مەترسیەکانی ژینگەی پیس

له‌لایه‌ن: ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-11-19:56:00 - کۆدی بابەت: 650
مەترسیەکانی ژینگەی پیس

ناوه‌ڕۆك

٩ راستی لە‌بارە‌ی مە‌ترسیە‌كانی ژینگە‌ی پیس

ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی ڕاپۆرتێكی نوێی بڵاوكردووە‌تە‌وە‌ لە‌بارە‌ی ئە‌و كارە‌ساتە‌ تە‌ندروستییانە‌ی بە‌ھۆی ژینگە‌ی پیسە‌وە‌ توشی مرۆڤ دە‌بن.


ئە‌مانە‌ ١٠ ڕاستین كە‌ لە‌ نێوە‌ڕۆكی ئە‌و ڕاپۆرتە‌ وە‌رگیراون: 

 ١- نزیكی چواریە‌كی حاڵە‌تە‌كانی مردن لە‌ ژینگە‌وە‌ سە‌رچاوە‌ دە‌گرن
ڕێكخراوی تە‌ندروستی جیھانی دە‌ڵێ ساڵانە‌ ١٢,٦ ملیۆن كە‌س بە‌ ھۆی ژیان و كاركردن لە‌ ژینگە‌ی نا تە‌ندروست دە‌مرن. ئە‌و ڕێكخراوە‌ دە‌ڵێ مە‌ترسیە‌كانی سە‌رچاوە‌ گرتوە‌ لە‌ ھە‌وا، ئاو، خاك، ماددە‌ گە‌لی كیمیای، شە‌پۆلی سە‌رو وە‌نە‌وشە‌یی و گۆڕانی كە‌ش وھە‌وا ھۆكارێكی سە‌رە‌كی تووشبوون بە‌ ١٠٠ جۆر نە‌خۆشین.

 ٢- نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌كان لێكە‌وتە‌ی سە‌رە‌كی ژینگە‌ی ناتە‌ندروستن
نە‌خۆشییە‌ درێژخایە‌نە‌ نە‌گوازراوە‌كان ٦٥٪‏ی ھۆكارە‌كانی مردن بە‌ ھۆكاری ژینگە‌یی پێكدێن. واتە‌ لە‌و ١٢,٦ ملیۆن كە‌سە‌ی ئاماژە‌مان پێكردن ٨,٢ ملیۆنان بە‌ ھۆی ئە‌و نە‌خۆشییانە‌وە‌ دە‌مرن. لە‌ نموونە‌ی ئە‌و نە‌خۆشیانە‌: جە‌ڵتە‌ی مێشك، نە‌خۆشیە‌كانی دڵ، زە‌بر بە‌ركە‌وتنی بێ مە‌بە‌ست، شێرپە‌نجە‌ و ھە‌وكردنە‌ درێژخایە‌نە‌كانی كۆئە‌ندامی ھە‌ناسە‌.

 ٣- مردن بە‌ نە‌خۆشییە‌ گوازراوە‌كان كە‌میكردووە
لە‌ دە‌یە‌ی ڕابردووە‌وە‌ مردن بە‌ نە‌خۆشییە‌ گوازراوە‌كانی وە‌ك سكچوون و مە‌لاریا كە‌میان كردووە‌ كە‌ زۆرتر بە‌ھۆی ئاوی پیس و ئاوە‌ڕۆی نە‌گونجاو ڕوودە‌دە‌ن. 
ئە‌وە‌ش بە‌ھۆی دە‌ستڕاگە‌یشتنی خە‌ڵكێكی زیاتر بە‌ سیستە‌مە‌ مۆدێرنە‌كانی ئاو و ئاوە‌ڕۆ، كوتان دژی چە‌ندین نە‌خۆشی، زۆرترین بە‌كارھێنانی دە‌رمانە‌كانی قە‌ڵاچۆكردنی مێش و مە‌گە‌ز و دە‌رمانە‌ بنچینە‌ییە‌ پزیشكییە‌كان.

