زانستی مێژوو

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-20-18:28:00 - کۆدی بابەت: 1442
زانستی مێژوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی مێژوو

وەک دکتۆر کەمال مەزهەر دەڵێت: مێژوو زانستی زانستەکان و هیچ زانیارییەکانی گرنگ نییە مێژووی تایبەتی خۆی نەبێت وەک مێژووی ئەدەبی و مێژووی پزیشکی و مێژووی ئابوری .... هتد، بەڵام لە هەموان گرنگتر مێژووی ژیانە واتە مێژووی مێژوو، کە گشت زانستەکان و ڕوداوی ڕۆژانە و ئاڵوگۆری کۆمەڵ دەگرێتەوە و ئەرکی گەورەی مێژوو بریتییە لە دیاریکردنی بەسەرهاتی هەمە جۆری ژیانی مرۆڤ، تێکڕا یان جیاواز بەپێی قۆناغ یان بەشێک لە قۆناغ.

مێژوو بریتییە لە تۆمارکردنی هەموو ئاڵوگۆڕێکی سروشت و کۆمەڵ، باس لە ڕابردووی ئادەمیزاد و ئاڵوگۆڕەکانی ناو کۆمەڵگا و جیاوازی ژیانی ئەو کۆمەڵگایانە دەگرێتەوە، جیا و پێکەوە بە نیازی تێگەیشتنی ئەمڕۆ و دیاری کردنی ڕێبازی گشتی دواڕۆژ، وە ئەوەی مێژووی لەسەر دادەمەزرێت ڕووداوە.

ڕووداوەکانی مێژوو دوو جۆرن

ستونی

ئەو ڕووداوانەن کە لەناو خودی کۆمەڵێک دا ڕوو دەدەن وەک ڕاپەڕینی (١٩٩١) و کۆڕەوی کوردان و دروستبوونی ناوچەیەکی ئارام و هاتنەکایەی پەرلەمان و بڕیاردان لەسەر فیدڕاڵیەت.

ئاسۆیی

ئەو ڕووداوانەن کە لە نێوان ڕووداوی مێژووی کۆمەڵی جیاوازدا ڕوودەدات، بۆ نموونە بە کاریگەری هاتنەناوەوەی ئەمریکا بۆ عێراق گۆڕانکاری لە ڕەفتاری دەوڵەتانی دراوسێ هاتە ئاراوە، تەنانەت وڵاتێكی وەک لیبیا وازی لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی هێنا و ئێران ڕاێگەیدا پڕۆژە ئەتۆمییەکانی بپشکنن، ئەوەتا سودان لە ژێر ئەم گۆڕانکارییەی جیهان ڕازی بوو بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەسەر مانەوەی باشوور لەگەڵ باکور، لەم ڕوانگەیەوە ڕووداوی ستونی لە ئاسۆی گرنگترە، چونکە ستونی ڕێگا خۆشکەرە بۆ ڕووداوی ئاسۆیی.


سەرچاوەکان



4267 بینین