ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-03-20:49:00 - کۆدی بابەت: 11931
ئازاری بەشی خوارەوەی پشت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت (بە ئینگلیزی: Lower back pain، بە عەرەبی: آلام أسفل الظهر) ئازارێکی زۆر باوە و ئەکرێت لە ئەنجامی توندبوونی ماسولکەکان یان بەستەرەکانی پشت ڕووبدات. هۆکارەکانی تر بریتین لە هەوکردنی جومگەکان، کێشەی پێکهاتەیی و برینی خەپلەکان. ئازار زۆرجار باشتر دەبێت لەگەڵ پشوودان و چارەسەری جەستەیی و دەرمان. کەمکردنەوەی مەترسی ئازاری پشت بە هێشتنەوەی کێشێکی تەندروست و چالاک بوون. هەروەها ئەم ئازارە یەکێکە لە هۆکارە باوەکانی ئەوەی کە خەڵک داوای یارمەتی پزیشکی دەکەن یان بەهۆیەوە دووچاری لەدەستدانی کار دەبنەوە. ئازاری پشت یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەمتوانایی لە جیهاندا.

خۆشبەختانە، کۆمەڵێک ڕێوشوێن هەن دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ ڕێگریکردن یان کەمکردنەوەی زۆربەی جارەکانی ئازاری پشت، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە شەست ساڵ کەمترە. ئەگەر خۆپاراستن سەرکەوتوو نەبێت، چارەسەری سادەی ماڵەوە و بەکارهێنانی جەستە بە شێوەیەکی دروست زۆرجار لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا چاک دەبێتەوە. نەشتەرکاری بۆ چارەسەرکردنی ئازاری پشت زۆر بە دەگمەن پێویستە.

نیشانەکان

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەکرێت لە ئازاری ماسولکەوە بۆ هەستکردن بە سوتاندنەوە یان ئازاری تیژ بێت. هەروەها ئازارەکە دەتوانێت قاچێک تووشی شکانەوە بکات. هەروەها ئازاری بەشی خوارەوەی پشت چەمانەوەی جەستە، سووڕانەوە، بەرزکردنەوە، وەستان یان ڕۆشتن خراپتر دەکات.

نیشانەکانی تری ئازاری بەشی خوارەوەی پشت بریتین لە:

ڕەقبوون: دەکرێت جوڵاندن یان ڕاستکردنەوەی پشت قورس بێت. لەوانەیە لە شوێنێکی دانیشتنەوە هەستنەوە ماوەیەک بخایەنێت، و لەوانەیە هەست بکەیت کە پێویستت بە پیاسەکردن یان درێژکردنەوە هەیە بۆ ئەوەی ئازارەکەت تێپەڕێت. هەروەها دەکرێت تێبینی کەمبوونەوەی مەودای جووڵە بکەیت.

کێشەی هەستان: زۆرێک لەو کەسانەی بەگشتی ئازاری پشتیان هەیە زەحمەتە ڕاستەوخۆ هەستن. لەوانەیە پشتت بچەمێنیتەوە و نەتوانیت ڕێکی بکەیتەوە. هەرچەندە ئازاری بەشی خوارەوەی پشتر کەمتر پشت تووشی چەمانەوە دەکات.

گرژبوونی ماسولکەکان: دوای فشارێک، ماسولکەکانی خوارەوەی پشت دەتوانن بە شێوەیەکی کۆنترۆڵ نەکراو گرژ بن، ڕەقبن. گرژبوونی ماسولکەکان دەتوانێت ببێتە هۆی ئازارێکی زۆر و زەحمەت هەروەها وەستان و ڕۆیشتن یان جووڵە ئەستەم دەکات.

