دیفتری

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-02:46:00 - کۆدی بابەت: 1624
دیفتری

ناوه‌ڕۆك

دیفتری

دیفتری بەهۆی بەکتریایەکەوە تووشی دەبیت، بە ناوی کۆرینە باکتریۆن، بەهۆی ئەو شوێنەی بەکتریاکە لەسەری ئەنیشێت، نیشانەکانی جیاوازە، ئەو شوێنانەی مەترسی تووشبوونیان لێ دەکرێت بریتین لە:

  • لوت
  • کونی زوڕنا
  • قوڕگ
  • چاو
  • پێست
  • دەزگای گۆڵجی لە شیرەخۆرەکاندا

واتە منداڵی تازە لەدایکبوو زۆرتر تووشی دەبێت، بەربڵاوترینیان لەم نەخۆشییە جۆری قوڕگە، کە بە شێوەی قوڕگ ئێشە دەردەکەوێت، لە قوڕگی نەخۆشدا دوو خڕی سپی دروست دەبن،، کە تا بمێنێتەوە خۆڵەمێشی دەبن، جۆری سووکی ئەم نەخۆشیە ٧ تا ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت و پاشان چاک دەبێتەوە، لە کاتی قورس بوونی ئەم نەخۆشیەدا دەبێتە هۆکاری توشبوونی چەند شوێنێکی گرنگی لەش لەوانە دڵ، گورچیلە، سیستمی عەساب، وە لە ماوەی ٥ تا ١٠ ڕۆژدا نەخۆش دەکوژێت.

نیشانەکانی

  • قوڕگ ئێشە
  • هەڵاوساوی سپی یان خۆڵەمێشی لە قوڕگدا
  • گەورە بوونی لەبزەتێن
  • ئیفلیج بوونی دەم
  • تایەکی کەم
  • گیرانی دەنگ
  • کۆکە

بەرگرتن بەم نەخۆشیە

دەرزی سێ لانە بدرێت لە نەخۆش بۆ ماوەی ٥ جار لە کاتی (١،٥ مانگی،  ٣ مانگی، ١٥ مانگی، ٦ ساڵی) دەبێت لە کاتی ڕوودانی ئەم نەخۆشیەدا لە هەرکەس ئەنتی بایۆتیک بەکاربێت، کە ناوی (ئەریسترۆماسین)وە هەر دژە تەسەمومی تایبەت سوود وەربگرێت.


سەرچاوەکان



723 بینین