ئایا یارییەکان بەرهەمی کۆمپانیاکانن یاخود ئێمە بەرهەمی کۆمپانیاکانین؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:44:00 - کۆدی بابەت: 12378
ئایا یارییەکان بەرهەمی کۆمپانیاکانن یاخود ئێمە بەرهەمی کۆمپانیاکانین؟

ناوه‌ڕۆك

ناوەڕۆک

ئایا یارییەکان بەرهەمی کۆمپانیاکانن یاخود ئێمە بەرهەمی کۆمپانیاکانین؟ (بە عەرەبی؛ هل ألعاب الفيديو من منتجات الشركات أم نحن كلاعب؟، بە ئینگلیزی؛ are video games products of companies, or we as a player?) لە دەیەی ڕابردوو سیاسەتی زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی یاری ڤیدیۆیی بەرەو بە بەرهەم کردنی یاریکەر هەنگاوی ناوە بە جۆرێک هەوڵدەدەن هەموو سالێک بەرهەمیان هەبێت تاوەکو رێژەیەک لە بازاڕ بۆ خۆیان دابین بکەن، بەڵام ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی کوالێتییەکی خراپ و نزم پێشکەش بە یاریکەران بکەن بە جۆرێک لەبەر ئەوەی ماوەکەی کورتە بیرۆکەی یارییەکە دووبارەیە هیج جیاوازیەکی نییە لەگەڵ بەرهەمەکەی پێش خۆی، بۆیە ئەم حاڵەتە لە زنجیرە یارییەکان زۆر دەبیندرێت بە تایبەت ئەوانەی ناوبانگێکیان هەیە و ئێستا بوونەتە ناوێک بۆ خۆیان بۆ نموونە ئەگەر یاری (wwe) بە  هەموو ساڵێک بەشی لێدەردەچوو بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاریەکی دیاری تێدابکرێت ئەمەش لە چەند بەشێکی یاریەکە دووبارە بووەوە و بووە هۆی ئەوەی یارییەکە تووشی نسکۆ بێت و یاریکەرانی خۆی لەدەست بدات.

گومانی تێدانییە یاری (call of duty) بەشەکانی سەرەتای زۆر نایاب و جیاواز و نوێ بوون، بەڵام ئەو بەشانەی دوایی بەتەواوی ئەو سیاسەتەی پێوە دیارە و بووەتە هۆی جێگای نیگەرانی یاریکەران چونکە هیچ گۆڕانکارییەکی تێدا بەدی ناکرێت. بێگومان ئەمەش کاریگەری زۆر خراپی لێدەکەوێتەوە دەبێتە هۆی بێزاربوونی یاریکەر و ئەگەر چەند بەرهەمێک لەسەر یەک بەو شێوەیە بێت ئیتر یارییەکە هەوادارانی خۆی لەدەست دەدات بەداخەوە لەو چەند ساڵەی دوایی زۆربەی کۆمپانیاکان بەرەو ئەو سیاسەتە هەنگاویان ناوە لەوانەیە کۆمپانیای (ئی ئەی و یوبیسۆفت) زۆرێک لە کۆمپانیاکانی تر و نموونەی یاری تریش زۆرە. 

یاخود هەندێک کۆمپانیاش هەن کە لەسەر یەک بەرهەم بازاڕی خۆیان دابین دەکەن و چەندین ساڵە بەردەوامن لەسەری بە نموونە کۆمپانیای Rockstar بۆ یاری Grand theft auto 5 ناسراو بە GTA 5 کە لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە نوێکردنەوەی بۆ دابین دەکات و هەردەم چالاکی و ئیڤێنتی جۆراوجۆری بۆ زیاد دەکات و لەسەر هەموو پلاتفۆرمێکی یاری ڤیدیۆیی بەدەستی خستووە کە بە تێکڕا زیاتر لە حەوت نەوەی پلاتفۆرمەکان بەردەستە. یاریزانان هێشتا بەردەوامن لە کڕینی یارییەکە کە لە ئێستادا زیاتر لە ١٦٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە و ملیاران دۆلار داهاتی کۆکردووەتەوە بۆ کۆمپانیای گەشەپێدەر. لێرەدا زۆر بە ڕوونی ئەوە دەبینرێت کە کە کۆمپانیاکان یاریزانانیان بە بازاڕ کردووە و کەشێکیان دروست کردووە کە ناچارت بکەن یارییەکە بکڕیت ئەگەرچی گۆڕانکارییەکی واشی تێدانەکراوە.


سەرچاوەکان



52 بینین