ئاوی دەریا و زەریاکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2020-12-24-22:55:00 - کۆدی بابەت: 849
ئاوی دەریا و زەریاکان

ناوه‌ڕۆك

ئاوی دەریا و زەریاکان

 ئاوی دەریا و زەریاکان ڕوووبەری (٣٦١ ملیۆن کم دووجا) لە ڕووی گۆی زەوی داپۆشیوە، ئەم ڕووبەرەش یەکسانە بە (٧١٪) ڕووبەری گشتی گۆی زەوی، بەرگی ئاوی (٦١٪) ڕووبەری نیوە گۆی باکوور وە (٨١٪) ڕووبەری نیوەگۆی باشوری داپۆشیوە.

تایبەتمەندی ئاوی دەریا و زەریاکان

 گەرمی

  پلەی گەرمی ئاوی دەریا و زەریاکان جیاوازە بەپێی جیاوازی قوڵیەکە، ئەمەش بەهۆی ڕوچوونی تیشکی خۆر بە ناو ئاودا تا قوڵایی (٢٠٠م) لە ژێر ئاستی ڕووی دەریا،
بۆیە سستەمی گەرمی ئاو پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی هەیە کە تیشکی خۆر و ماوەی پارێزگاری کردنی ئاوەکە بە گەرمیەکەوەی، لەسەر ڕووی ئاوەکاندا نزمبونەوەی پلە بە پلەی پلەکانی گەرما لە هێڵی یەکسانی (٣٠س) بە ئاڕاستەی جەمسەرەکان (سفری سەدی) تۆمار دەکرێت، ئەمەش بەهۆی جیاوازی هەرێمە ئاو و هەواییەکان و  گۆڕانی وەرزەکان و مەودای ڕۆژانەی پلەی گەرمی هەوا و دابەش بوونی کیشوەرەکان و شێوەی کەنااراوەکان و تەوژمە دەریاییەکانەوە.
  دابەش بوونی پلەی گەرمی ستونی ئاوی دەریا و زەریاکان پشت دەبەسێ بە ڕادەی پەیوەندیان بە یەکتری (ئاو و ئاوڕێژگەکان) و شوێنی جوگرافی و ڕێژەی خوێ تیایاندا، بەڵام ئەو دەریایانەی کە نیمچە داخراون سستەمێکی گەرمی جیاوازیان هەیە، ئەمەش پەیوەستە بەچۆنیەتی پەیوەست بونیان بە یەکتری و جۆرەکانی گەروەکان، وە لە دوای قۆڵی (٤٠٠م) یاوازی وەرزی لە پلەکانی گەرمیدا ناێنێ و بە درێژایی سال بە جێگری دەمێنێتەوە و بە گشتی لە نێوان (٤ و ٢٠ س) دایە.

سوێری

  ناوەندی سوێری ئاوی دەریا و زەریاکان لە نێوان (٣٣ و ٣٧ / لە هەزار) دایە، وە سەرچاوەی سوێری بریتیە لە بەردی توێکڵی زەوی، کە بەهۆی دابارینی ئاوی بارانەوە توشی توانەوە دەبن، بە تایبەت خوێی کلۆر و صۆدیۆم و مەگنسیۆم و کالسیۆم و کبریت و هتد.
  بەڵام سوێری ئاوی دەریا و زەریاکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکەو لە دەریایەکەوە بۆ دەریایەکی دیکە جیاوازە، لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:

 بازنەی پانی لە شوێنەکە

  هەرچەندە ژمارەی بازنەکانی پانی کەم بن ئەوا شۆرەکات زۆرە، بەڵام ئەگەر ژمارەی بازنەکانی پانی زۆربن ئەوا ڕێژەی شۆرەکات کەم دەبێتەوە.

 باری تۆپۆگرافی شوێنەکە

هەندێ لە دەریاکان بە گەرووی فراوان یان تەسک دەڕژێنە ناو زەریاکانەوە، یان دەریای داخراون، وەک دەریای مردوو، ئەوا ڕێژەی شۆرەکاتیان بەرز دەبێتەوە بۆ زیاتر لە (٢٧٥ لە هەزاردا).

ئاو ڕێژگەی ڕووبار

  ئاوی دەریا و زەریاکان لەو شوێنانەی کە ڕوبارەکانیان تێدەرژێ، بە تایبەت ڕووبارە گەورەکان، ئەوا ڕێژەی شۆرەکاتیان کەمە، وەک ئاو ڕێژگەی ڕوباری ئەمازۆن و کۆنگۆ و نیل و میسیسیپی و هتد.

بارودۆخی ئاو و هەوا

  بڕی دابارینی باران سەر دەریا و زەریاکان دەگرێتەوە، وە نزمی پلەی گەرمی و ناوەنید بەهەڵم بوون لە ناوچە مامناوەندیەکاندا (٤٠-٦٠ پلەی باکوور و باشوور) هۆکارە بۆ نزمی ڕێژەی سوێری.

تێپەڕ بونی ڕوناکی

  تیشکی جۆر بەشی سەرەوەی ئاوەکان تێدەپەڕێنێت، بە تایبەت ئەو ئاوانەی کە رونن، چەند جۆرێک تیشک بە ناویدا تێدەپەڕێت وەک: تیشی سوور و سەروو وەنەوشەیی و تیشکی ڕووناکی، ڕونی ئاوەکان و شوێنی جوگرافیا لە ڕووی بازنەکانی پانیەوە کاریگەری هەیە لەسەر تیشکی روناکی، وە تیشکی خۆر تا قوڵی (٢٠٠م) بە ناو ئاودا تێدەپەڕێت..
      


سەرچاوەکان



8921 بینین