پرۆتینی ئۆستیۆکالسین چيه؟

له‌لایه‌ن: - دکتۆرە ڤانە دکتۆرە ڤانە - به‌روار: 2024-09-11-23:03:00 - کۆدی بابەت: 14597
پرۆتینی ئۆستیۆکالسین چيه؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پرۆتینی ئۆستیۆکالسین تەنها لەلایەن ئێسکە گەورەکانەوە دەردرێت و ڕۆڵی هەيه  لە ڕێکخستنی میتابۆلیزمی لەشدا. لە شێوەی کاربۆکسیلکراوی خۆیدا ڕاستەوخۆ کالیسیۆم دەبەستێتەوە و بەم شێوەیە لە ئێسکەکاندا چڕ دەبێتەوە.
لە شێوەی کاربۆکسیل نەکراودا، ئۆستیۆکالسین وەک هۆرمۆنێک لە جەستەدا کاردەکات و سیگناڵ دەنێرێت بۆ پەنکریاس و چەوری و ماسولکەکان و کۆئەندامی زاوزێ و مێشک.

ئەرکەکانی پرۆتینی ئۆستیۆکالسین

۱- لە پەنکریاسدا ئۆستیۆکالسین کار لەسەر خانەکانی بێتا دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دەردانی خانەکانی بێتا لە پەنکریاسدا وادەکات ئەنسۆلینی زیاتر دەربکەن.

۲. لە شانە چەورەکاندا، ئۆستیۆکالسین هاندەری دەردانی هۆرمۆنی ئەدیپۆنێکتینە، ئەمەش هەستیاری ئەنسۆلین زیاد دەکات.

۳. لە ماسولکەکاندا، ئۆستیۆکالسین کاردەکاتە سەر خانەکانی ماسولکە بۆ بەرزکردنەوەی بەردەستبوونی وزە و بەکارهێنانی.

٤- لە کۆئەندامی زاوزێدا ئۆستیۆکالسین کاردەکاتە سەر خانەکانی لیدیج، هاندەری بایۆسێنتێزی تێستۆستیرۆن و بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر هێز و وزەی سێکسی و توانای منداڵخستنەوەی پیاوان دەبێت.

٦. لە مێشکدا ئۆستیۆکالسین ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەکردن و یادگەدا.


سەرچاوەکان



38 بینین