دەیڤد ئاتنبروو

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-04-20-14:24:00 - کۆدی بابەت: 12589
دەیڤد ئاتنبروو

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەیڤد ئاتنبروو (بە عەرەبی؛ دیفد اتنبرو، بە ئینگلیزی؛ David Attenborough) سروشتزان، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و ڕادیۆییە، ساڵانێک وەک سەرۆکی کەناڵی BBC2 کاری کردووە. خاوەنی چەندین فیلم و زنجیرەی بەڵگەنامەییە لەسەر سروشت و گیانداران و ڕووەکەکان و ماسییەکان. دەیڤد ئاتنبروو کەسایەتییەکی زۆر گرنگ و بەناوبانگە لە بواری سروشتناسی لە ساڵی ١٩٥١ ئەزموونی خزمەتی دەستی پێکردووە.

زانیارییە گشتییەکان

ناوی تەواو دەیڤد فریدریک ئاتنبروو 
بەرواری لەدایکبوون ٨- ئایار- ١٩٢٦ 
شوێنی لەدایکبوون بەڕیتانیا 
ماوەی خزمەت لە ساڵی ١٩٥١ دەستی بە کارکردن کردووە 
بڕوانامە ماستەر لە زانکۆی کامبریج کۆلێژی ئابووری. 
ناونیشان داگیرکەری کەناڵی BBC2 لە نێوان ١٩٦٥-١٩٦٩ و سەرۆکی کۆمەڵەی شاهانەی پارێزەرانی سروشت ١٩٩١-١٩٩٦. 
هاوژین Jane Ebsworth Oriel (ساڵی ١٩٩٧) مردووە. 
ماوەی خێزانداری ٤٧ ساڵ لە نێوان ١٩٥٠-١٩٩٧ 
منداڵ خاوەنی دوو منداڵە. 

سەرەتای ژیان

دەیڤد فریدریک ئاتنبروو لە بەرواری ٨-٥-١٩٢٦ لە Isleworth لە Middlesexـی وڵاتی بەڕیتانیا لە دایک بووە. دەیڤد لە زانکۆی لیستەر گەورە بووە، چونکە باوکی لەو زانکۆیەدا بەرپرس بووە. دەیڤد دوو برای تری هەبووە بە ناوەکانی ڕیچارد براگەورەی کە ساڵی ٢٠١٤ مردووە و ئەکتەر و دەرهێنەر بووە و جۆن برا بچووک کە ساڵی ٢٠١٢ مردووە بەرپرسی کۆمپانیای Alpha Romeoـی ئیتاڵی بووە کە کۆمپانیایەکی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبیلە

لە میانەی جەنگی دووەمی جیهانیدا ١٩٣٩-١٩٤٥ بەڕیتانیا پەنابەری جولەکەی وەردەگرت و لەگەڵ خێزانەکاندا دەژیان، دایک و باوکی دەیڤدیش چەندین کچی هەرزەکار و منداڵی جولەکەیان گرتەخۆ. دەیڤد ئاتنبروو هەر لە منداڵییەوە شەیدای زانست و سروشت بوو، دەگەڕا بە دوای بەبەردبوو و کۆی دەکردنەوە، هەروەها دەگەڕا بۆ کۆکردنەوەی بەردی جۆراوجۆر. کاتێک تەمەنی ١١ ساڵ بوو بیستی بەشی ئاژەڵزانی Zoology زانکۆی لیستەر پێویستییەکی زۆریان بە سەلمەندەری جۆری نیوتس هەیە. دەیڤد خولیای بینینی چەشنە جیاوازەکانی گیانەوەران بوو بۆیە هەوڵیدا لە ڕێگەی باوکی کارئاسانی بکرێت و ڕێژەیەکی زۆر لەو مارمێلکەیە دابینکرێت. 

ساڵی ١٩٣٦ دەیڤد و ڕیچاردی برای چوونە هۆڵی وانەوتنەوەی مامۆستایەکی زانکۆی لیستەر، بۆ وەرگرتنی زانیاری لە بارەی "ڕزگارکردنی سروشت و ئەو ئاژەڵانەی پێویستیان بە چاودێری هەیە". 

