هه‌وكردنی جگه‌ر

له‌لایه‌ن: شاهید عبدالرحمن - به‌روار: 2020-06-16-21:00:00 - کۆدی بابەت: 152
هه‌وكردنی جگه‌ر

ناوه‌ڕۆك

بنەما سەرەتاییەکانی هەوکردنی جگەر 

ئاشکرایە کە هەوکردنی جگەر (C) بریتییە لە نەخۆشیەکی جگەری کە لە رێی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرەوە دروست دەبێت: ڤایرۆسی (C) رەنگە ببێتە پەتا هەوکردنی جگەری توند و درێژخایەن، ماوەکەشی لە نێوان نەخۆشی سوک کە چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت تا دەگاتە نەخۆشی درێژخایەنی ترسناک بە درێژایی تەمەن.

  • هەوکردنی جگەر (C) بریتییە لە نەخۆشیەکی جگەری کە لە رێی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرەوە دروست دەبێت: ڤایرۆسی (C) رەنگە ببێتە پەتا هەوکردنی جگەری توند و درێژخایەن، ماوەکەشی لە نێوان نەخۆشی سوک کە چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبێت تا دەگاتە نەخۆشی درێژخایەنی ترسناک بە درێژایی تەمەن.
  • ڤائرۆسی هەورکردنی (C) ڤایرۆسێکە لە رێی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، بەربڵاوترین رێگای گواستنەوەش رێگای دەرزی لێدانی نا تەندروستە، هەروەک بەهۆی پاکنەکردنەوەی کەرستەکانی پزیشکی و خوێن بەخشین و بەرهەمەکانی خوێن دەگوازرێتەوە کە بە باشی پشکنینی بۆ ناکرێ.
  • لەسەر ئاستی جیهان نزیکەی 71 ملیۆن کەس لەگەڵ پەتای هەوکردنی جگەر (C)ی درێژخایەن دەژی.
  • دۆخی بەشێکی زۆری توشبوانی پەتای درێژخایەن گەشە دەکات بۆ بە مۆمبوونی جگەر یاخود شێرپەنجەی جگەر.
  • لەوانەیە هەندێ لە دەرمانە دژە هەوکردنەکانی ڤایرۆس ببێتە هۆی چارەسەری 95٪ی کەسە توشبووەکانی هەوکردنی جگەر (C)، کە دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی مردن بەهۆی بە مۆمبوون یاخود شێرپەنجەی جگەر.
  • لە کاتی ئێستادا کوتانی دژە هەوکردنی جگەر (C) بەردەست نییە، بەڵام توێژینەوەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی.

ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر (C) دەبێتە هۆی پەتایەکی توندی درێژخایەن، بە زۆری پەتای (C) نیشانەی نییە، بە دەگمەنیش نەخۆشیەکە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ژیان، چونکە 15-45٪ی نەخۆشەکانی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر بە یەکجاری لە ماوەی 6 مانگدا بێ وەرگرتنی چارەسەر چاک دەبنەوە.

دەبارەی رێژەی دیکە، واتە 55-85٪ی توشبوانی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر، دۆخەکەیان دەبێتە پەتای هەوکردنی جگەر لە جۆری (C)ی درێژخایەن، لەو رێژەیەش، واتە ئەوانەی نەخۆشیەکەیان لێ دەبێتە درێژخایەن، نزیکەی 15-30٪ لە ماوەی 20 ساڵدا توشی بە مۆمبوونی جگەر دەبن.

 

دابەشبوونی دانیشتوان

هەوکردنی جگەر (C) لە هەموو جیهاندا هەیە، ئەو هەرێمانەی زۆر ترسناکن بۆ نەخۆشیەکە بریتین لە ئەفریقیا و ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی ئاسیا. بۆی هەیە پەتای هەوکردنی جگەر لە هەندێ توێژی دانیشتوان زیاتر بێت لە هەندێکی تر، بۆ نمونە ئەوانەی ماددە هۆشبەرەکان لە رێی دەرزیەوە وەردەگرن زیاتر نزیکن لە توشبوون بەو پەتایە.

