نۆ ڕێگای ئاسان بۆ مانەوەی زانیارییەکان لە یادەوەریت

له‌لایه‌ن: - فاتیمە عومەر فاتیمە عومەر - به‌روار: 2023-10-26-20:48:00 - کۆدی بابەت: 11534
نۆ ڕێگای ئاسان بۆ مانەوەی زانیارییەکان لە یادەوەریت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نۆ ڕێگای ئاسان بۆ مانەوەی زانیارییەکان لە یادەوەریت (بە عەرەبی: تسع طرق سهلة للاحتفاظ بالمعلومات في ذاكرتك، بە ئینگلیزی: Nine easy ways to retain information in your memory)، زۆر کەس بەدەست کێشەی لەبیرچوونەوە دەناڵێنێت، بەتایبەتی ئەو خوێندکارانەی هەوڵدەدەن زانیارییەکی زۆر لەبەربکەن لەماوەی ساڵێکی خوێندنیاندا. ئێمە پێمان وایە دووبارە بیرهێنانەوەی زانیارییەکان  لە کاتی پشوودان، یادەوەرییەکانی پێشووترمان بەهێزتر دەکات، بەڵام لە ڕاستیدا نەک تەنها کاریگەری لەسەر زانیارییە بنەڕەتییەکان دەبێت، بەڵکو کاریگەری لەسەر یادەوەرییەکانی داهاتووش دەبێت. هیچ شتێک بە تەنها ڕوونادات بەڵکوو کاتێک شتێکی نوێ فێر دەبیت، هەموو ئەو شتانەت بە بیر دێتەوە کە کە پەیوەندییان بە زانیاریە نوێکەوە هەیە. ئەو کات تەنها  زانیارییە نوێیەکان دەخەیتە ناو زانیارییە بەدەستەکانتەوە.

کۆمەڵێک ئامۆژگاری و تەکنیکی سادە بۆ ئەوەی بە ئاسانی زانیارییەکان لەبەر بکەیت، بەبێ لە بیرچوونەوە

١- دیاریکردنی ئامانج

سەرەتا دەبێت بزانیت ئەو ئامانجە چییە کە هانت دەدات بۆ خوێندنەوە، گرنگیدانت بە زانیارییەکان و دانانی ئامانج یارمەتیت دەدات بچیتە قووڵایی بابەتەکەوە، هەروەها توانای بیرهێنانەوەیان زیاتر دەکات.

٢- نووسینی تێبینییەکان

تێبینیەکان یارمەتیدەرن بۆ کورتکردنەوەی ئەو زانیارییانەی کە لە کتێبەکەدا هاتوون، تێگەشتن و وەرگرتنی زانیارییەکان ئاسانتر دەکات، دەتوانیت دواتر بگەڕێیتەوە بۆ ئەم تێبینیانە و بە ماوەیەکی کەم زانیارییەکان بە بیر خۆتدا بهێنیتەوە.

٣- ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان لەگەڵ کەسانی تر

هەوڵبدە لەگەڵ کەسانی تردا تاوتوێی ئەو زانیاریانە بکەیت کە لە کتێبەکەدا هاتووە، چونکە ئەمە توانای بیرهێنانەوە و تێگەیشتنت باشتر دەکات.

٤- خوێندنەوە بە دەنگی بەرز

زۆرجار خوێندنەوە بە بێدەنگی وا دەکات سەرنجت لەسەر بابەتەکە نەمێنێ، لە کاتێکدا خوێندنەوە بە دەنگی بەرز توانای زیاترت پێدەبەخشێت بۆ بیرهێنانەوەی ئەوەی کە خوێندووتە.

٥- پێداچوونەوە

ئاشکرایە کە هەتا زیاتر بابەتێک بخوێنیتەوە، زانیارییەکان لە بیرەوەریتدا جێگیرتر دەبن، بەڵام پێویستە بەوردی و بەسەرنجەوە بیانخوێنەرەوە.

٦- نووسین

زۆر کەس پەنا دەبەنە بەر نووسینی بیرۆکە و زانیارییەکان لەکاتی خوێندنەوەدا، چونکە نووسینی ئەوەی کە دەیخوێنیتەوە یارمەتیدەرە بۆ بەرزکردنەوەی توانای مێشک بۆ پاراستنی زانیارییەکان بۆ ماوەیەکی زیاتر.

٧- ئاشنابوون بە بابەتەکە

پێویستە پێش ئەوەی دەست بە خوێندنەوە بکەیت ئاشنابیت بە بابەتەکە و زانیاریت لەسەری هەبێت، چونکە ئەمە ئاسانکاری دەکات بۆ تێگەیشتن و مانەوەی زانیارییەکان لە یادەوەریت.

٨- دابەشکردنی کتێبەکە

زۆرجار کتێبەکان بەسەر چەند بەش و کەرتێکدا دابەش دەکرێن، پێویستە هەوڵبدەیت کە کتێبەکە بەو شێوەیە دابەش بکەیت کە بۆت گونجاوە، هەروەها هەریەکەیان بە شتێک یان ڕووداوێکەوە ببەستەوە کە یارمەتی بیرهێنانەوەیان بدات.

٩- پرسیار و وەڵام

ڕێگایەکی کاریگەر بۆ ئەوەی لە کەسێکەوە کە تەنها دەخوێنێتەوە بگۆرێیت بۆ کەسێک کە زانیارییەکان لە یادگەیدا دەمێنێتەوە، پێویستت بە ڕێگای پرسیار و وەڵام هەیە کە یەکێکە لە ڕێگا زۆر باشەکان: ئەویش بەکارهێنانی وشەی (چی، کەی، لەکوێ، بۆچی، چۆن)، خۆت ڕابهێنە لەسەر پرسیارکردنی زۆر و بە شێوەی ڕستەیی لە هەموو لاپەڕەیەکدا. هەروەها دەتوانیت قووڵتر بچیتە ناو پرسیارەکانەوە:

  • ئامانج یان بەرنامەی نووسەر چییە؟
  • مەرجەکانی دەسەڵاتی حوکمڕان چین؟
  • کێ سوودمەند دەبێت ئەگەر هەموو ئەوەی دەیخوێنیتەوە ڕاست بێت؟
  • کەی ئەم قسەیە هەڵەیە؟
  • دەرئەنجامەکانی چین؟

تا پرسیاری پێشکەوتووتر و وردتر بکەیت، بە شێوەیەکی سروشتی زانیارییەکان زیاتر لە بیرەوەریتدا دەمێنێتەوە، چونکە تۆ ئەزموونی خوێندنەوەکە دەکەیت.


سەرچاوەکان



333 بینین