خوێندن

دەیڤد پەروەردەی قوتابخانەی ویگستۆن گرامەری کوڕان لە زانکۆی لیستەر بوو. پاشان لە ساڵی ١٩٤٥ زانستی سروشتی خوێند لە بەشی Geology و Zoology. لەگەڵ ئەمەشدا لە زانکۆی کامبریج بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە. ساڵی ١٩٤٧-١٩٤٩ دوو ساڵ خزمەتی کردووە لە هێزی دەریایی بەڕیتانیا لە وێڵز.

ژیانی پیشەیی

سەرەتای کارکردنی لە BBC

دوای تەواوکردنی ئەرکی سەربازی، دەیڤد ئاتنبروو دەستی کرد بە کارکردن لە بواری پیت چنین و پێداچوونەوە بە کتێبی زانستی بۆ منداڵان پێش چاپکردنی لەلایەن بڵاوکەرەوەکان. ئەم کارەی وایکرد هێندەی تر تامەزرۆی فێربوون و گەڕان بێت بەنێو سروشتدا. ساڵی ١٩٥٠ فۆرمی داواکاری کاری پێشکەش بە ڕادیۆی BBC کرد کە داوای پێشکەشکردنی پڕۆگرامێکی زانستی کردبوو. بەڵام داواکەی ڕەت کرایەوە، داواکەی بریتی بوو لە بوون بە پرۆدیوسەری ڕادیۆ. 

دوای ماوەیەک CVـیەکەی دەیڤد بووە جێگەی سەرنج و تێڕامانی کەسێک بەناوی "مێری ئادەمس" کە پەیوەندی پێوەکرا لە بەشی تەلەفزیۆنی دەزگای BBC کاربکات. ئەم کارە بۆ دەیڤد کەمێک زەحمەت بوو چونکە دەیڤد لەو کەسانە بوو هەرگیز ئامێری تەلەفزیۆنی نەکڕیبوو و لە ژیانیشیدا تەنها پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی بینیبوو. 

دەیڤد بە داواکەی مێری ئادەمس ڕازی بوو بە کۆرسێکی سێ مانگ ڕاهێنان کردن لە ساڵی ١٩٥٢ بوو بە کارمەندی کەناڵی ١٩٥٢ کە بەشێوەی کاتی تەواو Full time کاری دەکرد. سەرەتای کارکردنیشی لە بەشی ڕادیۆ دەستی پێکرد هەر وەک پێشتر هەوڵی بۆ دابوو چونکە ئەزموونی لە کاری ڕاگەیاندن بۆ تەلەفزیۆن نەبوو. یەکەم پڕۆگرام کە پڕۆدیوسەری بوو بریتی بوو لە زنجیرەیەکی زانستی کە بە شێوەی Quiz بوو لە بارەی بەردەکان، ڕووەکەکان و گیانەوەران. هەروەها پڕۆدیوسەری پڕۆگرامی Music hunter بوو کە زنجیرەیەکی بەڵگەنامەیی بوو لە بارەی موزیک و گۆرانی فۆلکلۆری بوو لەلایەن "ئالان لوماکس" پێشکەش دەکرا.

ساڵی ١٩٥٤ وەک پێشکەشکاری ڕادیۆیی لە ڕادیۆی BBC یەکەم پڕۆگرامی خۆی پێشکەشکرد بەناوی Zoo quest کە زنجیرەیەکی دۆکیومێنتاری یاخود بەڵگەنامەیی بوو. تا ساڵی ١٩٦٠ لە ڕادیۆی BBC مایەوە دواتر دەستی لە کارکێشایەوە بەهۆی ئەوەی خەریکی خوێندنی ماستەر و توێژینەوەی ماستەرەکەی بوو لە London School of Economics. دوای تەواو بوونی خوێندنەکەی دووبارە گەڕایەوە بۆ کەناڵی BBC.

