کیسی سییەکان

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-02-11-23:18:00 - کۆدی بابەت: 11950
کیسی سییەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کیسی سییەکان یاخود نەخۆشییەکانی کیسی سییەکان (بە ئینگلیزی: Pulmonary cyst or cystic lung disease، بە عەرەبی: مرض الرئة الكيسي) گەشە دەکەن کاتێک کیسەکان پڕ دەبن لە شلە یان هەوا (سیست) لە سییەکاندا، هەندێک جار دەبنە هۆی ئازار. چەند حاڵەتێک هەیە کە دەکەونە ژێر پۆلێنێکی فراوانتری کیسی سییەکان، لەوانە: lymphangioleiomyomatosis (ناسراو بە LAM pulmonary Langerhans cell histiocytosis (PLCH)، هەوکردنی سییەکانی نێوان لیمفەکان lymphoid interstitial pneumonia (LIP)،  Birt-Hogg-Dubé syndrome (BHD)

نیشانەکانی کیسی سییەکان

لەگەڵ ئەوەی منداڵان لەوانەیە نیشانەکانیان بە شێوەیەکی جیاوازتر ئەزموون بکەن، هەروەها نیشانەکان لەوانەیە پشت بەو حاڵەتە ببەستن کە دەبێتە هۆی نەخۆشییەکە، بەڵام هەندێک نیشانەی باوی گشتی بریتین لە:

نیشانەکانی کیسی سییەکان لەوانەیە لە نەخۆشییەکانی تر یان حاڵەتە پزیشکییەکانی تر بچن. هەمیشە ڕاوێژ بە پزیشک بکە بۆ دەستنیشانکردنی دروست.

هۆکارەکانی کیسی سییەکان

چەندین جۆری نەخۆشی سی هەیە کە دەبنە هۆی کیسی سییەکان هەریەکەشیان هۆکاری جیاواز و تایبەتی خۆیان. یەکێک لە هۆکارە باوەکانی دروستبوونی کیسی سییەکان ئەوەیە کە هەوا لە سییەکاندا گیری خواردووە.

هۆکارە باوەکانی تری کیسی سییەکان بریتین لە:

دەستنیشانکردن

دەستنیشانکردنی کیسی سییەکان لەوانەیە ئاڵۆز بێت چونکە چەندین جۆر و هۆکاری جیاوازی هەیە. بە شێوەیەکی نموونەیی، پرۆسەی دەستنیشانکردن زانینی مێژووی تەندروستی و نیشانەکان لەخۆ دەگرێت لەگەڵ هەندێک زانیاری شێوازی ژیان.

هەندێک لەو پشکنینانەی کە دەکرێت ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردنی کیسی سییەکان بریتین لە:

تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەری (سی تی سکان): جۆرێکە لە پشکنینی وێنەگرتنی تیشکی ئێکس کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ دیاریکردنی ئەو شوێنەی کە کیسی سییەکان کەڵەکە بوون.

وەرگرتنی نموونەی شانەیی سییەکان: بایۆپسی سییەکان پێویستی بە لابردنی نموونەی شانە هەیە بۆ پشکنین لە تاقیگەدا. کە بە زۆری پشکنینی بەدواداچوونە ئەگەر دەستنیشانکردنێکی گونجاو بە تەنها لە ڕێگەی تۆمۆگرافیای کۆمپیوتەرییرەر دروست نەبێت.

نموونەی مایکرۆسکۆپی بۆیەکراو بە هیماتۆکسیلین-ئیۆزین: ئەم جۆرە پشکنینە بۆیەیەکی تایبەت بەکاردەهێنێت بۆ یارمەتیدان لە دیاریکردنی شێوە و پێکهاتەی کیسەکان لەناو سییەکان کە بە یارمەتی مایکرۆسکۆپ نموونەکە دەپشکنن.

پشکنینی خوێن: لە هەندێک حاڵەتدا هەندێک نیشانەی ناو خوێن دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە کەسێک کیسی سییەکانی هەیە، بۆیە پشکنینی خوێنیش ئەنجام دەدرێت.

ئایا کیسی سییەکان دەتوانرێت پێش لەدایکبوون بدۆزرێتەوە؟

بەڵێ هەندێک جار سۆنەر دەتوانێت کیسی سییەکان یان حاڵەتە تەندروستییەکانی تر ئاشکرا بکات پێش لەدایکبوون. بەڵام لەوانەیە نیشانەکان دەرنەکەون هەتا منداڵەکە بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەتر ئەبێت و بەمەش دەستنیشانکردن بە تەواوی زەحمەت دەبێت بۆ کۆرپەی لەدایکنەبوو.

