیاوە، پاشان بەرەو سلێمانی هاتووە، لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ دەستی بە کاری هونەری کردووە و هەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانی بە ناوی هەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، مەریوان سەفادین تا ساڵی ١٩٩٦ شەش بەرهەمی بە شێوەی تاک تۆمارکردووە، هەروەها مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی کردووە. هەر لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەجێ هێشتووە و ڕووی کردووەتە ئەورووپا، لە ئەڵمانیا و ئایسلەندا ژیاوە پاشان چووەتە سوید.

زانیاری گشتی 

مەریوان سەفادین
لەدایکبوون ١٩٧٢ عەبابەیلێ، ھەڵەبجە
نیشتەجێی سوید
نەتەوە کورد
چالاکبوون ١٩٩٣ - ئێستا
منداڵ دوو منداڵ بە ناوی هەناسە و هالینا

سەرەتای ژیانی

مەریوان سەفادین لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی عەبابەیلێ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە و تا ساڵی ١٩٨٨ و کاتی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لەوێ ژیاوە؛ بە وتەی خۆی، برینداری کیمیابارانەکەشە، بەھۆی کیمیابارانەکەوە ھەڵەبجەی بەجێ هێشتووە و چووەتە ئێران، لە ساڵی ١٩٨٩ بە لێبووردنی حکوومەتی بەعس گەڕاونەتەوە کوردستان، لە ناوچەی باینجانی نزیک سڵێمانی دانراون، دواتر لە سلێمانی نیشتەجێ بووە.

لە کاتی کیمیابارانەکەدا لە پۆلی دووی ناوەندی بووە، دوای گەڕانەوەشی بۆ سلێمانی بۆیان نەبوو بخوێنن، لە هەر شوێنێک دەربکەوتنایە دەستگیر دەکران، پاش ڕاپەڕین چووەتەوە ئێران، دواتریش گەڕایەوە سلێمانی و شەڕی ناوخۆ دەستی پێکرد، بەو هۆکارانە نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات و تەواوی بکات.

لە ساڵی ١٩٩٦ کوردستانی بەجێهێشت و بەرەو ئەورووپا کۆچی کرد بەجۆرێک ٣ ساڵ لە ئەڵمانیا و ٩ بۆ ١٠ ساڵ لە ئایسلەندا ژیاوە. پاشان لە ساڵی ٢٠٠٩ چووەتە سوید و زیاتر لە ١٠ ساڵە لەوێ دەژی.

ژیانی پیشەیی

لەگەڵ هونەرمەند بەهجەت یەحیا دەستی بە کاری هونەری و کاری شیرینی کردووە، مەریوان لە ساڵی ١٩٩٢ - ١٩٩٣ بە تەواوی دەستی بە کاری ھونەری کرد و ھەر لەو ساڵە یەکەم گۆرانیی خۆی بەناوی ھەی باوە باوە لە بەرنامەی کەشکۆڵ لە کەناڵی گەلی کوردستان بڵاوکردووەتەوە، کە گۆرانییەکی فۆلکلۆر بوو.

تا ١٩٩٦ شەش بەرھەمی بەشێوەی تاک تۆمار کردووە. ھەروەھا مەریوان یەکێک بووە لە ئەندامانی تیپی مۆسیقای فۆلکلۆری کورد، کە چەندین کۆنسێرتی لەگەڵ تیپەکە لە ھەردوو شاری ھەولێر و سلێمانی کردووە. مەریوان تەنیا دوو ئەلبومی بەناوەکانی دیە لە ٢٠٠٢ و جێژوان لە ٢٠٠٦ بڵاو کردووتەوە.

ئەمە جگە لەوەی کە چەندین گۆرانییشی بە شێوەی تاک بڵاو کردووەتەوە. لە چەندین ئاھەنگ و بۆنە لەدەرەوەی کوردستان کۆنسێرتی کردووە و گۆرانی وتووە.

مەریوان چەند گۆرانییەکی بە شێوەزاری هەورامیش وتووەتەوە کە هۆنراوەکانی ھی مەولەوی بوون. لە ساڵی ٢٠١٤ و لە کاتی شەڕی پێشمەرگە و داعش مەقامێکی بۆ پێشمەرگە و کوردستان وت و بڵاو کردەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ گۆرانییەکی بە زاری کەڵھوڕی بەناوی بەو بەو بڵاوکردەوە. هەروەها  لە ساڵی ٢٠٢٠ لەگەڵ کەمال محەمەد کلیپێکیان بەناوی ئافەرین بڵاو کردەوە.

