ڕێکخراوى فاو

له‌لایه‌ن: - یوسف علی - به‌روار: 2020-06-08-16:56:00 - کۆدی بابەت: 122
ڕێکخراوى فاو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و دامه‌زراندن

ڕێکخراوى فاوى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵى 1945 دروستکرا بەمەبەستى بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمى کشتوکال ودابینکردنى خۆراکى پیویست بۆ دانیشتوان وباشترکردنى بارى گوزەران وژیانى هاوڵاتیان، لەسەرتاى دروستبوونیەوە چالاکییەکانى خۆى چڕکردۆتەوە لە بوارەکانى بەرەنگاربوونەوەى هەژارى وبرسێتى وگەشەپیدانى گشتوکاڵ وپاڵپشتیکردنى ئاسایشى خۆراک بەمەبەستى فەراهەمکردنى ژینگەیەکى چوست وچالاک بۆ هاوڵاتیان.

ئەم ئامانجانە پالنەرى سەرەکى ڕیکخراوەکەبوون بەمەبەستى گرتنەئەستۆى بەرنامەیەکى گەشەپێدانى بەردەوام لەبوارى کشتوکاڵدا، ئەم ستراتیجییەتە هەوڵ دەدات بەمەبەستى دەستەبەرکردنى پیداویستییەکانى ئێستا وداهاتوو لەڕێگاى دەستەبەرکردنى گەەپێدانێکى گونجاو لە ڕووى ژینگەیەکى باش وگونجاوى تەکنۆلۆجى وپەسەندکراو لەڕووى کۆمەڵایەتى ودروستى ئابورییەوە.

کۆنگره

دەستەى سەرۆکایەتى باڵاى ڕێکخراوەکەیە و 184 ئەندام لە خۆى دەگرێت لەگەڵ ئامادەبوونى یەکێتى ئەورووپا بەیەک ئەندام وئەم دەستەیە هەڵدەستێت بە هەڵبژاردنى بەڕیوەبەرى گشتى ڕیکخراوەکە کە ماوەى شەش ساڵ ئەو پێگەیە بەڕیوەدەبات، ئەم کۆنگرەیە هەر دووساڵ جارێک دەبەستریت وئەم ئەرکانەى پێدەسپێردرێت:

- دیاریکردنى سیاسەتى ڕێکخراوەکە.

- پەسەندکردنى بودجە.

- پێشکەشکردنى ڕاسپاردە بە وڵاتانى ئەندام یان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تایبەت بەهەر بابەتێک کە بکەوێتە ناو مەبەستەکانى ڕێکخراوەکەوە.

ئەنجومەنى جێبەجێکردن

لەلایەن کۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێن وبریتیین لە دەزگاى جێبەجێکردن کە 49 دەوڵەت لەخۆى دەگرێت، ئەندامیتى بۆ ماوەى سێ ساڵ دەبیت وبەشێوەى خولگەیی وڵاتان دەبنە ئەندام لەم ئەنجومەنەدا.

بەرژەوەندییەکان

 - کارگێڕی دارایی

- کاروبارى گشتى وڕاگەیاندن

-  کشتوکاڵ

- کاروباری ئابورى وکۆمەڵایەتى

- شوێنەکانى ڕاوەماسی

- دارستانەکان

- گەشەپێدانى بەردەوام

- هاریکارى هونەرى

نوسینگەکان

ڕێکخراوەکە پێنج نوسینگەى هەرێمایەتى وپێنج نوسینگەى نیمچەهەرێمایەتى، هەروەها پێنج نوسینگەى پەیوەندى و78 نوسینگەى لۆکاڵى لەخۆدەگرێت، سەرەڕاى نوسینگەى سەرەکى لە ڕۆما، ژمارەى کارمەندەکانى 3700 کارمەندە کە تیایدا 1400 کارمەندى هونەرى و2300 کارمەندى گشتى تێدایە، لە ساڵى 1994 ەوە ڕێکخراوەکە هەوڵى داوە کە پەیکەرێکى نەرمى هەبێت لە ڕێگاى جێبەجێکردنى لامەرکەزییەت لە چالاکییەکانى وکارئاسانیکردن لەناو خودى ڕێخراوەکەدا، هەروەها هەوڵى داوە کە هەوڵە چاکسازییەکانى خۆى لەم بوارانەى خوارەوەدا چڕ بکاتەوە:

- زیاتر گرنگیدان بە ئاسایشى خۆراکى.

- گواستنەوەى کارمەندەکان لە بارەگا سەرەکییەکانەوە بۆ مەیدانى کارکردن.

- فراوان کردنى بەکارهێنانى هاوڵاتیانى ئەو وڵاتانەى کە تازە گەشەدەکەن یان بە قۆناغى ڕاگوزەریدا تێدەپەڕن.

- بەهێزکردنى پەیوەندییەکان لە نێوان کەرتى تایبەت وڕێکخراوە ناحکومییەکان.

-  کارئاسانیکردن لە گەیشتن بە داتا تۆمارکراوە ئەلەکترۆنییەکانى ڕێکخراوەکە.

* ئەم هەنگاوە چاکسازییانە لە کۆتاییدا بوو بەهۆى کەمکردنەوەى خەرجى ڕێکخراوەکە کەبە نزیکەى 50 پەنجا ملیۆن دۆلار لە ساڵێدا خەمڵێنراوە.

چالاکیە سەرەکییەکانى ڕێکخراوى فاو

- یارمەتى لەگەشەپێدانى وڵاتە تازە پێشکەوتووەکان

- پێشکەشکردنى ڕاوێژ بە حکومەتەکان

- کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر خۆراک وشێوازى بەرهەمهێنانى.


سەرچاوەکان



3364 بینین