چارەسەرییەکان

چارەسەرکردنی کیسی سییەکان جیاوازە بە گوێرەی جۆرەکەی. دیارترین چارەسەرییەکان بە گوێرەی جۆرەکانیان بریتین لەمانە:

  • چارەسەری ئۆکسجین بۆ جۆری LAM
  • جگەرە نەکێشان وەک چارەسەرییەک لە جۆری PLCH داوادەکرێت.
  • گواستنەوە و چاندنی سییەکان بۆ جۆری LAM و PLCH تەنانەت جۆرەکانی تریش دەکرێت ئەنجامبدرێن.
  • لابردنی شلەی کۆبووەوەی ناو سییەکان هەندێک جار و بۆ هەندێک دۆخ دیاریدەکرێت.
  • دەرمانی کۆرتیکۆستیرۆید و دژەهەوکردن و دەرمانەکانی شێرپەنجە دەکرێت بەکاربهێنرێن.

بەرەو پێشچوونی کیسی سییەکان

پێشبینی بۆ کەسێک کە کیسی سییەکانی هەبێت زۆر پشت دەبەستێت بە جۆر و هۆکارەکە. بۆ زۆربەی خەڵک، نەخۆشییەکە لەوانەیە بە چارەسەری گونجاو چارەسەر بکرێت، لە کاتێکدا ئەوانی تر تەنها دوای ئەوەی گواستنەوەی سییەکانیان بۆکراوە چاک دەبنەوە.

کەی چاودێری تەندروستی ببینرێت

چەندین بژاردەی پشکنین هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لەوانەیە مەترسی تووشبوونیان بە کیسی سییەکان زیاتر بێت بەهۆی هۆکاری بۆماوەییەوە. ئەگەر ئەمە بۆ تۆ حاڵەتەکەیە، پێویستە سەردانی دابینکەری چاودێری تەندروستی بکەیت دەربارەی ئەنجامدانی پشکنینی سنگی بەردەوام بۆ ئەوەی بتوانیت هەر کیسێک دەستنیشانبکەیت کە زوو گەشە دەکات

بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا پێکهاتەیەکی بۆماوەیی یان زگماکی هەیە، پێویستە سەردانی چاودێری تەندروستی بکەیت ئەگەر هەر نیشانەیەکی کیسی سییەکانت هەبێت، وەک کورتبوونەوەی هەناسە، کۆکەیەکی نوێ یان درێژخایەن، و دابەزینی کێش کە پەیوەست نییە بە گۆڕانکاری نوێی شێوازی ژیان.

پوختە

کیسی سییەکان کاتێک ڕوودەدات کە کیسەکان لەسەر سییەکان دروست دەبێت. جۆرەها نەخۆشی کیسی سییەکان هەیە، هەریەکەیان هۆکار و نیشانەی خۆی هەیە. لە کاتێکدا ئەم جۆرە نەخۆشییانە دەگمەنن، لەوانەیە ببنە هۆی ئاڵۆزییەکی گەورە وەک داڕووخانی سییەکان.

ئەگەر هەر یەکێک لە نیشانەکانت ئەزموون کرد، وەک کورتبوونی هەناسە یان دابەزینی کێش، پەیوەندی بکە بە دابینکەری چاودێری تەندروستی. دابینکەر داوای پشکنین دەکات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا کیست لەسەر سییەکان هەیە و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا هۆکاری نیشانەکان چین. لە کاتێکدا چارەسەری گونجاو هەیە بۆ هەر جۆرێک، بەڵام کاریگەرترینیان گواستنەوەی سییەکانە.

نەخۆشییەکانی کیسی سییەکان زۆرجار لەوانەیە بەبێ تێبینی تێپەڕن چونکە هەمیشە نیشانەکانیان دەرناکەوێت، و لە هەندێک حاڵەتدا نیشانەکان لەوانەیە پەیوەندی بە تەندروستی سییەکانەوە نەبێت. ئەگەر پێتوایە ئەگەری مەترسی تووشبوون بە کێشەی سییەکانت زیاترە، داوای پشکنینی ئاسایی سنگ بکە لە دابینکەری چاودێری تەندروستی. دیاریکردنی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشی کیسی سییەکان دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی خۆت بەدووربگریت لە ئاڵۆزییەکی گەورەتر.


سەرچاوەکان



228 بینین