بەنداوی مەهاباد

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-09-22-13:30:00 - کۆدی بابەت: 10335
بەنداوی مەهاباد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەنداوی مەهاباد (بە ئینگلیزی: Mahabad Dam)، بەنداوێکە لەسەر ڕووباری مەهاباد لە نزیک شاری مەهاباد لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای ئێران دروستکراوە، پێش شۆڕشی ئیسلامی لەلایەن ئەندازیارانی یوگۆسلاڤی دروستکراوە و یەکێکە لە دە گەورەترین بەنداوەکانی ئێران، بە تێکڕایی کۆی گشتی گلدانەوەی ئاوی ساڵانەی ئەم بەنداوە یەکسانە بە ٣٣٩،٣٠٤ ملیۆن مەتر سێجا، ئاوی عەمبارکراو لە بەنداوەکە بۆ ئاودانی نزیکەی ٤٩ هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەکاردێت. بەنداوەکە وێستگەی کارەبایی هایدرۆلێکتریکی هەیە، بنیادنانی بەنداوی مەهاباد لە ساڵی ١٩٦٨ دەست بە دروستکردنی کرا و لە ساڵی ١٩٧٠ تەواو کراوە.

زانیاری گشتی

ناو

بەنداوی مەهاباد

وڵات

ئێران

شار

مەهاباد

شوێنی جوگرافی

شاری مەهاباد، ڕۆژئاوای پارێزگای ئازەربایجان

ئامانجی دروستکردنی

ئاودێری، گلدانەوەی ئاو

ساڵی بڕیاردانی دروستکردن

ساڵی ١٩٦٨

ساڵی تەواوکردن

ساڵی ١٩٧٠

بەرزی

٤٧،٥ مەتر

درێژی

٧٠٠ مەتر

قووڵی

٢٢١،٥ مەتر

قەبارە

١،٥٠٠،٠٠٠ مەتر سێجا

 


سەرچاوەکان



241 بینین