هونەری ڕێنیسانس کەی و لە کوێ دەستی پێکرد و کۆتایی هات؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2024-03-23-19:52:00 - کۆدی بابەت: 12268
هونەری ڕێنیسانس کەی و لە کوێ دەستی پێکرد و کۆتایی هات؟

ناوه‌ڕۆك

هونەری ڕێنیسانس

هونەری ڕێنیسانس، هونەری بووژانەوە، هونەری ژیانەوە یان هونەری زیندووبوونەوە (بە ئینگلیزی: Renaissance art، بە عەرەبی: فن عصر النهضة) هونەری نیگارکێشی، پەیکەرسازی و دیکۆراتی سەردەمی مێژووی ئەورووپایە کە بە ڕێنیسانس ناسراوە، وەک شێوازێکی جیاواز لە ئیتاڵیا لە نزیکەی ساڵی ١٤٠٠ـی زایینی سەریهەڵدا، هاوتا لەگەڵ ئەو پێشکەوتنانەی کە لە فەلسەفە، ئەدەب، مۆسیقا، زانست و تەکنەلۆجیا ڕوویدا.

شوێن و کاتی دەستپێکردن و کۆتایی هاتنی هونەری ڕێنیسانس

هونەری ڕێنیسانس کەی و لە کوێ دەستی پێکرد و کۆتایی هات؟ (بە ئینگلیزی: ?When and where did Renaissance art start and end، بە عەرەبی: متى وأين بدأ فن النهضة وينتهي؟) ڕێنیسانس لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٣٠٠ لە فلۆرانس لە ئیتاڵیا دەستی پێکرد، شوێنێک کە مێژوویەکی دەوڵەمەندی کولتووری هەیە کە هاوڵاتیانی دەوڵەمەند توانای پشتگیریکردنی هونەرمەندانی تازەپێگەیشتوویان تێدابوو. ئەندامانی بنەماڵەی بەهێزی مێدیچی کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ حوکمڕانی فلۆرانسیان کرد، پشتیوانێکی بەناوبانگی بزووتنەوەکە بوون. لە ساڵانی ١٤٠٠ و ١٥٠٠ بۆ ناوچەکانی تری ئەورووپا بڵاوبووەوە.

شێوازی هونەری ڕێنیسانس بەهۆی گۆڕانی سەلیقە و شێوازی نوێ و چەندین هۆکاری تر کۆتایی هات. لە کۆتاییدا، لوتکەی هونەری ڕێنیسانس بە ڕێنیسانسی باڵا ناودەبرێت، دوای ڕێنیسانسی باڵا، مانێریزم (شێوەباوەڕی) (٢٠/١٥١٠ـ١٦٠٠) دێت و جێگەی ڕێنیسانس دەگرێتەوە. کارەکانی ئەم شێوازە زۆرجار جەختیان لەسەر کاری دەستکرد، داهێنان و لێهاتوویی هونەرمەند دەکردەوە.


سەرچاوەکان



73 بینین