کیک بۆکسینگ

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-04-22:08:00 - کۆدی بابەت: 11216
کیک بۆکسینگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیک بۆکسینگ (بە ئینگلیزی: kickboxing، بە عەرەبی: كيك بوكسينغ)، وەرزشێکە لە  جۆری شەڕکەری لە رێگەی بەرکەوتنەوە جۆرێکە لە بۆکسێن. وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، کیک بۆکسینگ شێوازێکی سەرنجڕاکێشە کە پەنچ و لێدان لەخۆدەگرێت. لە ڕاستیدا زاراوەیەکە بۆ کۆمەڵێک شێوازی بەرفراوانی شەڕ و هونەری جەنگی بەکاردێت. شەڕەکە لە ئەڵقەی بۆکسێندا ئەنجام دەدرێت، بە شێوەیەکی ئاسایی بە دەستکێشی بۆکسێن و پارێزەری دەم. کیک بۆکسینگ بۆ بەرگریکردن، لەشجوانی گشتی، یان بۆ کێبڕکێ ئەنجام دەدرێت. هەندێک لە شێوازەکانی کیک بۆکسێن بریتین لە: کاراتێ، موای تای، کیک بۆکسینگی ژاپۆنی، لێثوی، ساندا، و ساڤاتێ. زاراوەی کیک بۆکسینگ لە ژاپۆن سەرچاوەی گرتووە، لە ساڵانی شەستەکاندا، و لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە کاراتێ تێکەڵ بە بۆکسێن پەرەی سەندووە. کیک بۆکسینگی ئەمریکی لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا سەریهەڵدا و لە ئەیلوولی ١٩٧٤دا هاتە ناو ئاستێکی بەرزەوە، کاتێک کۆمەڵەی کاراتێی پیشەگەر (PKA) یەکەم پاڵەوانێتی جیهانی ئەنجامدا. لە ڕووی مێژووییەوە دەتوانرێت کیک بۆکسینگ بە هونەرێکی جەنگی تێکەڵاو هەژمار بکرێت کە لە تێکەڵکردنی توخمەکانی شێوازە تەقلیدییە جیاوازەکانەوە دروست بووە. ئەم ڕێبازە لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە زیاتر بەناوبانگ بوو، و لە ساڵانی نەوەدەکانەوە، کیک بۆکسینگ بەشداری کردووە لە سەرهەڵدانی هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان لە ڕێگەی تێکەڵکردنی زیاتر لەگەڵ تەکنیکەکانی شەڕی زەمینی لە جیو جیتسۆی بەڕازیلی، و زۆرانبازی فۆلکلۆر.

دەستەکانی کیک بۆکسینگ لە جیهاندا 

• کۆمەڵەی جیهانی ڕێکخراوەکانی کیک بۆکسێن (کە بە WAKO ناسراوە)
• کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کاراتێی وەرزشی 
•فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی کیک بۆکسینگ 
• تۆڕی جیهانی کیک بۆکسینگ

ئەو هونەرانەی کە بە مانا گشتیەکەی بە کیک بۆکسینگ ناوزەد کراون

•کیک بۆکسینگی ژاپۆنی: شێوازی شەڕکردن کە لە ژاپۆن سەریهەڵداوە، و سەرچاوەی زاراوەی کیک بۆکسینگیش. هەر ستایلێکی کاراتێ
•ساندا (کیک بۆکسینگی چینی): پێکهاتەی کارپێکراوی ووشو/کۆنگ فو، هەروەها هەموو جۆرەکانی تری لێدان (بەکارهێنانی قۆڵ و قاچ)
•شووت بۆکسینگ: جۆرێکی ژاپۆنییە لە کیک بۆکسینگ 
•کیک بۆکسینگی ئەمریکی: شێوازێکە کە لە ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە.
•کیک بۆکسینگی هۆڵەندی: لە سێ هونەری شەڕەوە وەرگیراوە (موای تای، بۆکسێن، و شێوازی کیۆکوشین لە کاراتێ).
•ساڤاتی فەرەنسی: وەرزشێکی مێژووییە کە لە سەدەی نۆزدەهەمدا پەرەی سەند، زیاتر بە تەکنیکەکانی لێدانی پێ ناسراوە.
•موستی یودای هیندی: کە (بە بۆکسێنی موکیش ناسراوە) و ئەدیتادا، جۆرێکە لە کیک بۆکسێن کە لە  کالاریپایاتوی باشوور بەکاردەهێنێت.

