زانیاری لەسەر پشکنینی ESR

له‌لایه‌ن: - دیار زرار دیار زرار - به‌روار: 2024-08-27-00:15:00 - کۆدی بابەت: 14371
زانیاری لەسەر پشکنینی ESR

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پشکنینی تێکڕای نیشتنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن (بە ئینگلیزی: Erythrocyte Sedimentation Rate)، لەناو خەڵکیدا بە پشکنینی ڕۆماتیزم دەناسرێت، جۆرێکی پشکنینی خوێنە کە خێرایی نیشتنی خڕۆکەسوورەکانی خوێن دەپێوێت لە بنکی ئەو تیوبی پشکنینەی نموونەی خوێنەکەی تێدایە، بەشێوەیەکی ئاسایی، خڕۆکە سوورەکانی خوێن تاڕادەیەک بەهێواشی دەنیشن. ئەگەر لە ڕێژەی ئاسایی خێراتر بێت، ڕەنگە دەرخەری هەوکردن بێت لە جەستەدا، کاتێک جەستە تووشی هەوکردن دەبێت، دەست بە دروستکردنی پڕۆتینی نائاسایی دەکات کە دەبێتە هۆی ئەوەی خڕۆکەسوورەکانی خوێن پێکەوە تۆپەڵ ببن.
ئەم پشکنینە هۆکاری دەستنیشانکردنی کۆمەڵێک نەخۆشییە یان بەهۆی ئەم پشکنینەوە ئەتوانین هەنگاوی تر بنێین بۆ دەسنیشانکردن و دۆزینەوەی هەندێک لە نەخۆشییەکان.
کاتێک پزیشک ئەم پشکنینە بۆ نەخۆش ئەنوسێت بۆ دەستنیشانکردنی هەندێک نەخۆشی لەم حاڵەتانەدا ڕێژەی نیشتنی خڕۆکە سوورەکانی خوێن بەرز ئەبێتەوە.

بۆ دەستنیشانکردنی چ نەخۆشییەک ئەم پشکنینە دەکرێت؟

1- شێرپەنجە 
2- هەوکردنی سییەکان 
3-هەوکردنی ئێسک
4- لەکاتی دووگیانی و کێشەکانی سووڕی مانگانە 
5- لەکاتی بوونی میکرۆب لە خوێنی جەستەدا 
6- نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و هەوکردنی جومگەکان 
7- هەندێک نەخۆشی وەک هەوکردنی بۆریچکەکانی خوێن، هەوکردنیی گورچیلەکان، نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی، نەخۆشیەکانی شێرپەنجەی لیمفە گرێکان.

ڕێژەکەی 

ڕێژەی سروشتی بۆ ڕەگەزی نێر لە ( 0 تا 15).
بۆ ڕەگەزی مێ لە ( 0 تا 20  ).

ناوەکەی
شیکاری ESR  لەناو خەڵکدا بە فەحسی ڕۆماتیزمە ناسراوە.


سەرچاوەکان



90 بینین