داتاشۆ

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2023-08-29-14:03:00 - کۆدی بابەت: 11135
داتاشۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

داتاشۆ (بە ئینگلیزی: Data show، بە عەرەبی: داتاشو)، ئامڕازێکە کە زانیاری و داتا و وێنە و ڤیدیۆ لە ناو کۆمپیوتەر و مۆبایل بۆ ئێمە گەورە دەکات و نیشانی هەموو فێرخوازان دەدرێت، کەواتە دەتوانین بڵێین داتاشۆ ئامڕازی فێرکردنە، بەڵام ئامڕازێکی سادە نییە و کاریگەری گەورەی هەیە بەڵام هێشتا بەو ئاستە نییە کە بۆردی زیرەک هەیەتی، واتا ئامڕازی ژمارە یەک نییە و دەکرێت لە داهاتوودا بە تەواوەتی داتاشۆ ڕۆڵەکەی کەمبکرێتەوە، داتاشۆ بە ڕێگای وانەوتنەوە ناژمێردرێت. هەرگیز ناتوانین بڵێین ئەو مامۆستایانەی کە داتاشۆ بەکاردەهێنن بە تواناترە لە مامۆستاکانی دیکە، یان باشتر وانەکەی دەگەیەنێت بە فێرخوازەکانی، چونکە تاکە ئامڕازێکە نابێتە هۆی دیاریکردنی باشی و لاوازی مامۆستایەک. داتاشۆ بە شێوەیەکی باش لە قوتابخانە بڵاوبووەتەوە و زۆرینەی قوتابخانەکان بەکاریدەهێنن ئەگەر لە ناو هەموو پۆلەکانیشدا بەکارنەهێنرێت. 

داتاشۆ دەتوانێت پڕۆسەی فێربوون کاریگەر تر بکات؟ 

بەڵێ دەتوانێت کاریگەرتری بکات، زانیارییەکان لە یادەوەری فێرخوازدا جێگیر بکات، بە مەرجێک مامۆستا ڕۆڵی خۆی پشتگوێ نەخات. 

لایەنە ئەرێنییەکانی بەکارهێنانی داتاشۆ

  • بە کارهێنانی ئاسانە و هیچ ئاڵۆزییەک نییە لە بەکارهێنانیدا.
  • ئەو وێنە و داتا و نەخشانەی کە لە کتێبەکەدا نین دەکرێت لە ڕێگەی داتاشۆوە نیشان بدرێت. 
  • پیشاندانی ئەو بابەتانەی کە خوێندکار بە ئاسانی لێی تێناگات لە شێوەی ڤیدیۆ کاریگەرییەکی ئێجگار باشی دەبێت.
  • تێچووی کەمترە بە بەراورد بە ئامڕازەکانی تر. 

خاڵە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی داتاشۆ

  • زۆربەی خار بەهۆی مامەڵەنەکردنی دروستەوە ڕۆڵی مامۆستا لاواز دەکات.
  • بۆ هەموو بابەتەکانی وانەوتنەوە و بۆ هەموو کات گونجاو نییە.
  • نەبوونی سەرچاوەی وزەی پێویست بە بەردەوامی.
  • نزمی کوالێتی نیشاندان لە زۆربەی داتاشۆکان.
  • نەڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ بەکارهێنانی داتاشۆ. 


سەرچاوەکان



474 بینین