منداڵی لاسار

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-03-06-20:42:00 - کۆدی بابەت: 12069
منداڵی لاسار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

منداڵی لاسار (بە عەرەبی: الطفل الوقح، بە ئینگلیزی: The disrespectful child)، لاسار بوونی منداڵ لەوەوە دەست پێدەکات کە منداڵەکە قسەی دایک و باوکی ڕەتدەکاتەوە، گوێ لە دایک و باوکی ناگرێت و دژی هەموو داواکارییەکانیانە. 

هۆکاری لاساری منداڵ

  • لاساییکردنەوەی ژینگەی دەوروبەری هاوڕێ و خوشک برا و دراوسێ، لەوانەیە لاساییکردنەوەی کەسانی نزیک لە منداڵەکە هۆکارێک بێت بۆ لاساربوونی منداڵەکە.
  • لەوانەیە بەهۆی نەبوونی بایەخ پێدانی خێزانەکەوە بێت بۆ منداڵەکە.
  • هەندێک جار نادادپەروەری لە مامەڵەکردنی نێوان منداڵاندا هۆکارێکە، منداڵەکە هەست بە سوکایەتیکردن دەکات بۆ دەربڕینی تووڕەیی خۆی، پەنا دەباتە بەر لاسارییکردن.
  • هۆکاری گەشەی هەستی و کۆمەڵایەتی.
  • زۆر بە گوێکردنی منداڵ و جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکانیان هۆکارە بۆ لاساربوونی منداڵ.
  • ئەگەر کارێکیان بە زۆر پێ ئەنجام بدەیت و ویست و ئارەزووی خۆیان لەسەری نەبێت.

چۆن مامەڵە لەگەڵ منداڵی لاساردا دەکەیت؟

ئامانجەکەت دیاری بکە

دایک و باوکی جیاواز ئامانجی جیاوازیان هەیە، ئامانجی سەرەکی دایک و باوک ئەوەیە کە ڕێگری لە ڕەفتاری لاساری منداڵەکەیان بکەن، لەو حاڵەتەدا، دانانی سنوورێک بە ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە هەڵسوکەوتەکە قبوڵ ناکرێت بۆ ئەوەی منداڵ وردە وردە واز لە لاسارییکردن بهێنێت.

هەوڵبدە لە منداڵەکەت تێبگەیت

هەندێکجار منداڵەکە ڕەفتاری لاساری ئەنجام دەدات کاتێک ڕێگرییەکی لێدەکرێت، وا باشترە کە لە منداڵەکەت تێبگەیت و بزانیت کە پێویستی بە چییە و گوێی لێبگریت.

فێریان بکە کە هەستەکانیان ڕێکبخەن

هەندێک منداڵ لاسارن نەک لەبەر ئەوەی شتێک ڕەتبکەنەوە بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە ناتوانن هەستەکانیان ڕێک بخەن بە شێوەیەکی کاریگەر، ڕێکخستنی هەستەکان کارامەییەکە کە پێویستە بەپێی تێپەڕبوونی کات دایک و باوک منداڵەکانیان فێربکەن.

کار لەسەر ڕێکخستنی هەستەکانی خۆت بکە

پێویستە ئارام بیت بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەبێ ئەوەی پشت بە قسەی توند ببەستیت، ئەگەر زۆر بێزار بوویت، کە کاتێک دەرکەوت منداڵەکەت لاسارە، ئەوە هەوڵبدە کۆنتڕۆڵی هەستەکانت بکەیت.

فێری چارەسەرکردنی کێشەکانی بکە و کراوە بە بۆ گفتوگۆکردن

هانی منداڵەکەت بدە کە بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە بیر بکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کاتێک کە کێشەیەک هەیە، ئەمەش بەو واتایە دێت کە پێویستە ئێوە کراوە بن بۆ گفتوگۆکردن لەجیاتی ئەوەی سوور بن لەسەر کاردانەوەی توند بەرانبەریان، بە ڕێگادان بە گفتوگۆکردن، تۆ منداڵەکانت فێری کارامەییە بەنرخەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەیت، هەروەها منداڵان فێری گرنگی ڕێککەوتن و بیرکردنەوە دەکەیت.

ببە بە نموونەیەکی باش بۆ منداڵەکەت

کاتێک منداڵەکەت لاسارە هەوڵبدە کە ڕێگا چارەی گونجاو بدۆزیتەوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لاسارییەکەی، کاتێک کە دایک و باوک مامەڵەکردنیان لەگەڵ منداڵە لاسارەکەیان هێمنانەیە و ڕێزیان نیشاندەدەن و میهرەبانن لەگەڵیاندا، ئەوانیش فێر دەبن کە چۆن مامەڵەی گونجاو لەگەڵ کەسانی تردا بکەن، چونکە دایک و باوک کەسی یەکەمن لە لای منداڵ هەر ڕەفتارێک کە ئەوان دەیکەن کاریگەرییەکی لەسەر منداڵ دەبێت.


سەرچاوەکان



111 بینین