چڕی تۆڕەکانی ئاو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-10:06:00 - کۆدی بابەت: 867
چڕی تۆڕەکانی ئاو

ناوه‌ڕۆك

چڕی تۆڕەکانی ئاو

بریتییە لە درێژی ڕێڕەوە سروشتیەکانی ئاو لە ناوچەیەکی دیاریکراودا و بە (کم بۆ هەر کم دوجا) ئەژمار دەکرێت، یان چڕی تۆڕەکانی ئاو بریتییە لە پەیوەندی نێوان درێژی ڕێڕەوە ئاویەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراوی ڕووی زەویدا لەگەڵ ڕووبەرەکەی و بەم هاوکێشەی خوارەوە پێوانە دەکرێت:

 ک= (گ/د)

 کاتێک کە:
 ک= چڕی تۆڕەکانی ئاو.
 گ= درێژی ڕێڕەوە ئاویەکانی ئاوەزێڵ (کم)
 د= ڕوبەڕی ئاوەزێڵی ڕووبار(کم دوجا)

بڕی لەبەر ڕۆشتنی ڕوبار

بڕی لەبەر ڕۆشتنی ڕووبار بەم هاوکێشەیە ئەژمار دەکرێت:

ت= م xس 

کاتێک کە:

ت= بڕی لەبەر ڕۆشتنی ئاو م سێجا/ چرکە.
م= رووبەری پانە بڕگەی ڕووبار
س=  ناوەندێ خێرایی ئاوی ڕووبار.

ئاوی ژێر زەوی

ئاوی ژێر زەوی لە چینە بەردەکانی توێکڵی زەویدا هەیە، کە ناو دەبرێت بە ئاوی (ژێر زەوی) و لە خاکیشدا لە شێوەی شێدا دەردەکەوێت و ڕووەک سودی لێوەردەگریت بۆ گەشەکردن، وە ئەم بەشەش لە ناوچە کراوەکانی خاکدا هەیە کە ڕێگەدەدەن هەوا بە ناو کونیلە و پێکهاتەکانی خاکدا تێپەڕبێت، بەڵام ئاوی ژێر زەوی ئەو ئاوەیە کە لە سەرەتاوە پاشەکەوت کراوە بۆ ئەوەی ببێتە ئاوی خواردنەوە، کە لە شێوەی کانی و ڕووباردا لەسەر زەوی بەدیاردەکەوێت، وە ئاستی ئاوی ژێرزەوی سەروو ناودەبرێت بە پشتێنەی ئاوی (Water Label)، کە ئەمە بەرزترین سنوری ناوچەی تێربووە بە ئاوی ژێر زەوی، ئەم پشتێنەیەش بە جێگیری نامێنێتەوە لە شوێنێ خۆیدا، بەڵکو بەپێی بڕی بارانی ساڵانە دەگۆڕێت.
دوای ماوەیەکی باراناوی زۆر ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەرز دەبێتەوە لە ئاستی پێشوو کە ماوەیەکی وشک بووە، پشتێنەی ئاوی لەو ناوچانەدا کە شێدارن نزیکە لە ڕووی زەوی، بەڵام لە ناوچە وشکەکان دوورە لە ڕووی زەوی.


لە ناوچە شێدارەکاندا سێ ئاستی ئاوی ژێر زەوی  هەیە، کە نزمترین ئاستی بریتییە لە ئاستی تێربوو بە ئاو، بەڵام چینی سەرەوە بریتیە لەو چینەی کە وەک ناوچەیەکی تێربوونی ئاو وایە و هەرگیز تێر ئاو نابێ، وە لە نێوان ئەم دوو چینەشدا چینێک هەیە، لە بارودۆخی ئاو و هەوایی شێداردا تێر ئاو دەبێت، بەڵام لە بارودؤخی وشکیدا تێر ئاو نابێت و ئاستی ئاوی ژێر زەوی لەم ناوچەیەدا بەرز و نزم دەکات، ئەو کانیانەی کە لە چینی تێربوونی هەمیشەییەوە سەرچاوە دەگرن ئاوەکەیان بەردەوامە، بەڵام ئەو کانیانەی لە چینی ناوەند (ئەو چینەی کە ئاستی ئاو بەرز ونزم دەکات) سەرچاوە دەگرن، ئەوا لە وەرزی وشکیدا ئەمانیش وشک دەکەن و لەبەر ڕۆشتنیان نامێنێ، چونکە ئاستی پشتێنەی ئاوی نزمترە لەو ئاستەی کەئاوی کانیەکەی لێدێتە دەرەوە.


لە ناوچە بیابانیەکان پشتێنەی تێر ئاو بەدی ناکرێت، لەبەر ئەوەی بڕی هەڵم بونی ئاوی باران زۆرترە لەو برەی کە دادەچۆڕێتە ناو خاک و دەڕوات بۆ پشتێنەی ئاوی، بەڵام ئەگەر ئاوی ژێر زەوی هەبوو ئەوا دەکرێت چینێکی تێر ئاو هەبێت، بەڵام ئاوی ژێر زەوی کۆن کە لە سەردەمە جیۆلۆجیە شێدارەکانی پێشوودا لە ژێر زەویدا کۆبوەتەوە، ئەوا لە کاتی دەرهێنانیدا ئاستەکەی دادەبەزێت، چونکە بە خێرایی ئاوەکەی بۆ ناگەڕێتەوە، وە ئاوی ژێر زەوی بەهۆی لێژی چینە بەردەکانەوە لە ناوچي شێدارەکانەوە بە ئاڕاستەی ناوجە وشکەکان دەڕوات، وەک: ناوچەی شین (منطة الأزرق)
بەڵام پشتێنەی ئاوی ناوچە شێدارەکان  شێوەی ئاوسۆیی وەرنەگرتووە، بەڵکوو لەسەر شیوە و سئاستی هێڵە کەنتوریەکان دەرکەوتووە، کە لە ناوچە بەرزەکاندا بەرزە و لە ناوچە نزم و دۆڵاوییەکاندا نزمە.


سەرچاوەکان



1685 بینین