چی کاتێک سەردانی پزیشک بکرێت؟

زۆربەی ئازاری پشت هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبێت لەگەڵ چارەسەری ماڵەوە و چاودێریکردنی خۆدی کەسەکە، بە گشتی لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا. پەیوەندی بکە بە چاودێری تەندروستی بۆ ئازاری پشت کاتێک:

  • زیاتر لە چەند هەفتەیەک بخایەنێت.
  • زۆر قورس بێت و لەگەڵ پشوودان باشتر نەبێت.
  • لە یەکێک یان هەردوو قاچ بڵاو ببێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئازارەکە لە ژێر ئەژنۆدا بێت.
  • ببێتە هۆی لاوازی، ئیفلیجی، یان لێدان لە یەک یان هەردوو قاچ.
  • هەروەها لەدەستدانی کێشێکی نەزانراو.

لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، ئازاری پشت دەتوانێت نیشانەی کێشەیەکی پزیشکی بێت. بەدوای چارەسەری پەلەدا بڕۆ ئەگەر ئازاری پشت ببێتە هۆی:

  • کێشەی نوێی ڕیخۆڵە یان میزڵدان.
  • تای لەگەڵ بێت.
  • کەوتن، لێدان لە پشت یان برینداری تر.

هۆکارەکان

ئازاری خوارەوەی پشت بەهۆی کەمبوونەوەی بڕبڕەی پشت و برینداربوونی پشتەوە دروست دەبێت. ئازاری پشت زۆرجار بەبێ هیچ هۆکارێک گەشە دەکات کە لە پشکنین یان وێنەگرتندا دەردەکەوێت. ئەو حاڵەتانەی کە بە شێوەیەکی گشتی پەیوەستن بە ئازاری پشتەوە بریتین لە:

  • توندبوونی ماسولکە یان ژێیەکان. بەرزکردنەوەی قورسی دووبارە یان جووڵەیەکی نائاسایی لەناکاو دەتوانێت ماسولکەکانی پشت و بەستەرەکانی بڕبڕە توند بکاتەوە.
  • بۆ ئەو کەسانەی لە دۆخێکی جەستەیی خراپدان. فشاری بەردەوام لەسەر پشت دەبێتە هۆی ئازاری ماسولکەکان.
  • هەڵئاوساندنی یان شکاندنی خەپلەکان. خەپلەکان وەک نێوەندگیر کاردەکەن لە نێوان ئێسکەکانی پشت. ماددە نەرمەکەی ناو خەپلەکە دەکرێت هەڵبئاوسێت یان بشکێت و فشار لەسەر دەمارێک بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، هەڵئاوسان یان شکاندنی خەپلەی پشت لەوانەیە ئازاری پشت دروست نەکات.
  • نەخۆشی خەپلە یان خڕۆکە زۆرجار دەدۆزرێتەوە لە ڕێی تیشکی ئێکسی بڕبڕەی پشت، سکانکردنی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری یان وێناکردنی زرنگەی موگناتیسی کە لەبەر هۆکارێکی تر ئەنجام دەدرێت.
  • هەوکردنی جومگەکان، هەوکردنی ئێسک و جومگە دەتوانێت کاریگەری لەسەر بەشی خوارەوەی پشت هەبێت.
  • لە هەندێک حاڵەتدا، هەوکردنی جومگە لە بڕبڕەدا دەتوانێت ببێتە هۆی تەسکبوونەوەی بۆشایی دەوروبەری دڕکەپەتک، نەخۆشییەک کە پێی دەوترێت تەنگبوونەوەی بڕبڕە.
  • نەخۆشی ئێسک، بڕبڕەی پشت لەوانەیە تووشی شکاندنێکی بەئازار ببێت ئەگەر ئێسکەکان فشەڵ و لاواز بووبن.

هۆکارەکانی مەترسی

هەموو کەسێک دەکرێت تووشی ئازاری پشت ببێت، تەنانەت منداڵ و هەرزەکاریش. ئەم هۆکارانە دەتوانن مەترسی توشبوون بە ئازاری پشت زیاد بکەن:

تەمەن: ئازاری پشت لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا باوترە، لە تەمەنی سی یان چل ساڵیەوە دەست پێدەکات.

