پیربوونی گوێیەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-17-23:09:00 - کۆدی بابەت: 1408
پیربوونی گوێیەکان

ناوه‌ڕۆك

پیری گوێچکەکان 

ھەر کەسێک بەبەرەو سەر چونی تەمەنی نەختێک لەھەستی بیستنی خۆی لەدەست دەدات ئەگەر ئەم نەختە تۆزێک زۆربێت پێی دەگوترێت ((پیربونی گوێیەکان)). ئەم پیربونی گوێیە سەرەتا لەصەوتە بەرزەکان دەست پێ دەکات (وەک قسەکردنی ئاسایی) دروست دەبێت. ھۆکاری وردی بەدی ھاتنی ئەم حاڵەتە ساخ نەبۆتەوە بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە ھۆکارەکەی بۆماوەیی بێت. کەم بونەوەی بیستن لەپیربونی گوێدا بەھۆی ناتەواوییەکەوەیە کەلەدەزگای بیستن روودەدات (ئەو دەزگای بیستنەی کە یامەکان لەگوێی ناوەوە دەبات بۆ مێشک) ئەم نەخۆشیە زۆر جار و بەبەردەوامی لەسەروی ٥٥ ساڵیەوە توشی خەڵک دەبێت نەخۆش لە شوێنی قەرەبالخ دا ناتوانێت دەنگەکان لەیەکدی جیابکاتەوە و ژاوەژاو لە مێشکی دروست دەبێت. لێکدانەوەو دەرخستنی ئەم نەخۆشیە لەلایەن دکتۆری پسپۆر بە قورگ و لوت و گوێ دەبێت. ئەنجام دانی تاقیکردنەوەی گوێ پیربون لەرێگەی (ئاودیۆ مێتری) کەدەتوانێت رادەی پیرگوێی دیاری بکات دەزانرێت ھەروەھا ھیچ جۆرە چارەسەرێکی تایبەت بۆ ئەم نەخۆشیە نیە وە ئەوانەی توش دەبن دەبێت لەرێگەی (سەماعە) وە باشتر ببیستن.


سەرچاوەکان



950 بینین