زیانەکانی زۆرخەوی

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-29-13:32:00 - کۆدی بابەت: 14767
زیانەکانی زۆرخەوی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

خەوتن بۆ ماوەیەکی درێژ یان زۆرخەوی یان خەوتنی لەڕادەبەدەر جۆرە تێکچوونێکی خەوە، کەسەکان یان بە هۆی حاڵەتێکی دەروونییەوە تووشی دەبن یان بە هۆی حاڵەتێکی نەخۆشییەوە.

زیانەکانی زۆرخەوی

  • دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە چونکە بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی ئەنسۆلین بەرز دەکاتەوە.
  • خەوتن دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا و بەمەش قەڵەوی دروست دەبێت.
  • خەوتن کاریگەری لەسەر گواستەرە دەمارییەکان لە مێشکدا دەبێت و دەبێتە هۆی سەرئێشە.
  • زۆر خەوتن دەبێتە هۆی گرژبوونی پشت و بەمەش کەمی چالاکی و بێهێزی.
  • بەسەربردنی کات بە خەوتن دەبێتە هۆی هەستکردن بە خەمۆکی و توڕەبوون.
  • زۆر خەوتنی لەڕادەبەدەر دەبێتە هۆی زیادبوونی کۆلیسترۆڵ و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان.
  • زۆر خەوتن دەبێتە هۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکانی جەستە.
  • خەوتن زیاتر لە ٩ کاتژمێر بۆ کەسێکی پێگەیشتوو دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی غودەی دەرەقی.
  • زۆر خەوتن دەبێتە هۆی سستبوونی سوڕی خوێن و دابەزینی پەستانی خوێن.


سەرچاوەکان



60 بینین