تواناکانی بیرکاری لە منداڵاندا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-09-25-17:48:00 - کۆدی بابەت: 11373
تواناکانی بیرکاری لە منداڵاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تواناکانی بیرکاری لە منداڵاندا (بە ئینگلیزی: Mathematics teaching abilities in children، بە عەرەبی: قدرات تعليم رياضيات لدى الأطفال)، هەرچەندە منداڵەکەت هێشتا شت ناژمێرێت، بەڵام وردە وردە خەریکە لە چەمکەکانی بیرکاری تێدەگەن.

هەندێک چالاکی و یارین بۆ گەشەکردنی تواناکانی بیرکاریی سەرەتایی 

بژمێرە، یەک، دوو، سێ

بە درێژای ڕۆژەکەت شت بژمێرە، بۆ نموونە: ئەوە یەک پشیلەیە یان دوو، یان ئەوە سێ تۆپە. منداڵان زۆر حەز بە ژماردنی پلیکانەی قادرمەش دەکەن کاتێک پیایاندا سەردەکەون. 

قەبارە گرنگە 

لەگەڵ منداڵەکەت لەسەر قەبارە جیاوازەکانی شتەکان قسە بکەن، بۆ ئەوەی ئاگاداری چەمکەکانی بێت، دەتوانیت بڵێیت بۆ نموونە: ئەمە پێڵاوە گەورەکەی منە و ئەوەش پێڵاوە بچوکەکەی تۆیە، ئەمە پسکیتێکی گەورەیە و ئەوەش پسکیتێکی بچوکە، یان ئایا کتێبە بچوکەکە بخوێنینەوە یان گەورەکە؟ 

یاری مەتەڵ ئەنجام بدەن 

مەتەڵ یارمەتی منداڵەکەت دەدات لە شێوە و بۆشایی تێبگات، کە بەشێکن لە زانستی ئەندازە، بە مەتەڵی سادە دەست پێ بکە و بە تەنها چەند پارچەیەکی کەم لە خۆبگرێت، دەتوانیت مەتەڵی قورستە دابنێیت بۆ منداڵەکەت، کاتێک بە تەواوی فێری مەتەڵە ئاسانەکان بوو. 

کار لەسەر تواناکانی پۆلێنکردن بکەن 

تواناکانی پۆلێنکردن بناسێنە بۆ ڕیزکردنی هەندێک کەل و پەل کە تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە، وەک: بووکەڵە، خواردن، جل و بەرگ، کەوچک و چەتاڵ و شتی تر، شتەکان بەپێی ڕەنگ، قەبارە، شێوازی تر جیا بکەرەوە. 

یاری"یەکێکیان دیار نییە" ئەنجام بدەن

سێ میکانۆ لە پاڵ یەکتردا دابنێ و بیانژمێرن لەگەڵ منداڵەکەت، میکانۆیەکیان لا ببە و ئەو دووانە بژمێرن کە ماون، لێی بپرسە کە ئایا یەکێکیان ون بووە یان نا، کاتێک لە چەمکەکە تێگەشت، میکانۆ لابراوەکە دابنێرەوە و سێ میکانۆکە بژمێرنەوە، پاشان دووبارە لێی بپرسەوە کە ئایا یەکێکیان ون بووە یان نا. یارییەکە دووبارە بکەرەوە بە بەکارهێنانی سێ شتی تر. 

با پێشبینی بکەین

کتێبێکی نوێی چیرۆک بۆ منداڵەکەت بخوێنەوە، پێش ئەوەی لاپەڕەکە هەڵبدەیتەوە بۆ پەڕەی دواتر، لە منداڵەکەت بپرسە بە ڕای تۆ چی ڕوودەدات دواتر؟ یان گرتە ڤیدیۆیەکی منداڵان ڕابگرە و هەمان پرسیاری لێ بکرەوە. 

با بیخەمڵێنین

کاتێک منداڵەکەت بەجوانی ژمارە یەک تا سێ فێربووە، هەندێک شتی بچوک بکەرە ناو شووشەیەکی ڕوونەوە، لە منداڵەکەت بپرسە کە بیخەمڵێنێت چەند دانە لە ناو شووشەکەدا هەیە، پاشان لێی بگەڕێ با منداڵەکەت لە شووشەکە دەریان بهێنێت و بیانژمێرێتەوە، لەسەر ئەو هێڵەی پاڵ شووشەکە ژمارەکە تۆمار بکە، دووجاد دووبارەی بکەرەوە، جارێک لە سەرووی هێڵەکەی جاری یەکەم، جارێکیش لە خوارووی هێڵەکەی جاری یەکەم، پاشان شووشەکە بۆ بەرزی نێوان لە هێڵەکان پڕبکە، داوا لە منداڵەکەت بکە ژمارەکەیان بخەمڵێنێت بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی کە دەیزانیت. 


سەرچاوەکان



299 بینین