ناوهڕۆك
ناساندن
نەخۆشی ڕەبۆ یان ڕەبوو (بە ئینگلیزی: Asthma) نەخۆشییەکی درێژخایەنی سییەکانە تەسکبوونەوە و هەوکردنی رێڕەوی هەوایە کەئەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی، زیاتر نەخۆشییەکی منداڵانە بەڵام گەورەکانیش تووشی ئەبن.
نیشانەکانی
- هەناسەتەنگی
- کۆخە بەتایبەت لەکاتی پاڵکەوتن و شەواندا
- خێرابونی لێدانی دڵ
- شینبوونەوەی لێو و پەنجەکان
- ئازاری سینگ
- خیزەخیزی سینگ
هۆکارەکانی نەخۆشییەکە
ناوەکی
- بۆماوەیی
- هەستیاری بۆڕی هەوا
دەرەکی
- گیانەوەری ماڵی
- دووکەڵ
- تەپ و تۆز
- ژینگەی پیس
- بۆنی ماددە کیمیاییەکان
- زۆر بەکار هێنانی دەرمان وەکو ئەسپرین و فۆڵتارین
- وەرزش کردن و زۆر ماندووبون
- زۆرترین حاڵەتیش نەزانراوە هۆکارەکەی
چارەسەر
تائێستا چارەسەری یەکجاری نییە ئەو چارەسەرانەی کە بەکاردێن زیاتر پارێزگاریکەرن یاخود کپکەرەوەن بۆ نەخۆشییەکەیە گرنگترینیان
پێدانی دەرمانی bronchodilator کە لەمانە پێکدێت:
beta-2 agonists
- salbutamol(ventolin)
- salmeterol
- formoterol
- vilanterol
anticholinergics
- ipratropium
- tiotropium.
- theophylline
پێدانی دەرمانەکانی corticosteroid وەکو:
- prednisolone
dexthamethasone
betamethasone
Hydrocortisone
پێدانی دەرمانی leukotriene antagonist
- Montelukast
- zafirlukast
دوورکەوتنەوە لەو شتانەی کەهەستیاریت پێ هەیە.
بەکارهێنانی O2 لەحاڵەتێک کە پێوستی بوو و Cpo2 لە ٩٠ کەمتر بوو.
سەرچاوەکان
234 بینین