مێژوو

دەوترێت کیک بۆکسینگ وەشانێکی پەرەسەندووە لە فۆڕمی هونەری جەنگی تایلەند Muay Thai. لە ماوەی سەدەی ١٣ و ١٤دا سەربازانی تایلەند جۆرێک لە بۆکسێنیان ئەنجامدا کە بە موای بۆران ناسراوە. هونەری جەنگی وەک سیستەمێکی شەڕکردن بەردەوام بوو لە گەشەکردن تا سەدەی نۆزدەهەم کاتێک وەک جۆرێک لە کات بەسەربردن و بەرگریکردن لە خۆ و لەشجوانی بەناوبانگ بوو. پاشان پەرەی سەند و بوو بە جۆرێک لە ڕووداوی وەرزشی بە یاسا و بەکارهێنانی ئیکسسواراتەکانی سەلامەتی لەوانەش دەستکێش. تا ساڵانی ١٩٢٠ ئەم شێوازە بە شێوەیەکی بەرچاو بە موای تای ناسرا. دوای چەند ساڵێک ئۆسامو نۆگوچی شارەزای بۆکسێنی ژاپۆنی هونەری موای تای بینی. هەمیشە دەیویست جۆرێک لە تەکنیکەکانی شەڕکردن پەرەپێبدات کە ڕۆحی کاراتێی هەبێت بەڵام ڕێگەی بە لێدانی تەواو بدات. دوای خوێندنی موای تای، لەگەڵ تەکنیکەکانی بەرکەوتنی تەواوەتی کاراتێ و بۆکسێن هەموویانی تێکەڵ کرد، کە لە کۆتاییدا بوو بە ئەوەی ئەمڕۆ بە کیک بۆکسێن دەیناسین. چەند ساڵێک دواتر، یەکەم ڕێکخراوی کیک بۆکسێن کە ناوی کۆمەڵەی کیک بۆکسینگ بوو لە ژاپۆن دامەزرا. لە دونیای هاوچەرخدا کیک بۆکسێن بە کۆمەڵێک جوڵەی ناوازە لە سەرانسەری جیهاندا مەشقی پێدەکرێت.

هەندێک لە باشترین پرۆمۆشنەکانی کیک بۆکسێن لە جیهاندا

  • glory
  • K-1
  • ئیسکا
  • یەک پاڵەوانێتی
  • شەڕی کاراتێ
  • RISE
  • WAKO
  • تۆڕی جیهانی کیک بۆکسێن
  • ئینفیوژن

پرۆمۆتەرەکانی کیک بۆکسێن

هەندێک لە پرۆمۆتەرە دیارەکانی کیک بۆکسینگ لە جیهاندا بریتین لە:

  • چاتری سیتۆدتۆنگ - پاڵەوانێتی یەک
  • ئێدوارد ئیریمیا - سوپەرکۆمبات
  • کازویۆشی ئیشی - K-1
  • پیێر ئەندوران - glory
  • سەداهارو تانیکاوا - Fighting and Entertainment gruop

شێواز و یاساکانی کیک بۆکسێن

کیک بۆکسینگ کۆمەڵێک یاسای جیاوازی هەیە، بۆ نموونە یاساکانی ڕۆژهەڵاتی/K-1 ڕێگە بە بۆکس لێدان، لێدانی بەرز و نزم و تەنانەت لێدانی ئەژنۆش دەدەن، لەکاتێکدا کیک بۆکسینگی ئەمریکی سنووردارە بە بۆکس لێدان. تەکنیکەکانی کیک بۆکسێن وەک ئەوەی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی کیک بۆکسێندا ڕێگەپێدراوە بریتین لە لێدان، ئەژنۆ و بەرپەچدانەوەی سنووردار. هەندێک لە تەکنیکەکانی  کیک بۆکسێن بۆ کەسانی سەرەتایی بریتین لە پانچەکانی (لێدان) ستانداردی جاب-کرۆس، لێدانی ڕاوندهاوس و ئەژنۆی ڕاست.

لێدان

تەکنیکەکانی پانچ لە کیک بۆکسینگدا بریتین لە jab، straight/cross، uppercut و hook. هەندێک لە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی پانچ بریتین لە spining backfist، و سوپەرمان پانچ. دەتوانرێت پەنچ  ڕاستەوخۆ بدرێت  لە سەر دەم و چاو، پەنجە، چەناگە، قەفەزی بڕبڕەی پشت، سک. نایاساییە پەنچ لە پشتی سەر، یان قوڕگ.

