دەرزی لێدان لەژێر پێست

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-26-15:51:00 - کۆدی بابەت: 14353
دەرزی لێدان لەژێر پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەرزی لێدان لەژێرپێست (بە ئینگلیزی: Subcutaneous Injection(SC)) شێوازێکی لێدانی دەرزییە دەبێت بچێتە چینی چەوری واتا نێوانی پێست و ماسولکە، ئەم ڕێگەیەی لێدانی دەرزی بەشێوازێکی هێواشتر کار دەکات بە بەراورد بە ڕێگەی لێدانی دەرزی لە خوێنهێنەر (IV)، بۆیە دەرزی لێدان بە (SC) ئاسانتر و سەلامەتترە، ئەم شێوازەی دەرزی لێدان بەکاردێت بۆ دەرزی ئەنسۆلین و بەشێک لە دەرزییە هۆڕمۆنییەکان و هەندێک ڤاکسین و دەرزی (Clexane).

چۆنیەتی ئەنجامدانی کردارەکە

۱- دەستنیشانکردنی شوێنی گونجاو بۆ لێدانی دەرزییەکە کە بە شێوەیەکی گشتی ئەم شێوازەی لێدانی دەرزی لە قۆڵ، سک، ڕان ئەدرێت.
۲- خاوێنکردنەوە شوێنەکە بەشێوەی بازنەیی لە ناوەوە بۆ دەرەوە بە کحول (تعقیم).
۳- گرتنی شوێنەکە بە دوو پەنجە دواتر بە گۆشەی (٤٥) دەرزییەکەی لێدەدەین، ئەگەر قەڵەو بوو دەکرێت بە گۆشەی (۹۰) لێی بدرێت، چونکە نیدڵەکەی بچووکە تاکو بچێتە چینە چەورییەکەی ژێر پێست.
٤- کەمێک ڕایدەکێشین ئەگەر خوێن نەهات ئەوا دەرزییەکەی لێدەدەین.
۵- دوای لێدانی دەرزییەکە بەهەمان گۆشە نیدڵەکە دەردێنین و لۆکەی لەسەر دادەنێین.

تێبینی گرنگ

تێبینی۱/ ئەم شێوازی دەرزی لێدانە زیاتر بۆ ئەو دەرمانانە دەبێت کە ڕێژە و قەبارەیان کەمە لەنێوان (1ml - 2ml)ـە یان کەمترە.
تێبینی۲/ ئەگەر کەسێک بۆ چەند جارێک و دووبارە پێویستی بەم ڕێگایەی دەرزی لێدان بوو ئەوا شوێنی لێدانی دەرزییەکە بگۆڕە، چونکە دووبارە کردنەوەی بەردەوام لەهەمان شوێن ئەبێتە هۆی تێکشکاندن و زیان گەیاندن بەو شوێنە.
تێبینی۳/ بۆ دەرزی لێدان بە شێوازی (SC) پێویستە نیدڵی دەرزییەکەی کورت و باریک بێت وەکو سرنجی ئەنسۆلین یاخود هەندێک دەرزی خۆی ئامادە کراوە دەرمانەکە لەناو سرنجەکەیە ئینجا لەناو پاکەتەکە دانراوە.
تێبینی٤/ پێویستە لەسەر دەرزییەکە یان دەرمانەکە نووسرابێت (SC) یان (Subcutaneous) ئینجا لەژێر پێست بدرێت.
تێبینی۵/ Clexane: دەرزییەکە لەژێر پێست ئەدرێت 
دژی خوێن مەیینە (Anti thrombotic).


سەرچاوەکان



60 بینین