نەبوونی چالاکی وەرزش: لاوازی و بەکارنەهێنانی ماسولکەکان لە پشت و بەشی سک لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری پشت.

کێشی زیادە: زیادبوونی کێشی لەش فشاری زیاتر دەخاتە سەر پشت.

نەخۆشیەکان: هەندێک جۆری نەخۆشی جومگە و شێرپەنجە دەتوانن ئازاری پشت دروست بکەن.

بەرزکردنەوەیەکی نەگونجاو: بەکارهێنانی پشت لەجیاتی قاچ دەبێتە هۆی ئازاری پشت.

باری دەروونی: ئەو کەسانەی کە تووشی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەبن مەترسی تووشبوونیان بە ئازاری پشت زیاترە. فشاری دەروونی دەتوانێت ببێتە هۆی گرژی ماسولکەکان، کە ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی ئازاری پشت.

جگەرە کێشان: جگەرەکێشان ڕێژەی ئازاری پشت زیاد دەکات. ئەمە لەوانەیە ڕووبدات چونکە جگەرەکێشان دەبێتە هۆی کۆکە، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی جیابوونەوەی خەپلەکان (herniated disks). هەروەها جگەرەکێشان دەتوانێت ڕۆیشتنی خوێن بۆ بڕبڕە کەم بکاتەوە و بەمەش مەترسی تووشبوون بە ئێسکە نەرمە زیاد بکات.

خۆپاراستن

باشترکردنی باری جەستەیی و فێربوون و ڕاهێنانی چۆنیەتی بەکارهێنانی جەستە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە ئازاری پشت بە شێوەیەکی گشتی.

بۆ ئەوەی پشتت تەندروست و بەهێز بێت، ئەمانە جێبەجێ بکە:

ڕاهێنان: چالاکییە ئاساییەکانی کاریگەری کەم هەوایی ئەوانەی کە فشاریان زۆر نییە یان پشت ناجوڵێنێت دەتوانن هێز و بەرگەگرتن لە پشت زیاد بکەن و ڕێگە بە ماسولکەکان بدەن باشتر کار بکەن. پیاسەکردن و مەلەکردن بژاردەیەکی باشە قسە لەگەڵ دابینکەری چاودێری تەندروستی بکە دەربارەی ئەوەی چی چالاکییەک تاقی بکەیتەوە.

بەهێزکردنی ماسولکە و نەرمکردنی: ڕاهێنانی ماسولکەکانی سک و پشت، کە ناوەڕۆکەکە بەهێز دەکات، یارمەتی ئەم ماسولکانە دەدات بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەن بۆ پشتگیریکردنی پشت.

بوونی کێشێکی تەندروست: زیادبوونی کێش ماسولکەکانی پشت توند دەکاتەوە بەمەش ئەگەری زیادبوونی ئازاری پشت و بەشی خوارەوەی پشت هەیە.

واز لە جگەرەکێشان بهێنە: جگەرەکێشان مەترسی توشبون بە ئازاری پشت زیاد دەکات. مەترسییەکە لەگەڵ ژمارەی کێشانی جگەرە لە ڕۆژێکدا زیاد دەکات، بۆیە وازهێنانی پلە بە پلە یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە.

خۆت بەدووربگرە لەو جوڵانانەی کە پشتەوە دەسوڕێنەوە یان دەیچەمێننەوە، بۆ بەکارهێنانی جەستە بە شێوەیەکی دروست.

زیرەک ڕابوەستە: مەچەمێوە و بەشی حەوز بە شێوەیەکی ڕێک بهێڵەڕە. کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاوەستاویت. هەڵسوکەوتی باش دەتوانێت فشاری ماسولکەکانی پشت کەم بکاتەوە.

بە زیرەکی دانیشە: کورسییەک هەڵبژێرە لەگەڵ پاڵپشتی پشتی خوارەوەی باش، شوێنی مەچەک و بنکەیەکی خولانەوەی هەبێت.

