چۆن خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پلاس و گەیم پاس یارمەتی داهێنانی ستۆدیۆکان دەدەن؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:51:00 - کۆدی بابەت: 12379
چۆن خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پلاس و گەیم پاس یارمەتی داهێنانی ستۆدیۆکان دەدەن؟

ناوه‌ڕۆك

ناوەڕۆک

چۆن خزمەتگوزاری پلەیستەیشن پلاس و گەیم پاس یارمەتی داهێنانی ستۆدیۆکان دەدەن؟ (بە عەرەبی؛ كيف تساعد خدمات PlayStation Plus و Game Pass الاستوديوهات على الابتكار؟ و بە ئینگلیزی؛ How are PlayStation Plus and Game Pass services helping studios innovate?) ڕەنگە زۆربەمان بینیبێتمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین یاری بچووک کە لەلایەن ستۆدیۆی بچووک و نەناسراو دروست کرابوون بە شێوەیەکی لەناکاو سەرکەوتنی مەزنیان بەدەست هێنا. کە دیارترین نموونەیان لە ساڵی ٢٠٢٢ یاری (stray)ـە ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی لە خزمەتگوزاری پلاس. نموونەیەکی تریش یاری (hi-fi rush)ـە لە خزمەتگوزاری گەیم پاس کە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە.

بەڵام ئایا ئەم دوو یارییە چۆن سوودیان وەرگرت لەو دوو خزمەت گوزارییە، یاخود بڵێین چۆن ئەو دوو خزمەتگوزارییە یارمەتیدەریان بوون، بێگومان بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییەوە ئەو دوو یارییە پێشوازییەکی یەکجار زۆریان لێکرا، چونکە لەسەر خزمەتگوزارییەکە خۆڕایی بوون و یاریکەر تاقیدەکردەوە بەدڵی دەبوو، بەڵام ئەگەر یارییەکە لەم خزمەتگوزارییانە بەردەست نەبوونایە ئەوە زۆربەی یاریکەران ئامادەنەبوون ئەم یاریانە بکەن، لەبەر ئەوەی یارییەکان نەناسراو و تا ڕادەیەک جیاوازبوون لە شێوازە کلاسیکییەکەی یاریەکانی تر.

بەڵام توانیان سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنن و ساڵی ٢٠٢٢ Stary کە تەنها یارییەکی ئیندی بچووک بوو پالێوراوی خەڵاتی باشترین یاری ساڵ بوو لە پاڵ یارییە مەزن و گەورەکان. بۆیە ئەم دوو خزمەتگوزارییە رێگا خۆش دەکەن بۆ ستۆدیۆ بچووکەکان، تا خۆیان ناسراو بکەن رێگا بە دروستکەرانی یاری دەدات داهێنان لە یارییەکان بکەن و نەترسن لەوەی کە هیچ کەسێک تاقیان نەکاتەوە چونکە شێوازێکی نوێ و داهێنەرانە و جیاوازیان بەکارهێناوە. هەر وەک لە یاری (As dask fall)، کە شێوازێکی نوێیان بەکارهێناوە و یاریەکە پاڵێوراوی خەڵاتی باشترینەکان بوو بۆ ئەم داهێنانەی. 


سەرچاوەکان



58 بینین