سوودەکانی چا بۆ چاو

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-23-15:34:00 - کۆدی بابەت: 13629
سوودەکانی چا بۆ چاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سوودەکانی چا بۆ چاو (بە عەرەبی: فوائد الشاي للعين، بە ئینگلیزی: Benefits of tes for eye) هەمیشە باشترە بچیتە لای پزیشک بۆ چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکان کە بەسەر چاودا دێت، چونکە بەکارهێنانی هەریەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان لەوانەیە ببێتە هۆی ئاڵۆزیی گەورە بۆ چاو لە خوارەوە باسێک لە سوودەکانی چا بۆ چاوەکان دەکرێت بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم سوودانە بە بەڵگەی پێویست پشتگیری ناکرێت.

چاودێری چاو

چاو بە یەکێک لە ئەندامە هەستیارەکانی لەش دادەنرێت و تووشی چەندین کێشە دەبێت، وەک دروستبوونی بازنەی ڕەشی نەخوازراو لە ئەنجامی دڵەڕاوکێ و فشار و مانەوە تا درەنگانی شەو، ئەمە جگە لە سووربوونەوە و ئاوسانی پێڵوی چاو. کاتێک یەکێک لەو کێشانە دەرکەوت، هەندێک کەس ڕوو لە پزیشکی چاو دەکەن، یان هەندێکی تر پەنا دەن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بە شێوەیەکی سروشتی، یەکێک لە دیارترین و بەناوبانگترین کەرەستە سروشتییەکان چای سەوز و ڕەشە، کە چەندین سوودی بۆ چاوەکان دەهێنێت ئەوان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان لەم بابەتەدا ڕوونکراوەتەوە.

دەکرێت چا ئاوساوی چاو کەم بکاتەوە

چای سەوز یان ڕەش لەوانەیە ئاوسانی چاو و خورانی کەم بکەنەوە، چونکە چا تایبەتمەندی دژە خورانی تێدایە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئاوسانی چاو و هەڵئاوسانی دەدات. ئەمەش بە دانانی دوو کیسی چای بەکارهێنراو لەناو ساردکەرەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک ئەنجام دەدرێت، دوای ئەوە کیسەکان دادەنرێت لەسەر پێڵوی چاو و جێدەهێڵڕێت بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک، باشترە ڕۆژانە چەند جارێک ئەمە دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام بەدەست بهێنیت.

دەکرێت چا یارمەتیدەر بێت بۆ ڕزگاربوون لە بازنەی ڕەش

چای سەوز ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە ڕزگاربوون لە ڕەشی ژێر چاو، چونکە کافاینی تێدایە، کە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ڕەشی ژێر چاو. بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامانە، دوو کیسە چای سەوز بۆ ماوەی دە خولەک بکوڵێنە، پاشان ساردییان بکەرەوە لەناو ساردکەرەدا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوای ئەوە کیسی چای سەوزی سارد بخەرە سەر چاوەکان و بۆ ماوەی ١٥ خولەک ئەم کارە دووبارە بکەرەوە بۆ ماوەی دە ڕۆژ.

چا یارمەتی شێدارکردنەوە دەدات

چای ڕەش یارمەتی شێدارکردنی ئەو چاوانە دەدات کە بەدەست وشکبوونەوە دەناڵێنن. ئەمەش لەبەرئەوەی دژە ئۆکسێنەری تێدایە ئەمەش بە دانانی ٢ بۆ ٣ کیسەی چا لەناو کوپێک ئاوی گەرمدا دەکرێت، دواتر دوو پارچە پەتاتە نوقم دەکرێت لەناو کوپەکەدا و چایەکە بەجێدەهێڵرێت تاوەکو گەرم دەبێتەوە. دواتر لەسەر پێڵوی چاوەکان دادەنرێت و بۆ چەند خولەکێک بەجێدەهێڵرێت، هەروەها چای سەوز وەکو لابەرێکی سروشتی ماکیاژەکانی چاو کاردەکات.

ئامۆژگاری لە کاتی بەکارهێنانی چا بۆ چاو

پێش بەکارهێنانی چا ڕاوێژ بە پزیشک بکە ئەگەر هەستت بە تێکچوونی حاڵەتێکی چاو کرد لەگەڵ ئاوسانی چاو، سووربوونەوەی چاو، یان هەوکردن، چونکە ئەمە ڕەنگە نیشانەی بوونی نەخۆشییەک بێت کە پزیشک دەستنیشانی دەکات و چارەسەری دەکات بۆ ئەوەی حاڵەتەکە خراپتر نەبێت.

پێش دانانی کیسی چا لەسەر چاو، دڵنیابە لەوەی کە هەستیاری بە چای نییە، بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی هەستیارییان هەیە، بە ئەنجامدانی پشکنینێکی سادە لەسەر پێست دەتوانن دڵنیاببنەوە.

چا و بەها خۆراکیەکەی

هەموو جۆرەکانی چا لە یەک درەختەوە هاتوون و ناوە زانستییەکەی بریتییە لە Camellia sinensis، گەڵای چا بە زیاتر لە شێوازێک پرۆسێس دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی جۆرە جیاوازەکانی چا. چای سەوز بە وشکبوونەوەی گەڵاکانی چا لەسەر هەڵم دروست دەکرێت، لەکاتێکدا چای ڕەش دەکوڵێنرێت و چەور دەکرێت.

چا بە خواردنەوەیەکی سووک دادەنرێت، بەو پێیەی کە کالۆری تێدا نییە، جگە لەوەی دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک مادەی کیمیایی دیاریکراو کە پێیان دەوترێت میتیلکسانتین، کە بریتین لە تیۆفیلین و کافاین، هەروەها چا ڕێژەیەکی زۆر لە دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک پۆلیفینۆل و فلاڤۆنۆید لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە لەوانەیە ڕوو بدەن هەروەها تەنۆلکە ئازادەکان کە بەرپرسن لە دروستکردنی زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

سوودەکانی چا بۆ لەش

ڕەنگە چای سوودی بۆ زۆر کەس هەبێت، بەڵام پێویستە جەخت لەوە بکرێتەوە کە ئەم سوودانە بە توێژینەوە و بەڵگە پشتگیری ناکرێت، بۆیە دەبێت ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ دڵنیابوون لە ڕەوایەتییان، لەنێو سوودەکانی چادا ئەمانەن: 

  • دەکرێت بەشداربێت لە کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی تەنۆلکە ئازادەکانەوە تووشی دەبن.
  • بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش، بەو پێیەی چا بەرگری سروشتی هاندەدات دژی هەوکردنی میکرۆبی.
  • چارەسەرکردنی تێکچوونی گەدە بەتایبەتی سکچوون، چونکە تانینی تێدایە.
  • کەمکردنەوەی تێکچوون و کێشە جۆراوجۆرەکانی کۆئەندامی هەرس، چونکە سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە تانین و ماددە کیمیاییەکانی تر کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر کۆئەندامی هەرس هەیە.
  • چا یارمەتیدەرە بۆ ڕزگاربوون لەو کێشانەی کە ڕەنگە ڕووبدات بۆ پێست یان قژ.
  • چالاکیی و وریایی زیاد دەکات.
  • چا یارمەتی ئارامگرتن و نەهێشتنی فشاری زیادە و باشترکردنی باری دەروونی دەدات.


سەرچاوەکان



103 بینین