چۆنیەتی خەواندنی منداڵی تازە لەدایک بوو

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2024-04-16-15:40:00 - کۆدی بابەت: 12531
چۆنیەتی خەواندنی منداڵی تازە لەدایک بوو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا  

چۆنیەتی خەواندنی منداڵی تازە لەدایک بوو (بە عەرەبی: کیفیة تنویم الطفل الرضیع، بە ئینگلیزی: how to put an infant to sleep)، منداڵی تازە لەدایکبووە بەوە دەناسرێت کە کاتێک ئاسوودە و دڵخۆشە بە ئاسانی دەخەوێت، بۆ بەدیهێنانی ئەمانەش لە منداڵی ساوادا پێویست دەکات دایکان و باوکان کۆمەڵێک هەنگاو بگرنە بەر.

هەنگاوەکانی خەواندنی منداڵی تازە لەدایک بوو

هەندێک لەو هەنگاوانەش بریتین لەمانەی خوارەوە:

قوماتکردنی کۆرپەلە

چەندین ڕێگا هەیە کە یارمەتیدەرە بۆ خەوتنی منداڵی تازە لەدایک بوو، لەوانەش داب و نەریتی قوماتکردنی منداڵ، بە یەکێک لەو داب و نەریتانە دادەنرێت کە لە سەردەمی کۆندا زاڵ بووە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گوازراوەتەوە، قوماتکردن بریتییە لە پێچانەوەی کۆرپەلەکە بەبەکارهێنانی پەتوویەکی دیاریکراو، بەهۆی ئەو پارچەوە منداڵەکە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی قۆڵەکانی بکات و نایخاتە ناو دەمی.

ئەگەر قۆڵەکانی ئاسان بجوڵێنرێت لەوانەیە زیانی پێ بگەیەنێت و ڕێگری بکات لە خەوتن، بۆ نموونە لەوانەیە دەستی بخاتە دەمییەوە و لە جووڵەکردن بەردەوامبێت، بۆیە پێچانەوەی منداڵ یارمەتی دەدات ئارام بێتەوە و خۆی بۆ خەوتن ئامادە بکات، جگە لە ئەمەش قوماتکردن دەبێتە سنووردارکردنی جێگەکەی و تەسککردنەوەی، کە نزیکە لە ئەو ژینگە سروشتییەی لە سکی دایکیدا هەیبووە پێش لەدایکبوون، دواتر هەستێکی ئاسایش بە کۆرپەکە دەبەخشێت و دەبێتە هۆی ئەوەی بخەوێت.

هەڵکردنی دەنگی ئارام

کاتێک کۆرپە لەدایک دەبێت پێویستی بە ئارامی هەیە، بۆیە دایک و باوک دەتوانن مۆسیقای ئارامیان بۆ لێبدەن، یان دەنگێکی هاوشێوەی ئەو دەنگانەی کە پێشتر لە ناو سکی دایکیدا بیستوویانە، کە دەنگی لێدانی دڵبووە، بۆ نموونە دەنگی پانکە لەوانەیە ببێتە هۆی ئارامی، چونکە هاوشێوەی ئەو دەنگانەن کە منداڵەکە بە بیستنی ڕاهاتبوو پێش ئەوەی بێتە ژیانەوە، پاشان لە ئەنجامدا ئەم دەنگانە هەستێکی ئاسوودەیی پێدەبەخشن و یارمەتی دەدەن بخەوێت.

ڕێکخستنی خۆراکی منداڵ

پێدانی ژەمی زۆر بە کۆرپەلە لەوانەیە ببێتە هۆی دڵەڕاوکێ و نەتوانێت خەوتنێکی ئاسایی هەبێت، کە پێویستە ماوەی نێوان هەر ژەمێک و ژەمێکی دیکە لانیکەم دوو کاتژمێر بێت.

کۆرپەکە بجوڵێنە

کۆرپەکە لە سکی دایکیدا بە جوڵە ڕاهاتووە، ئەمەش وا دەکات دانانی کۆرپەکە لەسەر کورسییەکی لەرزین یان لانک و جۆلانەیەک، ببێتە ڕێگایەکی گونجاو بۆ یارمەتیدانی خەوتنی.

مەساجکردنی منداڵ

لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە منداڵان ئارەزووی دەست لێدانی نەرم دەکەن، هەروەک دەرکەوتووە ئەو منداڵەی دەست لێدانی نەرم وەردەگرێت کەمتر دەگری و قووڵتر دەخەوێت، ئەمەش وا دەکات مەساج کردنی بە شێوەیەکی دروست هاوکاریبێت، مەساجکردنەکەش سەرەتا بە داکەندنی جلەکانییەتی، دواتر دەست لێدان لە قۆڵ، قاچ، پشت، سنگی و دەموچاو، هەروەها دایک و باوک دەتوانن لەماوەی ئەم پرۆسەی مەساجەدا هەندێک زەیت بەکاربهێنن بەڵام دوای ڕاوێژکردن بە پزیشک.


سەرچاوەکان



917 بینین