خوێندنەوەی ناوی مۆبایلەکان بە ڕاستی

له‌لایه‌ن: - موحەمەد عەبدوڵا موحەمەد عەبدوڵا - به‌روار: 2024-07-24-18:37:00 - کۆدی بابەت: 13673
خوێندنەوەی ناوی مۆبایلەکان بە ڕاستی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بەشێک لە دوکاندار و خەڵکی ئەو چەند ناوێکی ئاسانیان لە چەند مۆبایلێک ناوە یان بەهۆی هەڵە خوێندنەوەی ناوی مۆبایلەکان گۆڕاون.

شێوازی هەڵە و ڕاستی ناوی مۆبایلەکان بەم جۆرەیە 

• ئەم ناوانە هەڵەیە: هۆنەر / هۆنۆر / هونەر.
بەڵکو بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە:  ئۆنەر. 

• ئەمە هەڵەیە: ئایفۆن ئێکس ماکس. 
 ئەمە ناوی ڕاستییەتی: ئایفۆن ئێکس ئێس ماکس. 

• ئەمە هەڵەیە : ئایفۆن ئێکس ماکسی بچووک. 
ئەمە ڕاستیەکەیە: ئایفۆن ئێکس ئێس. 

• ئەمانە هەڵەن: ئایفۆن ١١ پڵەس / ١٢ پڵەس / ١٣ پڵەس.
هیچ مۆبایلێکی زنجیرەی ئایفۆن ١١ و ١٢ و ١٣ جۆری پڵەسیان نییە تەنیا ئەم جۆرانەیان هەیە:

  • ئایفۆن ١١ 
  • ئایفۆن ١١ پڕۆ
  • ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس 
  • ئایفۆن ١٢ 
  • ئایفۆن ١٢ مینی
  • ئایفۆن ١٢ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٢ پڕۆ ماکس 
  • ئایفۆن ١٣
  • ئایفۆن ١٣ مینی
  • ئایفۆن ١٣ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٣ پڕۆ ماکس 

• ئەمانەش هەڵەن: ئایفۆن ١١ـی دوو کامێرا / ١٢ـی دوو کامێرا /١٣ـی دوو کامێرا /١٤ـی دوو کامێرا /١٥ـی دوو کامێرا.
هیچ مۆبایلێک نییە بە ناوی ئایفۆن فڵانی دوو کامێرا بەڵکو ئەوانەی دوو کامێرایان هەیە ئەمە ناوەکانیانە:

  • ئایفۆن ١١
  • ئایفۆن ١٢
  • ئایفۆن ١٢ مینی
  • ئایفۆن ١٣
  • ئایفۆن ١٣ مینی
  • ئایفۆن ١٤
  • ئایفۆن ١٤ پڵەس
  • ئایفۆن ١٥
  • ئایفۆن ١٥ پڵەس

• ئەمانەش هەڵەن: ئایفۆن ١١ـی سێ کامێرا / ١٢ـی سێ کامێرا /١٤ـی سێ کامێرا / ١٥ـی سێ کامێرا.
هیچ مۆبایلێک نییە بە ناوی ئایفۆن فڵانی سێ کامێرا بەڵکو ئەوانەی سێ کامێرایان هەیە ئەمە ناوەکانیانە:

  • ئایفۆن ١١ پڕۆ 
  • ئایفۆن ١١ پڕۆ ماکس
  • ئایفۆن ١٢ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٢ پڕۆ ماکس
  • ئایفۆن ١٣ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٣ پڕۆ ماکس
  • ئایفۆن ١٤ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٤ پڕۆ ماکس 
  • ئایفۆن ١٥ پڕۆ
  • ئایفۆن ١٥ پڕۆ ماکس 

• ئەمانەش هەڵەن: ئایفۆن ٦ـی مینی / ٧ـی مینی / ٨ـی مینی / ١١ـی مینی / ١٤ـی مینی / ١٥ـی مینی.
هیچ مۆبایلێک نییە لەو زنجیرە ئایفۆنانە بەناوی مینی بەڵکو ئەوانەی بچوکن و مینین لەو زنجیرەیە ئەوە ناوەکانیانە:

  • ئایفۆن ٦
  • ئایفۆن ٧
  • ئایفۆن ٨
  • ئایفۆن ١١
  • ئایفۆن ١٤
  • ئایفۆن ١٥

• ئەم ناوانەش بوونیان نییە: گالاکسی s20 مینی/ s21 مینی/ s22 مینی/ s23 مینی/ s24 مینی.
دووبارە هیچ مۆبایلێک نییە لەم زنجیرەیە بەناوی مینی بەڵکو بەم جۆرە دەخوێنرێتەوە و تەواو بەبێ مینی:

  • S20
  • S21
  • S22
  • S23
  • S24


سەرچاوەکان



126 بینین