پێویستە کوڕان دەستبەند لە چ دەستێک بکەن؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-23-05:21:00 - کۆدی بابەت: 12245
پێویستە کوڕان دەستبەند لە چ دەستێک بکەن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

پێویستە کوڕان دەستبەند لە چ دەستێک بکەن؟ (بە عەرەبی: ماهي انواع اساور التي يجب ان يرتديها اولاد؟، بە ئینگلیزی: What handcuffs should boys wear)، جوانی و سەرنجڕاکێشی دەستبەندی پیاوانە لە سادەییدایە، بەتایبەت کاتێک دەتانەوێت بۆ چاوپێکەوتنی کار یان هەر چاوپێکەوتنێکی ڕەسمی ئامادە بن، بەدڵنیاییەوە گرنگی بدەن بە سادەیی ئەو دەستبەندەی لەدەستی دەکەن.

ڕاستە کە ڕەنگی ڕەش بەنزیکەیی دەکرێت لەگەڵ هەموو ڕەنگەکان تەنسیق بکرێت، بەڵام دەبێت سەرنجی ئەوەش بدەن ئەو دەستبەندەی کە هەڵی دەبژێرن دەبێت لەگەڵ ڕەنگی جلەکانتان بگونجێت. هەروەها کاتێک دەستبەند لە مەچەک توند بێت و هیچ جوڵە نەکات جوان دەرناکەوێت تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی ئازاردانی دەست.

کوڕان دەستبەند لە کام دەست بکەن؟

ڕاستییەکە ئەوەیە کە جیاوازی نییە دەستبەندەکە بکەنە کام دەست، بەڵام کۆمەڵێک یاسا و ڕێنمایی هەیە بۆ بەکارهێنانی و لەدەستکردنی دەستبەند.

بەکارهێنانی دەستبەند لەلای کاتژمێرەوە

بەستنی دەستبەند لەلای کاتژمێرەوە و لە هەمان دەستتدا گونجاوە، باشترە کە دەستبەندی بەردی یان تیژ و گۆشەدار بەکار نەهێنن، بۆئەوەی زیان بە کاتژمێرەکە نەگەیەنێت و نەیڕووشێنێت.

ڕاگرتنی هاوسەنگی

ژمارەی ئەو دەستبەندانەی دەیبەستی گرنگە، کە زیادەڕەوی تێدا نەکەیت، هەروەها ئەگەر کاتژمێررت لەدەستتدا بوو و نەتویست زۆر قەڕەباڵغ دەر بکەوێت، دەتوانیت دەستبەندەکە بکەیتە دەستەکەی دیکە، بەم شێوەیە هاوسەنگییەک ڕادەگریت.

گۆڕانکاری

ئەگەر بەردەوام کاتژمێرەکەت لە دەستی چەپ و دەستبەند لە دەستی ڕاست دەبەستیت، دەتەوانیت گۆڕانکاری بکەیت و ئاڵوگۆڕیان بکەیت.

ڕێنمایی بۆ کڕینی دەستبەندی کوڕانە

پێش کڕینی دەستبەند پێویستە چەند خاڵێک لەبەرچاو بگریت، بۆ نموونە ستایلی هەمیشەییت چۆنە؟ ئایا تەنیا ڕەنگی جوانکارییەکە بەلاتەوە گرنگە یان پێکهاتە و نەخشەکانیشی؟ یان ئەو دەستبەندەی دەیکڕیت هەموو ڕۆژێک بەکاری دەهێنیت یان لە کاتی تایبەتتدا؟ 

بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە دەتوانیت بەئاسانی هەڵبژاردن بکەیت، لەبەرئەوەی ئەوەی کە ناتەوێت لە هەڵبژاردنەکانتدا لاتبردووە و لەنێوان هەڵبژاردەکانت یەکێکیان هەڵدەبژێریت، دانەیەک کە لەگەڵ پێویستییەکانت و حەزی تۆ دەگونجێت.


سەرچاوەکان



68 بینین