 ٤- ژینگە‌ گە‌ورە‌ترین زە‌بری لە‌ منداڵان داوە
لە‌و منداڵانە‌ی لە‌ خوار تە‌مە‌نی ٥ ساڵانە‌وە‌ مردوون ١,٧ ملیۆنان تیایاندا ھۆكارێكی ژینگە‌یی تاوانبارە‌. زۆرترین ھۆكارە‌كانی مردنی ئە‌و منداڵانە‌ نە‌خۆشیە‌ گوازراوە‌كانی وە‌ك ھە‌‌وكردنی كۆئە‌ندامی ھە‌ناسە و پە‌تای سكچون بووە‌.

 ٥- كە‌سانی بە‌ تە‌مە‌ن دووە‌م گە‌ورە‌ قوربانیی ژینگە‌ی نا ھە‌موارن
ساڵانە‌ ‌ ٤,٩ ملیۆن كە‌سی تە‌مە‌ن ٥٠-٧٥ ساڵان بە‌ ھۆكاری پە‌یوە‌ست بە‌ ژینگە دە‌مرن. بە‌ پێچە‌وانە‌ی منداڵانە‌وە‌، ئە‌مانە‌ زۆرتر بە‌ نە‌خۆشیە‌ نە‌‌گوازراوە‌كان دە‌‌مرن. 

 ٦- وڵاتانی ھە‌ژار و مامناوە‌ند پشكی شێریان بە‌ردە‌كە‌وێ لە‌ مە‌ترسییە‌كانی ژینگە
ساڵی ٢٠١٢ لە‌ وە‌ڵاتانی ھە‌ژار و مامباوە‌ند ٧,٣ ملیۆن كە‌س بە‌ ھۆكاری پە‌یوە‌ست بە‌ ژینگە‌ مردوون، كە‌ زۆربە‌ی بە‌ھۆی ھە‌وای ناخاوێنی نێوماڵ و دە‌رە‌وە‌ی ماڵ بووە‌. 
 
 ٧- ھۆكارە‌ ژینگە‌ییە‌كان لە‌ نێو خە‌ڵكیدا یە‌كسان نین 
جیاكە‌رە‌وە‌ی كە‌سە‌كان ڕۆڵی ھە‌یە‌ لە‌وە‌ی تا چە‌ند دە‌كە‌ونە‌ بە‌ر مە‌‌ترسییە‌كانی ژینگە‌ لە‌وانە‌: داھاتی تاكە‌كە‌س، پلە‌ی كۆمە‌ڵایە‌تی، پیشە‌ و ئاستی خوێندە‌واری. ھە‌روە‌ك تە‌مە‌ن و ئیتنك و جێندە‌ریش ڕۆڵی خۆیان ھە‌یە‌.

 ٨- دە‌توانرێ ڕێگە‌یان لێبگیرێ
ھە‌نگاو گە‌لێك ھە‌ن كە‌ دە‌توانین مە‌ترسییە‌كانی پیسبوونی ژینگە‌ لە‌سە‌ر مرۆڤ كە‌مبكە‌نە‌وە‌، بۆ نمونە‌ بۆ كە‌مكردنە‌وە‌ی پیسبوونی ھە‌وا دە‌كرێ لە‌ ڕێگە‌ی باشكردنی سیستە‌مە‌كانی ھاتوچۆ و كە‌مكردنە‌وە‌ی قە‌رە‌باڵخیی ترافیكە‌كان ئە‌و مە‌ترسییە‌ كە‌مبكرێتە‌وە‌.

 ٩- حكومە‌تە‌ خۆجێیە‌كان دە‌توانن ڕۆڵی ئە‌رێنی بگێڕن
شارروانی شار و شارۆچكە‌كان و بە‌رپرسانیان وە‌ك ڕێبە‌ری سروشیتی ناوچە‌كانیان دە‌ناسرێن و ڕۆڵیان ھە‌یە‌ كە‌ پە‌رە‌پێدانی پرۆژە‌ گە‌لی ئابووری، ڕێگە‌وبان،  گە‌شتیاری و پیشە‌سازی. ئە‌گە‌ر ئە‌مانە‌ ھۆشیاری تە‌ندروستییان ھە‌بێ دە‌توانن پلانە‌كانیان تە‌ندروستانە‌ دابڕێژن.


سەرچاوەکان

313 بینین