باشترین وڵاتان بۆ گەشتیاری لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-09-04-22:28:00 - کۆدی بابەت: 11218
باشترین وڵاتان بۆ گەشتیاری لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

باشترین وڵاتان بۆ گەشتیاری لە جیهاندا (بە ئینگلیزی: Best countries for tourism in the world، بە عەرەبی: افضل دول العالم للسياحة) گەشتکردن بریتییە لە جوڵەی مرۆڤەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر،  یاخود بۆ ناوچەی جوگرافی زۆر دوورتر لەو ناوچەیەی تێیدا دەژین. بەمەبەستی حەوانەوە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و ئەزموونکردنی کولتووری وڵاتانی دیکە و ناوچەکانی تر. گەشتکردن لە ڕێگەی شەمەندەفەر یاخود پاس، فڕۆکە وە هەروەها بەلەم چەندین ئامڕازی تر کە بەکاردێن بۆ گەشتکردن.

لێرەدا ئاماژە بە هەندێک وڵات دەکەین کە پێویستە سەردانیان بکەیت 

١- هیندستان - خاکی هەمەجۆریی
هیندستان دەکەوێتە باشووری ئاسیا و وڵاتێکە کە ڕەگ و ڕیشەی کولتووری قووڵی هەیە و سامانێکی دەوڵەمەندی هەیە.  وڵاتێکی گەورەیە بۆ گەشتکردن. هیندستان بەهۆی قەڵا و کۆشکەکانیەوە بەناوبانگە،  دەتوانیت سەردانی هیندستان بکەیت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی یۆگاوە خۆت بدۆزیتەوە، یاخود سەردانی چیای هیمالایا بکە، بۆ ئەوەی سەرسام بیت بە پەرستگا کۆنەکان. بازاڕە قەرەباڵغەکان، مۆسیقا، فیلم، ڕەنگ. 

٢- تایلەند - دەروازەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا
تایلەند کە بەهەشتێکی کەنار دەریاییە، وڵاتێکە سەرەڕای ئەوەی شوێنێکی سەرەکی گەشتیارییە، توانیویەتی یەکپارچەیی کولتووری خۆی بپارێزێت. مرۆڤ لێرەدا دەتوانێت هەموو شتێک بدۆزێتەوە لە کەناراوەکانەوە تا دارستانە چڕەکان، خانەقا کۆنەکان تا بەردی مەرجانییەکان. لەم وڵاتەدا زۆر گرنگی بە خواردن دەدرێت چونکە خاوەنی زۆرترین جۆری خواردنە لەناو وڵاتانی دنیادا.

٣- ماڵدیڤ 
ماڵدیڤ دەوڵەتێکی دوورگەییە و دەکەوێتە زەریای هیندی و بە ڤێلا ئاوییە لوکسەکانی ناسراوە. ماڵدیڤ پەناگەیەکی گەرمە و کەناراوەکانی سپییە، دەکەوێتە باشووری سریلانکا. گونجاوە بۆ مانگی هەنگوینی، یان پشوویەکی کات بەسەربردن.

٤- سەنگافوورە
بە باشترین شێوە وەک  جیهانێکی بچووکی ئاسیای مۆدێرن وەسف دەکرێت، سەنگافوورە دەفرێکی توانەوەی کولتوور و مێژووە، بە فەرمی بە کۆماری سەنگافورە ناسراوە، هەم شارێکە و هەم وڵاتێکە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا. یەکێکە لەو شوێنانەی کە زۆرترین سەردانی دەکرێت لە ئاسیادا.

٥- ڤێتنام
ڤێتنام دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا،  یەکێکە لە جوانترین وڵاتانی کیشوەرەکە. بە جوانی سروشتی و زۆری شوێنە سەرنجڕاکێشە سروشتییەکانی وەک کێڵگە فراوانەکانی برنج، دوورگەکانی کە دەکەونە کەنداوی هالۆنگ، سیستەمی ئەشکەوتە گەورەکان لە پارکە نەتەوەییەکەی فۆنگ نها کێ بانگ، وڵاتەکە ئەزموونێکی بێهاوتای پێشکەش دەکات. لە لایەکی دیکەوە، ڤێتنام کە بەهۆی مێژووی پڕ لە ئاڵۆزی و جەنگاوییەوە لە قاڵب دراوە، خواردنی ڤێتنامی ناوبانگێکی باشی بەدەست هێناوە لە سەرانسەری جیهاندا.

٦- سریلانکا 
سریلانکا نەتەوەیەکی دوورگەییە و دەکەوێتە زەریای هیندی. بە سەیرانگا سەرنجڕاکێشەکانی و پەرستگاکانی بودایی هەزار ساڵە و زۆری گیانلەبەرە کێوییەکان و مێژوویەکی دەوڵەمەندی شوێنەواری ناسراوە. بە جوانی دیمەنی خۆرئاوابوونی لە کەتەکانی ئێوارەدا زۆرترین گەشتیار سەردانی دەکەن، بوونی باخچەی چای فراوان وایکردووە زۆرترین داهات بەدەست بهێنرێت لە ڕێگەی چاوە بۆ ئەم وڵاتە. 

