درێژە بڕگەی ڕووبار

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-26-10:15:00 - کۆدی بابەت: 868
درێژە بڕگەی ڕووبار

ناوه‌ڕۆك

درێژە بڕگەی ڕووبار

درێژە بڕگەی ڕووبار بریتیە لەو ماوەیەی کە ڕووبار دەیبڕێت (پێیدا تێدەپەڕێت) لە سەرچاوەوە تا ئاوڕێژگەکەی، وە ڕێڕەوەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازن (بەهۆی تایبەتمەندییە جیاوازەکانیانەوە)، درێژە بڕگەی ڕووبار دابەش دەبێتە سەر ئەم بەشانەی خوارەوە:

ئاوەزێڵی سەروو

حەوزی سەروو لە ژینگەیە چیاییەکانی ڕووباردا دروست دەبێت، تایبەتمەندی ئەوەیە کە لێژی زۆرە و تەوژمە ئاوییەکان خێران، کرداری داتاشینی سەروو لێرەدا چالاکە و ڕێڕەوەکە قووڵ دەکەن لەسەر شێوەی پیتی (V)، وە لێرەدا زۆربەی جۆگە و تاڤگەکان دروست دەبن و ڕۆشتنی ئاو خێرایە هەر بۆیە ڕێڕەوە ئاویەکانی حەوزی سەروو گونجاونین بۆ کەشتیەوانی (گەمیەوانی).

ئاوەزێڵی ناوەند

لەم بەشەدا ژمارەی لقە لاوەکییە بچوکەکان کەم دەکات، وە ڕێڕەوی ئاوەکان شێوەی پیتی (U) وەردەگرن و توانای داتاشین کەم دەکات و قەبارەی هەڵگیراوە ئاویەکان (ئەو ماددانەی کە ئاو هەڵیگرتووە) بچووک دەبێتەوە و خێرایی ئاو کەم دەکات و ئاوەکان دابەش دەبنە سەر ڕووبەرێكی فراوان، بەهۆی گەشتنی چەند لقێکی لاوەکی لە ئاوزێڵی سەروەوە بەم ئاوەزێڵە (ئاوەزێڵی ناوەند)، وە توانا و خێرایی ئاوەکان لە وەرزی لافاودا زیاتر دەکات.

حەوزی خواروو (ئاوەزێڵی خواروو) 

كاتێک ڕووبار دەگاتە ناوچە دەشتاییەکان (لێژیان کەمە) خێرایی ڕێکردنی ئاوەکە کەمدەکات و پانە بڕگەی ڕووبار فراوان دەبێت و شێوەی ( ___ ) وەردەگرێت، لێرەدا پێچاوپێچی و چەماوەیی ڕووبار دەبن و کرداری نیشتنەوە زیاد دەکات و دەشتی نیشتەنی دروست دەبێت.


سەرچاوەکان



1147 بینین