بەرهەمەکانی

ئەلبوومەکان

دیە (٢٠٠٢)
ناو ھۆنراوەکان ئاواز مۆسیقا
ھەر ئەڕۆم ئەحمەد محەمەد لوڕی توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
کارزان مەحموود
سەوزە      
نازیلێ عەتا قەرەداغی
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
نەم ئەزانی      
گەڵا گەڵا ئیسماعیل خوڕماڵی کەلھوڕی سامان تەھا
چاوانی تۆ ئیبراھیم نەجمەدین    
دیە نەوژین محەمەد نەوژین محەمەد ئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
 

 

جێژوان (٢٠٠٦)
ناو ھۆنراوەکان ئاوازدانەر مۆسیقا
جێژوان      
شیرینە و شیرین ئەحمەد محەمەد   توانا فەرەج
ئای لە من بەختیار ساڵح   توانا فەرەج
یارانی ھاودەم خەییام ئیبراھیم نەجمەدین توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
تەمتومان ئەحمەد محەممەد
ئیسماعیل محەممەد
کەلھوڕی توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
ھۆ گوڵێ ئەحمەد محەممەد مەریوان سەفادین توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
ئەوا ئەڕۆم ئەحمەد محەمەد کەلھوڕی توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
ھەی داد ھەی دڵەی ھاوار ئەحمەد محەمەد مەریوان سەفادین توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
ئەمان لەیل ئیسماعیل محەمەد
فۆلکلۆر
فۆلکلۆر ئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
 

گۆرانییە تاکەکان

  • ئامۆزا گیان (کۆنسێرت)
  • بۆ کوردستان (مەقام، ٢٠١٤)
  • چەشنی دەریا (کۆنسێرت)

کلیپەکان

کلیپەکان
ناونیشان شیعر ئاواز مۆسیقا ساڵ تێبینی
ھەی باوە باوە مەولەوی فۆلکلۆر   ١٩٩٣ یەکەم گۆرانی
باوان فۆلکلۆر فۆلکلۆر      
دیە نەوژین محەمەد نەوژین محەمەد ئارا ئەحمەد
توانا فەرەج
١٩٩٤  
کەلیان مەولەوی فۆلکلۆر   ١٩٩٤  
یارانی ھاودەم خەییام ئیبراھیم نەجمەدین توانا فەرەج
ئارا ئەحمەد
١٩٩٤  
ئای لە من بەختیار ساڵح فۆلکلۆر توانا فەرەج    
لە کۆڵانی تەنگ فۆلکلۆر فۆلکلۆر گرووپی مۆسیقای کوردسات    
گوڵەکەم ڕێبوار ئالانی مەریوان سەفادین كارزان مە‌حموود ٢٠١٣  
پەشیمانی گەشبیر ئەحمەد کەلھوڕی كارزان مە‌حموود ٢٠١٥  
ھەناسە ڕێبوار ئالانی مەریوان سەفادین كارزان مە‌حموود ٢٠١٦ لەگەڵ ئاریان کەریم
بەو بەو فۆلکلۆر کەلھوڕی کارزان مەحموود ٢٠١٧  
گەڵا گەڵا ئیسماعیل خوڕماڵی مەریوان سەفادین   ٢٠١٨ دووبارەکراو
کانیی عاشقان فۆلکلۆر مەریوان سەفادین شادمیھر نامۆ ٢٠١٨ لەگەڵ ئاریان کەریم
بۆم دەمردی ھێمن ھەژار شادمیھر نامۆ   ٢٠١٩  
ئافەرین ھێمن ھەژار شادمیھر نامۆ   ٢٠٢٠ لەگەڵ کەمال محەممەد
شەو ئیبراھیم نەجمەدین مەریوان سەفادین   ٢٠٢١ دووبارەکراو
گەر بێیتەوە مازیار فایەق
سەروەت تۆفیق
شادمیھر نامۆ   ٢٠٢١  

 


سەرچاوەکان



455 بینین