چۆنیەتی فێربوونی خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆرەکان

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-31-12:11:00 - کۆدی بابەت: 14454
چۆنیەتی فێربوونی خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆرەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەندێک ڕوونکردنەوەی سادە و گرینگ بۆ ئەوەی زوو فێر خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆر ببیت چەند شتێک هەیە پێویستە بیزانیت و گرینگی پێ بدەیت، کەسی پسپۆڕ و دەرمانساز و دکتۆر پێویستە گرنگی بەم بوارە بدەن.

ڕێگاکانی خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆرەکان

  • پێویستە بە لایەنی کەم گرووپەکانی دەرمان بزانیت، زۆرترین ناوی دەرمان بزانیت ناوی بازرگانی و زانستی و هەروەها شێوەکانی دەرمان بزانیت بۆ ئەوەی ئاسان بێت.
  • پێویستە سەیری پسپۆڕی دکتۆرەکە بکەیت بۆ ئەوەی ئاسان بێت لات کە دەرمانەکە پەیوەندی بە چی بەشێکەوە هەیە.
  • دەتوانیت گۆگڵ بەکاربێنیت بەڵام نابێت زۆر پشتی پێ ببەستی، هەروەها بەرنامەی کۆگای دەرمانی هەولێر وەکوو نموونە بەکاربێنیت بۆ دڵنیابوونت کە زۆرترین دەرمانیان هەیە بەرنامەکە بە ناوی (Hawler drug store).
  • هەندێک کورتکراوە هەیە کە پێویستە بیزانیت بۆ ئەوەی لە خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆر زیرەک بیت کە لە خوارەوە ئاماژە بە باوترینیان ئەکەین.

نموونەی دەرمانێک کە لەسەر ڕاچەتەی دکتۆر  دەنوسرێت

سەرەتا ناوی دەرمانەکە ئەنوسرێ بۆ نموونە  (voltaren)
دواتر ئەنوسێت کە چەن mg
بۆ نمونە Voltaren  75mg
دواتر ئەنووسرێت کە ئەم دەرمانە بە چی شێوەیەکە حەب یان دەرزی یان کەپسوول.

شێوەکانی دەرمان

دەرزی (Ampule یان Vial) 
حەب (Tablet)
کەپسوول (Capsule) 
شاف (Suppository)
پاودەر (powder)
جێڵ (Gel)
لەزگە (Patch)
مەرهەم (ointment)
کرێم (Cream)
قەترە (Drop)
سپڕای (Spray)
شرووب (Syrup)
سەسپێنشن (Suspension)
شامپۆ (Shampoo)
بۆ نموونە/ Voltaren 50 mg tablet

چۆنێتی بەکارهێنانی دەرمان

دواتر ئەنووسرێت کە چەند جار بەکاردێت لە ڕۆژێکدا، بۆ نموونە
1*1
واتا ڕۆژی 1 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 24 کاتژمێر یەک جار.

1*2
واتا ڕۆژی 2 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 12 کاتژمێر جارێك.

1*3
واتا ڕۆژی 3 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 8 کاتژمێر جارێك.

2*2
واتا ڕۆژێ 2 جار هەر جارەی 2 دانە وەربگرێت واتە 12 کاتژمێر جارێك 2 دانە.
بۆ نموونە/ Rodogyl 2×2 Tablet

تێبینی گرنگ

هەروەها شتێکی گرینگیش هەیە کە پێویستە بیزانن هەندێک دکتۆر ڕێژەی دەرمان بە ژمارەی ڕۆمانی دەنووسێت وا باشە تاکو ژمارە 10 بزایت کە بریتین لە:
1 =  I 
2  = II 
3 =  III 
4 =  IV 
5 =  V 
6 =  VI 
7 =  VII 
8 =  VIII 
9 =  IX 
10 = X

باوترین کورتکراوەکان 

هەندێکجار شێوازی بەکارهێنانی دەرمان و شێوەکانی دەرمان و هەندێک شتی تر بە شێوازی کورتکراوەی ئینگلیزی دەنوسرێت پێویستە بیزانین هەندێک لە باوترین کورتکراوەکان:

