چاندنی سڵق

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2023-02-22-21:59:00 - کۆدی بابەت: 11084
چاندنی سڵق

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چاندنی سڵق (بە ئینگلیزی: planting chard، بە عەرەبی: زراعة السلقسڵق جێگرەوەیەکی بەتامە بۆ سپێناخ، بە ئاسانی گەشە دەکات و پێویستی بە گرنگیپێدانێکی مامناوەند هەیە، لە دروستکردنی خۆراکی جیاوازدا بەکار دەهێنرێت و ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە، هەروەها لە هەردوو خاک و گۆزەکانیشدا دەچێنرێت، ئەم جۆرە سەوزەیە زۆر تووشی کێشە نابێت بەڵام دەکرێت کرم و مێشەکان هێرشبکەنە سەری، بۆیە پێویستە چاودێری بکرێت و بپارێزرێت، جگە لە ئەمانەش چەندین جۆری جیاواز لە سڵق بوونی هەیە کە ڕەنگی گەڵا و قەد و قەبارەیان دەگۆڕێت. 

هەنگاوەکانی چاندن

  • کاتی گونجاو بۆ چاندنی سڵق دەکەوێتە سەرەتای بەهارەوە، بەڵام دەکرێت لە هاوینیشدا بچێنرێت.
  • سەرەتا پێویستی بە ئامادەکردنی خاکێکە کە بەباشی وشک ببێتەوە و جێگەکەی گونجاو بێت.
  • پاشان چاندنی تۆوەکان بە تەنکییە واتە زۆر لە تەنیشت یەکترییەوە نەبن.
  • تۆوەکان لە قوڵاییەکی کەمدا کە بگاتە نزیکەی ١.٥ سانتیمەتر دەچێنرێن، مەودای نێوان ڕیزەکانیش بگەنە نزیکەی ٤٠ سانتیمەتر.
  • دواتر تۆوەکان بە خۆڵ دابپۆشرێن و بە باشی ئاوبدرێن.

شێوازی گرنگیپێدان

کاتێک سڵقەکان دەست دەکەن بە گەشەکردن پێویستە تەنک بکرێنەوە بەجۆرێک کە لە نێوان بنجێک بۆ یەکێکی تر مەودای ٢٥-٣٠ سانتیمەتر هەبێت، هەروەها بە ڕێکخراوی ئاو بدرێت بەشێوەیەکی بەردەوامیش چاودێری بکرێت، بۆ ئەوەی کاتێک هەست بە بوونی نەخۆشی کرا دەستبەجێ چارەسەر بکرێت، لە دوای ١٠-١٢ هەفتە لە چاندنی تۆوەکەی سڵقەکان پێدەگەن، بەڵام ئەوانەی کە لە کۆتایی هاویندا دەچێنرێن لەوانەیە کاتی زیاتریان پێویست بێت، بۆ ئەوەی بنجەکان دووبارە گەشە بکەنەوە دەبێت گەڵا پێگەیشتووەکان لێبکرێنەوە، بەمشێوەیە بوار دەڕەخسێت بۆ گەشەکردنی نوێ.


سەرچاوەکان



271 بینین