چۆن منداڵەکانمان فێری پاراستنی نهێنیەکانی ماڵەوە دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-20:12:00 - کۆدی بابەت: 1742
چۆن منداڵەکانمان فێری پاراستنی نهێنیەکانی ماڵەوە دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن منداڵەکانمان فێری پاراستنی نهێنیەکانی ماڵەوە دەکەین؟

   زۆرجار منداڵ لە خۆڕا نزیکەکانی تووشی ئاریشە دەکات، ئایا چەند جار نهێنیەکانی تۆی بەرامبەر ئەو کەسانەی سەردانیتان کردوون، یاخود درێژەی ئەو ڕووداوانەی لە ماڵدا ڕوویانداوون، درکاندوون بێ ئەوەی هەست بەوە بکات کە ئەمانە کاری تایبەتن و پێویست ناکات و نابێت خەڵکی تر لێی ئاگادار بن؟ هەروەها، زۆربەی پەیوەندیەکان لە بەردەم نەمان و داڕماندان بەهۆی ئەوەی منداڵەکانمان هەرچی بەرگوێیان کەوتووە درکاندوویانە.
  هەندێک جار منداڵ پەنا بۆ بەرد درکاندنی نهێنیەکانی ماڵ دەبات، بەبێ مەبەست لەبەر چەند هۆکارێکی جۆراوجۆر، لەوانەیە گرنگترینیان هەستکردنی بێت بەخۆ بەکەم نەزانی، یان بۆ ئەوەی ببێتە جیگای سەرنج و سەرسوڕمانی خەڵک، یان بۆ ئەوەی زۆرترین سۆز دەستەبەر بکات بە ئاسایی، منداڵ لەم کردارە ڕزگاری دەبێت کاتێک تەمەنی دەگاتە ئەو ئاستەی ڕاستی و ئەوندێشە و خەیاڵ لە یەک جیادەکاتەوە.
  لە بەرامبەر ئەمەش، هەندێک لە منداڵان ڕازی نابن یەک وشەش بدرکێنن لای خەڵکی نەناسراو لە درێژەی ئەم ڕووداوانەی لە ماڵەوە ڕوودەدەن، ئەگەر پرسیاریشی لێبکەن، ئەمەش نیشانەیەکی بۆ گرنگی و زیرەکی منداڵ و پێویستە لەسەرمان بەکەم تەماشای نەکەین و پشت گوێیان نەخەین، لێرەدا منداڵ ئاڕاستەکردنی باش نەبێت لە هیچی تری کەم نییە.
  لێرەدا ((نەجوا سالح))ی پسپۆڕ، بەم چەند هەنگاوانە ئامۆژگاریمان دەکات، کە بیانگرینەبەر بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانمان لەو خووە ناشیرینە، بەم شێوەی خوارەوە:

  • تێگەیاندنی منداڵەکانمان، کە درکاندنی نهێنییەکانی ماڵ لە کارە نەویستراوەکان و بێزراوەکان لە لای خەڵکی، هەندێک قسەی تر هەیە، پێویستە سەرنجی خەڵکی پێ ڕابکێشرێت.
  • بە ئارامی ئەو شتانەی لە ماڵدا ڕوودەدەن بۆ منداڵەکەتی شی بکەرەوە تایبەتمەندیەکانی، ئەمەی دواییان کاری تایبەتە و نابێت هەتا نزیکەکان و برادەرانیش پێی بزانن.
  • بە دوای هۆکارەکانی درکاندنی نهێنیەکان لە لای منداڵەکەتدا بگەڕێ، ئەگەر ئەمە بۆ سەرنج ڕاکێشان و سوپاس کردن و پێداهەڵدانی خەڵک دەکا، سوپاسی بکە و ڕێزی لێ بگرە، بەڵام ئەگەر هۆکارەکە پاراستنی خۆیەتی، تۆش زۆر زبر مەبە لەگەڵیدا، و خەڵاتی بکە ئەگەر پابەند نەبوو نهێنیەکانی ماڵ بڵاو نەکاتەوە.
  • لەسەر دایکان و باوکان پێویستە نهێنیەکانی خەڵک لەبەرچآوی منداڵەکانیان نەدرکێنن، لەوانەیە ئەمە ببێتە چاولێکەری لە لای منداڵەکانیان.
  • خۆ بەدوور بگرە لە تووند و تیژی بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاریشەیە، چونکە توندوتیژی کارەکەی ئاڵۆزتر دەکات، لەگەڵی پێویست بوونی سەرزەنیشت و ڕەخنەگرتن لەم کارەی.
  • ڕێگەی بیانوو گرتن لە هەڵس و کەوتەکەی بگۆڕە، بۆ نموونە، بۆ ماوەی یەک کاتژمێ قسەی لەگەڵدا مەکە، واشی لێ بکە هەست بەم کارە بکات.
  • زێدەڕەوی لە سزادانی دا مەکە چونکە بەهای خۆی لەدەست دەدات و، لەگەڵی دا ڕادێت.
  • وا لە منداڵەکەت بکە هەست بە گرنگی خۆی بکات لە ناو خێزانەکەیدا، ئەوش تاکێکە لە ناویدا بەها و ڕێزی خۆی هەیە و ئەویش بە هەموو نهێنییەکان و ڕووداوەکانی کە لە ناو خێزانەکەیان ڕوودەدەن ئاگادارە، ئەمەش وای لێدەکات هەست بە گرنگی و گەورەیی خۆی بکات و متمانە بەخۆ بوونی لا دروست بێت و فێری هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی دەبێت.
  • واباشە دایکان و باوکان پەنا ببەنە بەر چیرۆک و سەرگوزشتەکانی پێس و نووستن و لەڕێگای ڕووداو و چیرۆکی هاوشێوەی ئەمانە، بۆچاندنی ئەم مەبەستانە لە دڵی منداڵەکانیاندا.
  • چاندنی بیروباوەڕی ئاینی و خوو ڕەوشتی بەرز لە لای منداڵەکانمان، وەکو: ئەمانەت و خۆشەویستی خەڵک و درۆ نەکردن و ڕاستگۆیی و نەدرکاندنی نهێنیەکانی ماڵ.


سەرچاوەکان



1029 بینین