گرنگی دانانی ئامانج و پلان بۆ ساڵی نوێ

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-12-26-14:59:00 - کۆدی بابەت: 11768
گرنگی دانانی ئامانج و پلان بۆ ساڵی نوێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرنگی دانانی ئامانج و پلان بۆ ساڵی نوێ (بە عەرەبی: أهمية وضع الأهداف و الخطط للعام جديد، بە ئینگلیزی: The importance of setting goals and plans for the new year)، دانانی ئامانجەکان پلانەکان ڕێگایەکی باشە بۆ ساڵی داهاتوو، ئامانجەکان دەتوانن یارمەتیدەر و هاندەر وئیلهام بەخش بن بەرەو باشترکردنی خۆت. هەروەها دەتوانن یارمەتی بەهێزکردنی هەستەکانت بدەن و ڕێگەت پێ بدەن لە پیشەکەتدا زیاتر پێش بکەویت.

چەند ئامۆژگارییەکی بەسوود بۆ دیاریکردنی ئامانجەکانی ساڵی نوێ

١ـ ئامانجەکان بنووسە و پێداچوونەوەیان بۆ بکە ئەو بڕیارانەی کە نانوسرێت بە خێرای شکست دەهێنن، بۆیە هەوڵبدە ئامانج و پلانەکانت بنووسیتەوە، لیستی ئامانجەکانی ساڵی نوێت لە شوێنێکدا بهێڵەوە کە بەبەردەوامی دەیانبینیت، بۆ ئەوەی بتوانیت پێداچوونەوە  بە پێشکەوتنەکانت بکەیت. 

٢ـ ئامانجەکانت بۆ بوارە جیاجیاکانی ژیان دروست بکە، با تەنها لە یەک بواردا نەبێت و زۆربەی لایەنەکانی ژیانت بگرێتەوە.

٣ـ دانانی ئەو ئامانجانەی کە ڕاستی و بەدیهاتوون، نابێت ئامانجی گەورە دابنێیت و هەنگاوی گەورە بنێیت سەرەتا دەبێت کار لە چوارچێوەی ئامانجەکەت بکەیت و هەنگاو بە هەنگاو بتوانیت بەدیانبهێنیت بەو شێوەیە پێیدەگەیت بە گونجاوی. 

٤ـ ئەو ئامانجانەی کە دەتوانرێت لەگەڵ هاوڕێکەتدا بەدیان بهێنیت، بەردەوام بە لەوەی کە لەگەڵ هاوڕێکەتدا کار بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەت بکەیت.

٥ـ دیاری بە خۆت ببەخشە، لە کاتی گەشتن بەو ئامانجانەی کە داتناون دیاری بە خۆت ببەخشە و ستایشتی خۆت بکە کە توانیوتە بە باشی ئەنجامی بدەیت.

سێ هۆکار کە بۆچی دانانی ئامانج و پلان گرنگە؟ 

ئامانجەکان سەرنجت دەهێڵنەوە

لەوانەیە هەوڵەکانت هەڕەمەکی بن و بەبێ ئەوەی ئامانجێکی ڕوون هەبێت بۆ ڕێنمایی کردنت، لەگەڵ هێشتنەوەی سەرنجت لەسەر ئامانجە دیاریکراوەکان، دەتوانیت ئاسانتر دیاری بکەیت کە ئایا ئەم ئامانجەی داتناوە یارمەتیت دەدات یان ڕێگری لە پێشکەوتنت دەکات. 

یارمەتیت دەدەن بە پاڵنەر بمێنیتەوە

دانانی ئامانجەکەت وەکو پاڵنەرێک دەبێت کە بتوانیت بەردەوام بیت لەسەری و سارد نەبیتەوە لێی. 

ڕێگا بەوە دەدات کە بزانیت کە تۆ لە چی ئاستێکدایت

تا چەندێک پابەندی بە ئەو ئامانج و پلانەی کە داتناوە و تا چ ئاستێک کارت لەسەر کردوون.


سەرچاوەکان



419 بینین