  • On ➡ On need ➡  کاتی پێویست
  • d ➡ Daily ➡ ڕۆژانە
  • qd ➡  Every day ➡ هەموو ڕۆژێ
  • OD ➡ Once a day ➡ ڕۆژێ یەک جار
  • BID ➡ Twice a day ➡ ڕۆژێ دوو جار
  • TID ➡ Thrice a day  ➡  ڕۆژێ سێ جار
  • QID ➡ Four times a day  ➡ ڕۆژێ چوار جار
  • q4h ➡ Every 4 hours ➡  هەموو چوار کاتژمێر
  • q6h ➡ Every 6 hours ➡  هەموو شەش کاتژمێر
  • AC ➡ Before meals  ➡ پێش نان
  • PC ➡ After meals ➡ پاش نان
  • a.m  ➡ morning  ➡ بەیانی
  • p.m ➡ Evening  ➡ ئێوارە
  • Inj. ➡ Injection ➡  دەرزی لێدان
  • I.V ➡ Intravenous  ➡ لە خوێنهێنەر 
  • I.M ➡ Intramuscular ➡ لە ماسولکە
  • S.C ➡ Subcutaneous  ➡ لە ژێر پێست
  • I.D ➡ Intradermal  ➡ لەناو پێست
  • PO ➡ by Mouth  ➡ لە ڕێگەی دەمەوە
  • ml ➡ milliliter  ➡ میلیلیتر
  • mg ➡ milligrm ➡ میلیگرام
  • mcg➡ microgram  ➡ مایکرۆگرام
  • g or gm ➡ gram  ➡ گرام
  • cc ➡ cubic centimeter  ➡ سی سی
  • Tab. ➡ Tablet  ➡ حەب
  • Cap. ➡ capsule  ➡ کەپسوول
  • Supp. ➡ suppository  ➡ شاف (تەحامیل)
  • Susp. ➡ Suspension  ➡ سەسپێنژن
  • Syr. ➡ Syrup  ➡ شرووب
  • amp. ➡ Ampule ➡ دەرزی
  • drp or gtt ➡ drop  ➡ قەترە
  • pwdr.  ➡ Powder  ➡ تۆز
  • Oint. ➡ Ointment  ➡ مەرهەم
  • liq. ➡ Liquid  ➡شل
  • sol. ➡ solution ➡ گیراوە
  • eff. ➡ Effervescent ➡ فەوار
  • vag. ➡ Vaginal زێ

کورتکراوەی چەند دەرمانێکی باو

هەروەها بێجگە لەمانەی سەرەوەە هەندێک دەرمان هەیە کە بە شێوی کورتکراوە دەنوسرێت لە لایەن دکتۆرەوە لەسەر ڕاچێتە کە ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانە کە زۆر دووبارە دەبنەوە:  

  • P.N ➡ Primolut N 
  • HRC ➡ Hair remover cream  
  • EPO ➡ Evening primrose oil
  • UDCA ➡ Ursodeoxycholic acid
  • HCT ➡ Hydrochlorthiazide  
  • HC ➡ Hydrocortisone
  • ATG➡ Antithymocyte globulin equine 
  • GTN ➡ Glyceryl Tri Nitrate
  • PMS ➡ premenstrual syndrome
  • FVS ➡ Flagyl vaginal suppository
  • MTX ➡ Methotrexate
  • FD ➡ Folic acid + Vit D3 
  • NaHCO3 ➡ Sodium Bicarbonate
  • KMnO4 ➡ Potassium permanganate
  • Nacl ➡ Sodium chloride
  • N.CMP ➡ Nucleo C.M.P
  • DHEA ➡ Dehydroepiandrosterone
  • EPA ➡ Eicosapentaenoic acid
  • DHA ➡ Docosahexaenoic acid
  • TPN ➡ Total Parenteral Nutrition 
  • N/S ➡  Normal saline 
  • G/S ➡ Glucose saline


سەرچاوەکان



153 بینین