گەردەلوولە بەفرینەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-18:51:00 - کۆدی بابەت: 1395
گەردەلوولە بەفرینەکان

ناوه‌ڕۆك

گەردەلوولە بەفرینەکان

گەردەلوولی بەفرین گەردەلوولی زستانەیی توندە، بەمە ناسراوە کە لەو کاتە پلەکانی گەرما زۆر بە توندی دادەبەزێت و بایەکی بەهێز هەڵدەکات خێراییەکەی لە دەوروبەری ٦٠کم لە یەک کاتژمێردا دەبێت و بەفرێکی ئەستووریش لەگەڵیدا دەبارێت ئەمە ئەو کاتە ڕوو دەدات کە ناوچەیەکی پاڵەپەستۆ بەرز لەگەڵ ناوچەیەکی پاڵەپەستۆ نزم پێکدەگەن ئەمەش دەبێتە هۆی هەڵکردنی با لە ناوچەی یەکەم بۆ دووەم.
لە کاتی گەردەلووی بەفرین ماوەی بینین کەم دەبێتەوە بۆ کەمتر لە ٤٠٠ مەتر، لەمەشدا ڕووداوەکانی هاتۆچۆ لە ڕێگاکانی دەرەوە و ناوەوە زۆر دەبێت و زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە، کیشوەری ئەوروپا گەورەترین گەردەلولی بەفرینی بە خۆیەوە بینی کە لە مێژووی خۆیدا ڕۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٥٦ ڕووی دا و بووە هۆی کوشتنی دەوروبەری دوو هەزار کەس.


سەرچاوەکان



424 بینین