سوودەکانی خوێندنەوەی کتێبی ئەدەبی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-26-22:46:00 - کۆدی بابەت: 12317
سوودەکانی خوێندنەوەی کتێبی ئەدەبی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

سوودەکانی خوێندنەوەی کتێبی ئەدەبی (بە عەرەبی؛ فوائد قراءة كتب الأدب، بە ئینگلیزی؛ benefits of reading literature books) کتێبی ئەدەبی دەکرێت بە چەند پۆلێنێکەوە کە (کورتە چیرۆک، چیررۆک، کورتە ڕۆمان، ڕۆمان) دەگرێتەوە، کە هەر یەکەیان شێوازی نووسینی تایبەت بە خۆیان هەیە. بۆ نموونە کورتە چیرۆک گێڕانەوەکانی ئاسانترە بۆ تێگەیشتن، کەسایەتییەکان کەمترن، شوێنی ڕووداوەکان کەمترن. بەڵام بە نموونە ڕۆمان کەسایەتییەکان و شوێنی ڕووداوەکان زیاترن و بەشێوەیەکی وردتر دەچێتە نێو ناوەرۆک. 

لێرەدا باس لە چەند سوودێکی خوێندنەوەی کتێبە ئەدەبییەکان دەکەین بە تایبەتیش ڕۆمان کە خوێنەران بە شێوەیەکی هەڵە لە مەبەست و پەیامی ڕۆمان تێگەیشتوون. 

سوودەکانی خوێندنەوەی کتێبە ئەدەبییەکان

  • کتێبی ئەدەبی تێڕوانینی خوێنەر فراوان دەکات، و خوێنەر بە ئاگادەهێنێتەوە، وەک شۆکی کارەبایی وایە لە نێو دونیایەکی جەنجاڵ و شێواودا و لە خەوێکی قوڵ بە ئاگات دەهێنێتەوە. 
  • خوێندنەوەی ڕۆمان هەرگیز بۆ چێژ نییە. زۆرێک لە خوێنەران کاتێک ڕۆمان دەخوێننەوە بە مەبەستی چێژ دەیخوێننەوە، بەڵام ڕۆمان لە پاڵ ئەوەی چێژت پێ دەبەخشێت لە خوێندنەوەی چیرۆکەکەدا، دەکرێت ببێتە ڕێنیشاندەر بۆ بارودۆخە جیاوازەکان. 
  • کەسایەتییەکانی ڕۆمان گەر تێبینی بکەین تەمەنی جیاواز و تایبەتمەندی جیاوازیان هەیە، دەکرێت خۆمان بخەینە جێگای ئەوان کاتێک ڕووداوێکی لەو جۆرەمان بەسەرهات. 
  • ڕۆمان پێش خوێنەر دەکەوێت وا دەکات ئەندێشەی قوڵ بکەیت. بە نموونه کاتێک دەخوێنیتەوە هەندێ جار بڕیاری سەخت دەدرێت لە نێوان کەسایەتییەکان، دەکرێت ئەندێشەی بڕیاری دووەم بکەیت ئاخۆ چی دەبێت ئەگەر بڕیاری دووەم بدرێت و چیرۆکەکە دەگات بە کوێ. 
  • هەر لە بارەی کەسایەتییەکان بەشێکی خوێنەران دەڵێن کەسایەتییەکانی ڕۆمان خەیاڵین کەوا بوو بۆ کاتی خۆمان بە فیڕۆ بدەین؟ وەڵام: کەسایەتییەکان لە نموونەی کەسانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە وەردەگرێن، بە نموونە باسی کەسێک دەکات هەژارە، بێ باوکە، ستەم لێکراوە، دڵڕەقە، بەخشەرە و چەندان جۆری تری کەسایەتی. 
  • ڕۆمان دۆخە دەروونییە لە ناکاوەکان کەمدەکاتەوە وەک هەڵچوون و توڕەبوون و دڵەڕاوکێ. ڕۆمان دەکرێت ببێتە هۆی ئارام بوونەوەی دڵ و دەروون. 


سەرچاوەکان



53 بینین