دانانی سەرینێک یان خاولییەکی ڕاخراو لە پشتەوە دەتوانێت چەماوە ئاساییەکەی بپارێزێت.

ئاستی ئەژنۆ و ڕان بپارێزە زوو زوو شوێنەکە بگۆڕە، بەلایەنی کەمەوە هەموو نیو کاتژمێرێک.

زیرەکانە شت بەرز بکەوە و خۆت بەدووربگرە لە بەرزکردنەوەی قورس، هەتا بکرێت. ئەگەر پێویستە شتێکی قورس بەرز بکەیتەوە، با قاچەکانت کار بکەن. پشتت ڕاست بکەرەوە، بەبێ چەمانەوە، تەنها لەسەر ئەژنۆکان بارەکە لە جەستەت نزیک بکەرەوە. هاوبەشێکی بەرزکەرەوە بدۆزەرەوە ئەگەر تەنەکە زۆر قورس بێت.

بەڕێوەبردن و چارەسەر

چارەسەری ئازاری بەشی خوارەوەی پشت چییە؟

ئازاری بەشی خوارەوەی پشت بە زۆری باشتر دەبێت لەگەڵ پشوودان و سەهۆڵ خستنەسەر و ئازار لابەرەکان. بەڵام دوای چەند ڕۆژێک لە پشوودان، دەتوانیت دەست بکەیت بە گەڕانەوە بۆ چالاکییە ئاساییەکان. مانەوە بە چالاکی ڕۆیشتنی خوێن بۆ ناوچەکە زیاد دەکات و یارمەتیدەر دەبێت بۆ چاکبوونەوە.

چارەسەرەکانی تر بۆ ئازاری بەشی خوارەوەی پشت پشت دەبەستێت بە هۆکارەکە. ئەمانە بریتین لە:

دەرمان: پزیشک و دابینکەری تەندروستی دەکریت پێشنیاری دەرمانی دژە هەوکردنی ناسترۆید (NSAIDs) یان دەرمانی ڕەچەتەدار بکەن بۆ کەمکردنەوەی ئازار. هەرورها دەرمانەکانی تر کە ماسولکەکان ئارام دەکەنە و ڕێگری لە گرژبوونی پشت دەکەن.

چارەسەری جەستەیی: دەتوانێت ماسولکەکان بەهێز بکات بۆ ئەوەی بەمە بتوانن پشت بەهێز بکەن. هەروەها  نەرمی باشتر دەکات و یارمەتیدەر دەبێت لە دوورکەوتنەوە لە برینێکی تر.

چارەسەرکردن بە دەست: چەند چارەسەرێکی "دەست لەسەر" دەتوانێت ماسولکە گرژبووەکان ئارام بکاتەوە، ئازار کەم بکاتەوە و هەڵوێست و ڕێکخستن باشتر بکات. بە پشت بەستن بە هۆکاری ئازارەکە، لەوانەیە پێویست بە دەستکاریکردنی ئێسک یان ڕێکخستن و بەدەست چاکردنەوەی بڕبڕەی پشت بێت. هەروەها چارەسەری ماساژ دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری پشت و گەڕاندنەوەی کردار بدات.

دەرزی: دابینکەری تەندروستی دەرزی بەکاردەهێنێت بۆ ناردنی دەرمان بۆ ئەو ناوچەیەی کە دەبێتە هۆی ئازار. دەرزی ستیرۆید ئازار کەم دەکاتەوە و دەتوانێت هەوکردن کەم بکاتەوە.

نەشتەرکاری: هەندێک لە برینەکان و مەرجەکان پێویستیان بە نەشتەرکاری هەیە. چەندین جۆری نەشتەرکاری هەیە بۆ ئازاری خوارەوەی پشت، لەوانە چەندین تەکنیکی داگیرکەر دەگرێتەوە.


سەرچاوەکان



333 بینین