٧- مۆریس - بەهەشتی دوورگەیی زەریای هیندی
مۆریس، یان کۆماری مۆریس، وڵاتێکی دوورگەیی فرە کولتوورییە، نزیکەی دوو هەزار کیلۆمەتر لە ئەفریقاوە دوورە لە زەریای هیندی و باشووری ڕۆژهەڵاتی سیشێل. بۆ مانگی هەنگوینی و هەروەها پشووی خێزانی گونجاوە. مۆریس بە کەناراوەکانی دارخورما و ئاوی ئاکوامارین و چیا سەرنجڕاکێشەکانی و پارکە نەتەوەییە گەشاوەکان بەناوبانگە.

٨- ئەندەنوسیا - ئەو شوێنەی کە کولتوور لەگەڵ سروشتدا یەکدەگرێتەوە

ئەندەنوسیا یەکێکە لە جوانترین وڵاتەکانی دنیا، جیاوازییەکەی ئەوەیە کە وڵاتەکە بەسەر ١٧ هەزار دوورگەدا دابەشبووە. لە گڕکانە دوکەڵاوییەکانی ناوەڕاستی جاڤاوە تا فراوانە سەوزاییەکانی تەراسەکانی برنجی بالیس بەناوبانگە. خەڵکی ئەندەنوسیا بەوە ناسراون کە بە باشترین شێوە ڕێز لە گەشتیاران دەگرن کاتێک سەردانی وڵاتەکەیان دەکەن. ئەندەنوسیا بە خێرایی دەبێتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە دڵخوازەکانی جیهان.

٩- نیوزلەندا
نیوزلەندا دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای زەریای هێمن. بە جوانی دیمەنی چیاکانی و دیمەنی خۆرئاوابوونی بەناوبانگە.  هەروەها تێکەڵە جوانەکانی لە مۆزەخانە و گەلەرییە هونەریەکان و شوێنە مێژوویەکان.

١٠- بوتان - بەختەوەرترین وڵات لە هەموو ئاسیادا 
‘زەوی ئەژدیهای ڕەشەبا’ – بوتان کەوتۆتە ناوچە شاخاوییەکانی هیمالایای ڕۆژهەڵات، یەکێکە لە پاکترین وڵاتەکانی خاکی باشووری ئاسیا. شانشینییەکی دوور کە هێشتا بە کولتووری بودایی  پەیڕەودەکەن. بوتان خاکێکە خانەقا و تەلارسازی نەریتی و دۆڵی جوان و دیمەنی شاخاوی بەفراوی و سەوزایی گەشاوەی تێدایە.

١١- ئوسترالیا 
ئوسترالیا شوێنێکی تەواو و گونجاوە بۆ ئەوانەی بەدوای ژیانێکی تەواو ئارامدا دەگەڕێن. ئوسترالیا بە شێوەیەکی بەناوبانگ بە خاکی کەنگەروس ناسراوە، هەم بچووکترین کیشوەرە و هەم گەورەترین وڵاتی دوورگەییە لە جیهاندا. سەرسوڕهێنەرێکی فرە کولتوورییە، وڵاتەکە بەناوبانگە بە تێکەڵە جوانەکانی لە شارە کۆسمۆپۆلیتییەکان، ناوچە کێوی و سیحراویەکان، گیانلەبەرە کێوییەکانی گەشەسەندوو و کەناراوە سەرسامکەرەکان بەدرێژایی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵات.

١٢- ئیمارات - ناوەندی ڕۆشنبیری و مۆدێرن
ئیمارات یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان لە ڕێگەی بازرگانییە فراوانەکەی لەگەڵ وڵاتانی تردا.  ئیمارات نوقم بووە لە کلتوری دەوڵەمەندی ئیماراتی، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکانی جیهان بەهۆی ژێرخانە بەهێزە ئابورییەکەی. هەروەها بوونی مۆڵە بەرزەکان هۆتێلە لوکسەکان، تەلارسازی گەورە و پارکە گەشتیارییەکان، وڵاتەکە پاکێجێکی تەواوت پێشکەش دەکات بۆ پشوودان.

١٣- تورکیا - خاکی کولتوور و مۆدێرن
تورکیا لە سنووری ئاسیا و ئەورووپایە، ئەرشیفی کاریگەریی ئیسلامیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەریی ڕۆژئاوای ئەوروپی مەسیحییە. تورکیا لە ئێستادا نوێنەرایەتی کولتوورێکی مۆدێرن و ڕۆژئاوایی دەکات. دوو لایەنی وڵاتەکە بگەڕێ بە دیمەنە سروشتییە پانۆراماکان، شوێنە مێژووییەکان، دۆڵی بەپیت، زنجیرە شاخە گەورەکان، کەنار دەریاکان و گوندە سەیر و سەمەرەکان.  ئەستنەبوڵ دڵی وڵاتەکەیە  کە بە کافێ و بازاڕە قەرەباڵغەکان و یەختە گەشتیارییەکان ناسراوە.

١٤- قەتەڕ
تەنها لە ماوەی چل ساڵدا ئەم دەوڵەتەی کەنداو لە یەکێک لە هەژارترین وڵاتانی کەنداوەوە بۆ دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان گەشەی کردووە. بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر داهاتی نەوت و غازی سروشتی داهات بەدەست دێت، قەتەر بە خێرایییەکی زۆر گەشە دەکات و هەموو شتێک لە زانکۆکانەوە تا مۆڵەکانی بازرگانی، هۆتێلی ٥ ئەستێرە تا یاریگاکانی تۆپی پێ ( بەڕێوەچوونی مۆندیالی ٢٠٢٢).


سەرچاوەکان



218 بینین