 

گواستنەوە

ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر (c) لە رێی خوێنەوە دەگوازرێتەوە، شێوەی گواستنەوە هەرە باوەکانیش ئەمانەی خوارەوەن

  • بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە رێی دەرزی و هاوبەشیکردنی دەرزی لە نێوان دوو کەس.
  • دووبارە بەکارهێنانەوە کەرستە پزیشکییەکان بە بێ پاککردنەوەیان، بە تایبەتیش دەرزی و سرنج لە ناوەندەکانی چارەسەری پزیشکی.
  • گواستنەوە و بەخشینی خوێن بە بێ پشکنین.

ئەگەر هەیە هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر (c) لە رێی سێکسەوە بگوازرێتەوە، تەنانەت بۆی هەیە ئەگەر دایکێک بە ڤایرۆسەکە تووش بووبێت بگوازرێتەوە کۆرپەلەکەی، بەڵام ئەم گواستنەوەیە لەوانی تر کەمتر باوە.

هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر (c) لە رێی شیری مەمک یاخود خواردن یان ئاو یاخود لە رێی تێکەڵبوونی سەرپێی وەک باوەشگرتن و ماچکردن و بەشداربوون لە ژەمە خواردن و خواردنەوەی یەکتری لە گەڵ کەسە تووشبووەکان ناگوازرێتەوە.

 

نیشانەکان

توشیبوونی مانەوەی هەوکردنی جگەر (C) لە نێوان دوو مانگ تا شەش مانگ دەخایەنێ. بەڵام توشبوونی سەرەتایی نیشانەکانی لە 80٪ی نەخۆشەکان دەرناکەوێ. ئەوانەی نیشانەکانیشیان بە توندی لێ دەردەکەوێ توشی گەرمەتا و ماندووبوونێکی بە‌هێز و نەمانی ئارەزووی خواردن و هەڵێنج و رشانەوە و ئازاری سک و میزی تیر و پیسایی رەنگ بۆر و ئازاری جومگەکان و زەرد بوونی سپێنەی چاو دەبنەوە.

 

پشکنین و دەستنیشانکردن

بەهۆی ئەوەی پەتای کوشندە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر (C) بە نیشانە دەرناکەون، دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە بە پشکنینی هەندێ نەخۆش دەکرێ لە کاتی توندبوونی نوخۆشیەکە. ئەوانەی پشکنینیشیان بۆ دەکرێ، جاری وا هەیە نەخۆشیەکەیان هەر بێ نیشانە بۆ چەند دەیەکی ساڵیش دەمێننەوە تا وایلێدێت لە قۆناغی سەرەتاییەوە دەگاتە ناوەندی و لەوێشەوە دەگاتە قۆناغی کوشندە.

 

دەسنیشانکردنی پەتای هەوکردنی جگەر (C) بە دوو هەنگاو دەکرێت

  • پشکنین بۆ تەنە دژە ڤایرۆسیەکانی دژ بە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر (C) دەکرێ لە رێی تاقیکردنەوەی سیرلۆجی بێت (Serological tests) بێت کە پێشتر توشی ڤایرۆسەکە بوونە.
  • ئەگەر ئەنجامی تاقیکردنەوەکەی ئەرێنی (پۆزەتیڤ) بوو لە رووی تەنە دژە ڤایرۆسییەکانی هەوکردنی جگەر (C)، ئەوا پێویستە ترشی ئەتۆمی ریبی (ئاڕ ئێن ئەی) بۆ ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر (C) بکرێ بۆ دڵنیابوون لە نەخۆشی درێژخایەن. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە 15-45٪ی کەسە هەڵگرەکانی ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی خودڕایی چارەسەر دەبن بەهۆی وەڵامدانەوەی سیستەمی بەرگری بەهێز بێ ئەوەی پێویستی بە چارەسەر هەبێت.

دوای ئەوەی نەخۆشییەکە بۆ ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری درێژخایەن دەستنیشان دەکرێ، پێویستە ئاستی زیانپێگەیشتنی جگەر دیاری بکرێ (پوکانەوە و بە مۆمبوون)، ئەمەش لە رێی وەرگرتنی پارچەیەک دەبێت لە جگەر.


سەرچاوەکان

984 بینین