بوون بە کارگێڕ لە کەناڵی BBC

ساڵی ١٩٦٥ دەیڤد ئاتنبروو بە شێوازێکی نوێ گەڕایەوە بۆ کەناڵی BBC کە ناونیشانی داگیرکاری کەناڵی BBC2ـی پێ بەخشرا. بە واتای ئەوەی کەناڵەکەی بە شێوازێکی هونەری و تەکنیکی و زانستی بردە ئاستێکی باڵا بە پێشکەشکردنی فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی لە چەشنی بەڵگەنامەیی. کە هەستا بە سەردان کردنی وڵاتان لە هەر ئەڵقەیەکدا لە وڵاتێک و شارێک باسی لە نهێنییەکانی سروشت و ژیانی کێوی باس دەکرد بە جۆرێک کە دەگەڕا بۆ ئەو شتانەی بینەر ئەندێشەی ئەوە بکات لە دەوروبەری خۆی چی ڕوودەدات، بە جۆرێک شتێکی باس نەدەکرد دووبارە بێت و زانراو بووبێت لای بینەران. 

ساڵی ١٩٦٩ سەردانی وڵاتی تەنزانیای کرد و لە بارەی ژیانی کێوی ئەو وڵاتە فیلمێکی بەرهەمهێنا کە دەنگدانەوەی زۆری دروست کرد لای بینەران. کاتێک BBC2 لە ساڵی ١٩٦٤ کرایەوە و سەرکەوتنی بە دەست هێنا هۆکارەکەی ئەوەبوو دەیڤد ئاتنبروو کاری لەسەر ڕاکێشانی سەرنج و ئەندێشەی بینەر بوو بەلای پڕۆگرامەکانی، دەوترێت ئەو کاتەی ئەڵقەی نوێ پێشکەشدەکرا لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکانی خەڵکی خێرا دەگەڕانەوە ماڵەوە تا بینەری بن. ساڵی ١٩٧١ فلمێکی تری بەرهەم هێنا بەناوی A Blank on the Map کە بۆ یەکەم جار بوو لە چەشنی ڕۆژاوایی Western فیلم بەرهەم بهێنێت لە ژێرناوی بەڵگەنامەیی.

کاریگەری دەیڤد ئاتنبروو لەسەر ئاستی جیهانی

دەیڤد ئاتنبروو هەر لە یەکەم پڕۆگرامی تا نوێترین پڕۆگرام گەرچی زانیاری سەرنجڕاکێشی بەخشیوە بە بینەران لەگەڵیدا مەبەستی هۆشیاری پاراستنی ژینگە و ژیانی کێوی بووە، لە هەموو کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکانی هۆشیاری ژینگەیی بەشداری کردووە وەک چالاکوانی ژینگەپارێز وەک خۆی لە فیلمێکیدا دەڵێت " ساڵانێکە هاوار دەکەم ژینگە لە مەترسیدایە لە ڕێگەی فیلم و زنجیرە و گوتارەکانم لە UN بەڵام گوێم لێ نەگیرا تا سەرەنجام هەمووان درکیان بە هەڵەی خۆیان کرد!" 

دەیڤد هێشتا وازی لە پاراستنی ژینگە نەهێناوە لە نوێترین پڕۆگرامیدا لە کەناڵی BBC و BBC EARTH سەردانی باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان دەکات و لەگەڵ خوێندکاران باسی گرنگی درەخت بۆ ژینگە و سوودەکانی بۆ مرۆڤ دەکەن لە کۆتایی ئەڵقەکەشدا نەمامێکی ئەو جۆرە درەختە دەچێنن.

خەڵاتەکانی

  • Cherry Kearton Medal and Award (1972)
  • BAFTA Fellowship (1980)
  • Kalinga Prize (1981)
  • Knight Bachelor (1985)
  • Kew International Medal (1996)[1]
  • International Cosmos Prize (2000)
  • RSPB Medal (2000)
  • Michael Faraday Prize (2003)
  • José Vasconcelos World Award of Education (2004)
  • Descartes Prize (2004)
  • Nierenberg Prize (2005)
  • Princess of Asturias Award (2009)
  • Fonseca Prize (2010)


سەرچاوەکان



55 بینین