لێدانەکان

کیک چەکی دوور مەودای کیک بۆکسێنە. لەناو هەر شێوازێکی کیک بۆکسینگدا چەندین جۆری لێدان هەیە. تەکنیکە بنەڕەتییەکانی لێدان لە کیک بۆکسینگدا بریتین لە the roundhouse body kick، لێدانی بەرز و لێدانی قاچ/نزم. تەکنیکە پێشکەوتووەکانی لێدان بریتین لە spining back kick، axe kcik، لێدانی بازدان، flying kick و cartwheel kick زۆربەی لێدانەکان لە ڕووی هێرشبەرییەوە بەکاردەهێنرێن. جوڵەیەکی بەرگرییە کە دەدرێ لە  سک یان دەموچاو بۆ تێکدانی ڕیتمەکانی بەرانبەر بەڵام دەتوانرێت لە ڕووی هێرشبەریشەوە بەکاربهێنرێت. لێدانەکان دەدرێنە سەر قەفەزی بڕبڕەی پشت و قۆڵ و سەر و مل و قاچ و پشت. بەزۆری لێدانی بڕبڕەی پشت لە زۆربەی وەرزشەکانی شەڕکردندا نایاساییە هەرچەندە ڕووداوەکان بە بەردەوامی ڕوودەدەن.

ئەژنۆکان

لێدانی ئەژنۆ بە سەری ئەژنۆ یان ناوچەی دەوروبەری دەدرێت. دەتوانرێت بە شێوەیەکی کاریگەر لە مەودای کورت، ناوەڕاست یان تاڕادەیەک دووردا بەکاربهێنرێن. تەکنیکە بنەڕەتییەکانی ئەژنۆ بریتین لە ئەژنۆی ڕاست و ئەژنۆی دیاکۆن، لێدانی ئەژنۆ بە ئامانجی بڕبڕەی پشت، سک یان قەفەزی بڕبڕەی پشت. 

سوودەکانی 

لەشجوانی 

ئەم وەرزشە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی جەستە،  ڕاهێنانی کیک بۆکسێن ڕاهێنانێکی تەواوی جەستەیە کە هەم کاردیۆ و هەم ماسولکەیی چڕ دەبێتەوە. 

کێش دابەزاندن

ڕاهێنانی کیک بۆکسێن بەزۆری ١-٢ کاتژمێر دەخایەنێت، و لەوانەیە لە هەر جارێک لە ڕاهێنان بتوانیت ١٠٠٠ کالۆری بسوتێنیت. بە خۆراکی هاوسەنگ، ڕاهێنانی بەردەوامی کیک بۆکسێن دەتوانێت زیادکردنێکی زۆر باش بێت بۆ هەر پلانێکی دابەزاندنی کێش. زۆر ڕاهێنان نییە کە هێندەی کیک بۆکسینگ کاریگەر بێت لە سووتاندنی کالۆریدا.

بەرگرى خودى

کاتێک دەست دەکەیت بە کیک بۆکسێن، بە شێوەیەکی کاریگەر فێری کارامەیی شەڕکردن دەبیت. کیک بۆکسینگ شێوازێکی شەڕکردنە کە هەموو لایەنەکانە و هەم تەکنیکەکانی لێدانی مەودای دوور و کورتی هەیە. هەروەها جوڵەی هێرشبەری و بەرگری دەگرێتەوە. 

نەمانی سترێس

جگە لە لەشجوانی، کیک بۆکسێن دەتوانێت سوودێکی دەروونیش بێت. کیک بۆکسینگ وەرزشێکی چڕ و پڕە کە هەستێکی ئەرێنی دەستپێدەکات لە ئەنجامی دەردانی ئەندۆرفین لەناو مێشک و سیستەمی دەماردا دوای وەرزشکردن. ئەمەش یارمەتیدەرە لە بەڕێوەبردنی فشاری دەروونی، یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و باشترکردنی کوالێتی خەو.

متمانەبەخۆبوون دروست دەکات

کاتێک لەشجوانتر دەبیت و باشتر دەردەکەویت، بە بینینی باشتربوون بە تێپەڕبوونی کات، متمانە بەخۆبوونت بە شێوەیەکی سروشتی باشتر دەبێت. سەرەڕای ئەوەش، زانینی ئەوەی کە توانای پاراستنی خۆتت هەیە بە لێهاتوویی بەرگریکردن لە خۆت، ئەو متمانەیە زیاد دەکات.


سەرچاوەکان



517 بینین